مۆبایل
ئەپڵ

نزیکەی نیوەی کڕیارانی iPhone لە ئەمریکا iPhone XR دەکڕن

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاماژەمان بەوەدا کە بەپێی Kantar لەسەر ئاستی ئەمریکا iPhone XR پڕفرۆشترین ئایفۆن و تەنانەت پڕفرۆشترینی هەموو مۆبایلە زیرەکەکانیشە، ئێستاش بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Consumer Intelligence Research Partners لە مانگەکانی ٤ بۆ ٦ـی ئەمساڵ ٤٨%ـی هەموو کڕیارانی ئایفۆن ئەو…
23 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
سامسۆنگ

مۆبایلی Galaxy A70 نوێکرایەوە و تایبەتمەندی Super Steady video modeـی پێگەیشت بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆی جێگیر و بێ لەرزین

کاتێک زنجیرەی Galaxy S10ـی ئاست بەرز دەرچوو تایبەتمەندییەکی ناوازەی لەخۆ گرتبوو بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆی جێگیر و بێ لەرزین بە ناوی Super Steady video mode، دواتر Galaxy A80 بووە یەکەم مۆبایلی زنجیرەی A کە ئەو تایبەتمەندییە لەخۆبگرێت، ئێستاش لە دوا نوێکردنەوەیدا…
22 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
مۆبایل و تابلێت

کۆمپانیای Asus مۆبایلی ROG Phone 2 ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و پاتری 6,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیاکان بەردەوامن لە زیادکردنی نوێترین پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus بۆ مۆبایلەکانیان. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیای Asus مۆبایلی ROG Phone 2 ـی تایبەت بە یاریکردن بە پڕۆسێسەرە نوێیەکەوە و پاتری 6,000 ملی ئەمپێرییەوە ڕاگەیاند. مۆبایلە نوێیەکەی Asus خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.59…
22 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئاسایشی ئەلیکترۆنی

پڕۆگرامێکی سیخوڕیی ئیسڕائیلی دەتوانێت بێ ئاگاداریت دەستی بگات بە پەڕگە هەورییەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید

بەپێی the Financial Times نەرمەکاڵای Pegasus کە لە لایەن کۆمپانیای NSO Groupـی ئیسڕائیلییەوە دروست کراوە، زیاتر پەرەی پێدراوە و ئێستا دەتوانێت نەک تەنها پەڕگەکانی ناو خودی مۆبایلەکەت دەست بخات، بەڵکوو دەتوانێت پەڕگەی ناو خزمەتگوزارییە هەورییەکانیش لە شێوەی iCloud بخاتە بەردەست کەسی هێرشکەر…
21 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
گووگڵ

کامێرای مۆبایلی Google Pixel 3a لە لایەن DxOMark هەڵسەنگێندرا و لەچاو نرخەکەی ئاستێکی بەرزی تۆمار کردووە

ماڵپەڕی DxOMarkـی بەناوبانگ کامێرای مۆبایلی Google Pixel 3aـی هەڵسەنگاندووە و ١٠٠ خاڵی داوەتێ، بەمەش تەنها ١ خاڵ لە دوای Google Pixel 3 و iPhone Xrـە لە کاتێکدا زۆر لەوان هەرزانترە! تەنانەت مۆبایلەکە لە گرتنی وێنەدا هاوشێوەی ئەو ٢ مۆبایلە ١٠٣…
20 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
سامسۆنگ

Samsung Galaxy Fold هەموو تاقیکردنەوەکانی تێپەڕاندووە و نزیکە لە بەردەستبوون

مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نێردرا بۆ ماڵپەڕ و یوتیوبەرە بەناوبانگ و پیشەگەرەکان و لای ئەوان ڕووبەڕووی کێشە و لەکارکەوتن بووەوە، ناچار بەردەسبوونی لە لایەن زەبەلاحە کۆرییەکەوە دواخرا و ئەوانەی خوازیاری کڕینیبوون ناچاربوون چاوەڕێبن تاوەکوو ئێستاش. بە وتەی…
20 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
مۆبایل و تابلێت

Oppo و Vivo تایبەتمەندیی Dual Wi-Fiـیان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی Oppo  و Vivo کە هەردووکیان سەر بە کۆمپانیای BBK Electronicsـن تایبەتمەندییەکی نوێیان بە ناوی Dual Wi-Fi ڕاگەیاند کە ڕێگا بە مۆبایلەکانیان دەدات لە هەمان کاتدا پەیوەستببن بە ٢ هێڵی Wi-Fiـی جیاوازەوە بۆ بەدەستهێنانی خێرایی و جێگیری زیاتر. هەژماری…
18 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

لە ترسی کورتهێنانی پارچەکانی مۆبایل، Apple چەند بەرپرسێکی ناردووەتە لای Samsung

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆمەڵێکی زۆر بابەتمان بڵاوکردەوە دەربارەی ئەوەی کێشە لە نێوان کۆریای باشوور و ژاپۆن هەیە، هاوردەکردنی کۆمەڵێک ماددەی گرنگ لە ژاپۆنەوە بۆ کۆریای باشوور بەربەستی بۆ دروست بووە و ئەمەش خەریکە دەبێتە کێشە بۆ سامسۆنگ و…
18 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

سەرەڕای کێشە و بەربەستەکان فرۆشی مۆبایلەکانی Huawei لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ زیادی کردووە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Kantar کە مانگەکانی ٣ و ٤ و ٥ـی ئەمساڵ دەگرێتەوە سەرەڕای کێشەکان هواوەی توانیویەتی گەشە تۆمار بکات، بەڵام هێشتا مەترسیی لەسەرە. لەسەر ئاستی ٥ بازاڕە گەورەکەی ئەوروپا (ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا) ئەندرۆید ٠.٦% گەشەی کردووە و…
17 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
شاومی

شاومی جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی Redmi K20 Pro ـی ڕووپۆشکراو بە ئاڵتون و ئەڵماس بە نرخی 7,000$ ـەوە ڕاگەیاند

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، لقی هیندستانی کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە شاومی جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی Redmi K20 Pro ـی بە نرخی 7,000 دۆلارەوە ڕاگەیاند. لە بڵاوکراوەیەکدا هەژماری Redmi India جۆرێکی تایبەتی لە مۆبایلی Redmi K20 Pro ـی ڕووپۆشکراو بە…
17 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
مۆبایل و تابلێت

ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی Vivo Z5 ئاشکرا کرا

2 ڕۆژ پێش ئێستا مۆبایلێکی نوێی کۆمپانیای ڤیڤۆ بە ژمارەی V1921A لە ماڵپەڕی TENAA بەدیار کەوت، ئەمەش دەریخست کە ڤیڤۆ لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ. ئەمڕۆ ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ بە ناوی Vivo Z5 ـەوە ئاشکرا بوو. لە…
17 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
شاومی

شاومی مۆبایلی Mi A3 ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 665 و کامێرای 48 مێگاپێکسڵییەوە ڕاگەیاند

لە دوای زنجیرەیەک لە پڕوپاگەندە و بڵاوبوونەوەی وێنە دزەپێکراوە زیندووەکانی، ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای شاومی مۆبایلی Mi A3 ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 665 و کامێرای 48 مێگاپێکسڵییەوە ڕاگەیاند. بەڵام ئەوە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد. تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە نزیکە لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی…
17 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
مۆبایل و تابلێت

Vivo Y7s بە هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونماوە ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ لە وڵاتی چین ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Y7s ڕاگەیاند کە خاوەن ڕوونمایەکی ٦.٣٨ ئینجی Super Amoledـە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێریەتی، هەروەها یەکەم مۆبایلە پڕۆسێسەری Helio P65 لەخۆبگرێت. پڕۆسێسەرە نوێیەکە ٢ ناوکی Cortex-A75 و ٦ دانەی Cortex-A55…
17 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
سامسۆنگ

بەهۆی کێشەکان لەگەڵ ژاپۆن، Samsung بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرەکانی Exynos بە بڕی 10% کەم دەکاتەوە

بەهۆی کێشەیەک لە نێوان حکومەتەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوور سەرەتای ئەم مانگە ژاپۆن هەناردەکردنی هەندێک ماددەی بۆ کۆریای باشوور سنوردارکرد، ماددەکان لە بەرهەمهێنانی ڕوونما و چیپەکانی مۆبایلدا پێویست و گرنگن، بەپێی ڕاپۆرتێکی The Korean Herald سامسۆنگ ناچاربووە بەهۆی کەمی ماددەکان…
16 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...
مۆبایل و تابلێت

Asus ROG Phone II یەکەم مۆبایل دەبێت Snapdragon 855 Plus لەخۆبگرێت

کۆمپانیای Asusـی تایوانی ڕایگەیاند کە مۆبایلی داهاتووی بە ناوی Asus ROG Phone II کە نەوەی دووەمیەتی لە زنجیرەی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان یەکەم مۆبایلی جیهان دەبێت کە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus لەخۆبگرێت، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بڵاومانکردەوە کە لە پڕۆسێسەرە نوێیەکەی…
15 ته‌مموز، 2019
دریژەی بابەت ...