ڕاپۆرت
جۆراوجۆر

زۆرترین ئەو گەڕانانەی ساڵی ٢٠١٧ لە بزوێنەری گەڕانی گووگڵدا ئەنجام دراوە!

هەموو ساڵێک پێش کۆتایی هاتنی خۆری ئەو ساڵە، بە فەرمی لەلایەن گووگڵەوە ڕاپۆرتی زۆرترین گەڕانەکان لە بزوێنەکەی گووگڵ بڵاودەبێتەوە، بەپێی دەرکەوتنەکە بێت تەنها دوو مۆبایلی کۆمپانیای ئەپڵ(ئایفۆن)، توانیویانە ببنە خاوەنی زۆرترین گەڕان لەنێوان ئەو هەموو ئامێرە تەکنەلۆژیەی کە ئێستا بوونی…
14 كانونی یه‌كه‌م، 2017
دریژەی بابەت ...
جۆراوجۆر

دواین ئامارەکانی پلەیستەیشن بۆ ساڵی ٢٠١٧

  وا نزیک دەبینەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧، بەشێوەیەکی گشتی ئەمساڵ ساڵیکی زۆر بەهێزبوو بۆ پلەیستەیشن بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی چەند یارییەکی تایبەت بە پلەیستەیشن ٤ وەک Horizon Zero Dawn و Uncharted lost legacy و Crash Bandicoot N. Sane Trilogy کە…
8 كانونی یه‌كه‌م، 2017
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ پێشەنگی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی بەریتانیایە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ

بەپێی کۆمپانیای Counterpoint ئەپڵ پێشەنگی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی بەریتانیایە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بە داگیرکردنی ٣٤.٤٪ی بازاڕی ئەو وڵاتە، سامسۆنگ لە پلەی دووەمە بە ڕێژەی ٣٤٪، هواوەی بە ڕێژەی ١٣٪ لە پلەی سێیەمە، ئەلکاتێل بە ٤٪ و مۆتۆرۆلا بە ٣٪ لە…
24 تشرینی دووه‌م، 2017
دریژەی بابەت ...
ئاسایشی ئەلیکترۆنی

توشبوانی زیانەواڵەکانی سەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ڕووی لە زیادبوون کردووە

لە چەند مانگی ڕابردوودا زیانەواڵەی WannaCry لە جیهانی کۆمپیوتەرەکاندا گەشەسەندنێکی بێ شوماری بە خۆیەوە بینی، لە ئێستادا ڕاپۆرتی نوێی یەکەی هێرشە زیرەکەکانی کۆمپانیای نۆکیا بۆ ئەمساڵ، دەڵێت زیانەواڵەکانی مۆبایلە کارکردووەکانی سەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ڕووی لە زیادبوون کردووە. ڕاپۆرتەکەی نۆکیا…
17 تشرینی دووه‌م، 2017
دریژەی بابەت ...
ئامێرە هەمەجۆرەکان

ڕەیزەر کەمتر لە ١٬۰۰۰ یەکەی لە لاپتۆپەکانی Razer Blade Pro فرۆشتووە!

ڕەیزەر ئەو کۆمپانیایەیە کە لەماوەی پێشوودا بەشێوەیەکی بەرچاو باسی لێوەدەکرا بەهۆی ئەوەی کە مۆبایلێکی تایبەتی بۆ یاریکەران درووستکردووە، بەڵام ئێستا باس لە بەشی لاپتۆپەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکەین کە زانیاری نوێ و سەرنجڕاکێش بەدیدەکرێت لە نوێترین ڕاپۆرتیدا. بەپێی ڕاپۆرتێکی Hong Kong…
11 تشرینی دووه‌م، 2017
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

کانتار: سامسۆنگ پێشەنگی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

کانتار نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە سامسۆنگ دووبارە پێشەنگی بازاڕەکانی ئەمریکای گرتووەتە دەست و پێش ئەپڵ کەوتووە، لە مانەگکانی ٣ و ٤ و ٥ی ئەمساڵ سامسۆنگ ٣٦.٢٪ی بازاڕی ئەو وڵاتەی داگیر کردووە، هەرچەندە ئەم ڕێژەیە کەمترە لە…
9 ئاب، 2017
دریژەی بابەت ...
ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

هواوەی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات لە فرۆشی مۆبایلەکانیدا

هواوەی ئامارەکانی خۆی بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە کۆمپانیا چینییەکە لەو ماوەیەدا ٧٣ ملیۆن مۆبایلی بەڕێ کردووەتە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ کۆمپانیاکە، لەو ماوەیەدا داهاتی کۆمپانیاکەش ٣٦٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە پار. هواوەی…
27 ته‌مموز، 2017
دریژەی بابەت ...
ئەندرۆید

نوێترین ئامار لەسەر فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە هیندستان

  لە نوێترین ڕاپۆرتدا سەبارەت بە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە هیندستان هاتووە کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار بە بەراورد بە پار ژمارەی مۆبایلە بەڕێکراوەکان دابەزیوە! دابەزینەکەش بە ڕێژەی تەنها ٤٪ە، نزیکەی ٢٧ ملیۆن مۆبایل فرۆشراون لە ماوەی ئەو…
27 ته‌مموز، 2017
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

نوێترین ئاماری فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە لایەن IDCیەوە بڵاوکرایەوە

  کۆمپانیای IDC نوێترین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و لێیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە سیستەمی ویندۆز فۆن بە تەواوی بەرەو نەمان دەچێت و مەیدانەکە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس چۆڵ دەکات. ئەندرۆید…
18 ته‌مموز، 2017
دریژەی بابەت ...
هەواڵ

قازانجی ئێڵ جی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ لە پێشبینییەکان کەمترە، هۆکاری سەرەکیش بەشی مۆبایلە

کۆمپانیای ئێڵ جی ئاماری خەمڵێنراوی خۆی بۆ مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە کە کۆمپانیاکە تەنها ٥٧٤.٤٩ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، هەرچەندە ئەم بڕە بە ڕێژەی ١٤٪ زیاترە لە قازانجی هەمان چارەکی ساڵی پار…
7 ته‌مموز، 2017
دریژەی بابەت ...
سامسۆنگ

سامسۆنگ ئاماری خەمڵێنراوی خۆی بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و قازانجێکی زۆری کردووە

  گەورە کۆمپانیای کۆری سامسۆنگ ئاماری خەمڵێنراوی خۆی بۆ مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە کۆمپانیاکە ٥٢ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و لەو بڕەش ١٢.١١ ملیاری قازانج بووە! کە ئەم بڕە ٧٢٪ زیاترە لە…
7 ته‌مموز، 2017
دریژەی بابەت ...
ئەپ و نەرمەکاڵا

ڕاپۆرت: ئاماری کۆمەڵێک لە گەشەپێدەرانی کورد بۆ سیستەمی ئەندرۆید

بە هەبوونی ٢ ملیار بەکارهێنەر و نزیکەی ٣ ملیۆن ئەپ لە کۆگای گوگڵ پلەیدا سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لە ئێستادا گەورەترین و پڕبەکارهێنەرترین سیستەمی وەگەڕخەری جیهانە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە زۆربەی گەشەپێدەران چاویان لەوەیە ئەپەکانیان بۆ ئەم سیستەمە بەردەست بکەن و…
20 ئایار، 2017
دریژەی بابەت ...