هەواڵ

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلە نوێیەکەی ئێڵ جی LG Q Stylus

کۆمپانیای ئێڵ جی هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی کە ئەویش LG Q Stylus ـە و نوێترینی زنجیرەی Q ـە لە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان و خاوەن تایبەتمەندی نایابە هەروەها کۆمپانیای ناوبراو وتیشی کە مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە سێ جۆر ئەوانیش: Q Stylus+ و Q Stylus و Stylusα. گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی بە لەرەی ١.٥ گێگاهێرتز…
درێژەی بابەت ...
بابەتی گرینگ

پرۆژەی ستاتم (Stattm Project)

دراوی ئەلکترۆنی ستاتم؛ مانای ناوی ستاتم لە ٢ بیرۆکەوە هاتووە Stat Transformation Mazuma واتە پارەی گۆڕینی پزیشکی یان Stat Transactions Money واتە دراوی ئاڵوگۆرەخێراکان لە لایەن دەیڤد هۆلمز وەک دۆزەرەوە و خاوەنی یاسایی و COOی کۆمپانیای ستاتم و کاروان مینۆ وەک خاوەنی یەکەمی کۆمپانیاکە هەروەها CEOی کۆمپانیاکە داهێنراوە. ستاتم لە…
درێژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

بەفەرمی iOS12 بۆ ئەم ئامێرانەی ئەپڵ بەردەست دەخرێت لە مانگی نۆدا

دوێنێ لە مەڕاسیمێکی گەورەدا کە بە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ ٢٠١٨ ناسرابوو تێیدا کۆمپانیای ئەپڵ چەندین تایبەتمەندی گرنگی نمایش کرد بۆ نەوە نوێکەی ئای ئۆ ئیس ١٢، لە بەشێکی زۆری نوێکارییەکانیشدا کۆمپانیاکە کاری لەسەر خێراترکردنی سیستەمەکەی کردووەتەوە. نوێکارییەکانی Screen time و Grouped Notifications ئەنیمۆجی نوێ و میمۆجی و پەیوەندی گروپی لە…
درێژەی بابەت ...
هەواڵ

مۆبایلی lenovo z5 بە فەرمی ڕاگەیەندرا و بە تەواوی پێچەوانەی هەواڵە دزەپێکراوەکان بوو

بێگومان زۆربەمان لە کاتی بینینی هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە مۆبایلی lenovo z5 کە دەوترا مۆبایلەکە خاوەنی بیرگەیەکی ناوەکی دەبێت بە قەبارەی ٤ تێرابایت لەگەڵ باترییەک کە توانای بەردەوام بوونی هەیە هەتاوەکو ٤٥ ڕۆژ بەڵام کۆمپانیای لینۆڤۆ بەکارهێنەرانی تووشی شۆک کرد کاتێک مۆبایلە نوێیەکەی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی مامناوەند و بیرگەیەکی ئاسایی…
درێژەی بابەت ...
ئەپڵ

ئەپڵ بە فەرمی macOS Mojave 10.14ـی بە تایبەتمەندی Dark Mode و Stacks و Group Facetime و زیاتریش نمایشکرد

ئەپڵ بە فەرمی وەشانێکی نوێی لە ماک ئۆ ئێس بەناوی مۆهاڤێ لە کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی ئەپڵ ٢٠١٨ نمایشکرد. ئەم وەشانە دەکاتە macOS Mojave 10.14 و لەگەڵ خۆیدا چەندین تایبەتمەندی و چاکسازی هێناوە، لەوانە Dark Mode و Stacks و Group Facetime و … هتد. لەخوارەوە بە کورتی ئاماژە بە گرنگترینیان دەکەین.…
درێژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ بە فەرمی iOS 12ـی بە تایبەتمەندی Memoji و Siri Shortcuts و Group Facetime Calling و زیاتریش نمایشکرد

وەکو چاوەڕوان دەکرا، ئەمڕۆ لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی ئەپڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨ واتە WWDC18 ئەپڵ بە فەرمی iOS 12ـی نمایش کرد. لەگەڵ ئەم وەشانەدا ئەپڵ چەندین تایبەتمەندی و چاکسازی لە سیستەمەکە ئەنجام داون. بفەرموون لە خوارەوە یەک بە یەک بە کورتی ئاماژە بە هەر یەکێک لە نوێکاری و…
درێژەی بابەت ...
گووگڵ

مۆبایلەکانی پیکسڵ ٣ دەردەکەون لە چەند وێنەیەکی دزەپێکراودا

هەموومان دڵنیاین و گومانمان لەوە نییە کە مۆبایلەکانی پیکسڵ ٢ نایابن ئەمەش بە هۆی جێگیر بوونی بناغەی مۆبایلەکە لەگەڵ سیستمێکی ئەندرۆیدی ناوازە و کامێرایەکی ئاست بەرز، بەڵام بە تێپەڕ بوونی ٦ مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم مۆبایلە لە ئێستادا هەواڵە دزەپێکراوەکان دەرەبارەی نەوە نوێیەکەی پیکسڵ ٣ لە بڵاوبوونەوەدان، لەم بارەیەشەوە ماڵپەڕی…
درێژەی بابەت ...
شاومی

تایبەتمەندی و کاتی بڵاوبوونەوەی ڕووکارە نوێیەکەی شاومی MIUI 10

لە ڕۆژی ڕابردوودا هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای شاومی بوو هەر لەو بۆنەیەشدا هەستا بە ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلەکانی کە ئەویش شاومی می ٨ ـە و بە گەڕانەوە بۆ ئەم بابەتە دەتوانیت ئاشنا ببیت بە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە ئاست بەرزە (کۆمپانیای شاومی ٣ جۆر لە مۆبایلی Mi 8ـی بە تایبەتمەندی بەرز ڕاگەیاند)، لەگەڵیشیدا…
درێژەی بابەت ...
شاومی

کۆمپانیای شاومی ٣ جۆر لە مۆبایلی Mi 8ـی بە تایبەتمەندی بەرز ڕاگەیاند

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان رێژەی فرۆشیان لە ساڵی ڕابردوودا ڕوو لە دابەزین کرد، بەڵام فرۆشەکانی شاومی سەقامگیری بەخۆیەوە بینی لەگەڵ هەنگاونانی باشتریان بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی خۆی و باشترکردنی توانستی مۆبایلەکانی و هەروەها کەمکردنەوەی نرخی مۆبایلەکانیشی، کە ئەم ستراتیژیەی تا ئێستا بەردەوامە. بەم بۆنەیوە کۆمپانیای شاومی لە…
درێژەی بابەت ...
شاومی

کۆمپانیای شاومی هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی Mi Band 3 بە نرخێکی کەمتر لە ٣٠ دۆلار

لە دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بە دەستی هێنا Mi Band 2 لەگەڵ گونجاوی نرخەکەشیدا کۆمپانیای شاومی لە ڕۆژی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی Mi Band 3 کە هەڵگری سەرجەم تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی وەک هەژمارکردنی هەنگاوەکان و پێوانی ڕێژەی لێدانی دڵ، هەروەها بەکارهێنەر لە ڕێگەیەوە دەتوانێت وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بداتەوە. گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:- ڕوونما: OLED بە…
درێژەی بابەت ...
هەواڵ

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی LG V35 ThinQ

لە ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای ئێڵ جی هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی LG V35 ThinQ کە هەڵگری هەمان دیزانی هەردوو مۆبایلی V30 و V30S ـە و هەڵگری ڕوونمایەکی OLED FullVision ـە بە قەبارەی ٦.٠ ئینچ و بە کوالێتی +QHD یان ١٤٤٠×٢٨٨٠ پێکسڵ بە چڕی ٥٣٨ پێکسڵ بۆ هەر ئینچێک لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ پیشاندانی پێکهاتەکان بە تەکنیکی HDR10…
درێژەی بابەت ...
ئاسایشی ئەلیکترۆنی

بەکارهێنەرێک هەڵدەستێت بە هەڵخەڵەتاندنی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار لە وەن پڵەس ٦ ـدا

لە پاراستنی مۆبایلەکاندا تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار بە پارێزراوترین ڕێگا دادەنرێت بە تایبەت لەو مۆبایلانەی کە هەڵگری هیچ دوگمەیەکی سەرەکی نین لەو مۆبایلە ئاست بەرزانەی کە هەڵگری ئەم تایبەتمەندییەن هەریەک لە ئایفۆن X و گالەکسی S9، بەڵام وا دیارە کە ئەم تایبەتمەندییە پارێزراو نییە لە مۆبایلی وەن پڵەس ٦ ئەمەش دەرکەوت کاتێک…
درێژەی بابەت ...
ئەپڵ

لە ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مۆبایلەکانی ئایفۆن هەڵگری ڕوونمای OLED دەبن

تاقیکردنەوەی ئەپڵ بۆ ڕوونماکانی OLED زۆر سەرکەوتوو بووە بە شێوەیەک کە دەیەوێت لەمەودوا بە تەواوی پشتی پێ ببەستێت و واز لە ڕوونماکانی LCD بهێنێت لە مۆبایلەکانی ئایفۆن لە ساڵەکانی داهاتوودا، ڕوونمای OLED جیاوازن لە جوانتر پیشاندانی ڕەنگی ڕەش و تێر دەرکەوتنی ڕەنگەکانی تر سەرەڕای ئەوەشی کە ڕێژەیەکی کەمتر لە وزە دەبات و ڕێگە…
درێژەی بابەت ...
هەواڵ

گەشەپێدەری PUBG داوایەکی یاسایی تۆمار دەکات لە دژی گەشەپێدەری یاری Fortnite

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا یاری Fortnite بڵاوبوونەوەیەکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لەسەر هەموو سیستمەکان بێجگە لە سیستمی ئەندرۆید بەڵام سەرەڕای ئەوەش زۆرێک یارییەکەیان بە هاوشێوەی یاری PlayerUnknown’s Battlegrounds ـی کۆری دانا هەر ئەمەش بوو کە وای کرد گەشەپێدەری یاری ناوبراو داوایەک لەسەر کۆمپانیای Epic Games ـی خاوەن یاری Fortnite تۆمار بکات، کۆمپانیای ناوبراو…
درێژەی بابەت ...
ئەندرۆید

فەرهەنگی کامێرەیی فاست وەشانی ٢.٠ بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگەوە ڕاگەیەنرا

فەرهەنگی فاست  کە لەلایەن کارزان کەمالەوە گەشەی پێدەدرێت و ئەپەکانی کارزان لە کۆگای گوگڵ پلەی زۆرترین داگرتنیان هەیە بەراورد بە سەرجەم گەشەپێدەرەکانی دیکە، ئەمڕۆ کارزان کەمال وەشانی دووەمی فەرهەنگەکەی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەندرۆد کە خۆی دەبینێتەوە لەم نوێکارییانەدا: 1- ناسینەوەی ووشەکان زۆر باشتر کراوە لە چاو وەشانی پێشووو. ٢- زیادکردنی…
درێژەی بابەت ...