ئەندرۆید
2, کانوونی دووەم 2017
تەختەکلیلی Google Keyboard ڕێژەی داگرتنی گەشتە 500 ملیۆن
ئەپی Google Keyboard ڕێژەی داگرتنی گەشتە 500 ملیۆن لە کۆگای گوگڵ پلەی

ووەک دەزانین لە ماوەی پێشوودا کۆمپانیای گوگڵ تەختەکلیلی Gboardـی ڕاگەیاند بۆ سیستمی ئەندرۆید کە مەبەست لێی Google Keyboard ـە لە ئێستادا ڕێژەی 500 ملیۆن داگرتنی تێپەڕاندووە، ئەوە جێی سەرنجە ئەم ئەپە زۆر خێرات گەشەی سەند لە ئەپەکانی Google Photos و Dropbox و Skype.

تەختەکلیلی Gboard ژمارەیەکی زۆر تایبەتمەندی لە خۆدەگرێت وەکو نوسین و ناردنی دەنگ، کۆمەڵێک هێمای گەڕان و وێنەی جووڵاو GIF، کۆمەڵێکی زۆر تایبەتمەندی کە لە ڕێکخستنەکانی ئەم تەختەکلیلەوە بەردەستە بۆ زانینی باشترە بەکاریبێنیت، کۆمەڵێک زۆر زمانی لە خۆ گرتووە لە نێویاندا زمانی کوردیی سۆرانی و لاتینی کوردی بەردەستە.
دەتوانیت وەک مەکینەی گەڕانی مۆبایلەکەت بەکاریبێنیت کە تایبەتمەندی خێرا دەبەخشێت بە مۆبایلەکەت وک توانای گەڕانی هەیە بەشوێن چێشتخانە نزیکەکان وشوێنی بازرگانی ئەنجامی یارییەکان و ڤیدیۆ و وێنە…هتد


جێی ئاماژە بۆ کردنە تەختکلیلی کوردی سۆرانی چەند پیتێکی عەرەبی تێدایە کە لە کوردیدا بەکارنایەن وەک (ذ ، ٶ ، ث) کە لە جێیدا پێویستە پیتەکانی وەک (ڵ ، ڤ ، فاریزە ) بێتە ڕووکاری دەرەوەی، کێشەیەکی دیکەشی ئەوەیە ژمارە ٤ و ٦ بە فارسی نوسراون، وەک تیمی kitn پەیوەندیمان کردووە بە گوگڵەوە تاکوو ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن پێدەچێت لە وەشانەکانی داهاتوودا چارەسەر بکرێت گەر پشتگوێ نەخرێت بەهیوای ئەوەی ئێوەش هاوکار بن لە ناردنی ئەو ئاگاداریە بۆ گوگڵ لە بەشی feedbackـی ئەپەکە.
دەتوانن لەم بەستەرەوە تەختەکلیلەکە داگرن.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.