ئەپڵ
ئەپڵ

لە ساڵی داهاتوودا ئەپڵ دەستبەرداری دەرچەی Lightning دەبێت

لەساڵی ٢٠١٢ ـەوە و لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن ٥ کۆمپانیای ئەپڵ دەرچەی Lightning بەردەست کردبوو لە مۆبایلەکانیدا لە ئێستاشدا وادیارە کۆمپانیای ناوبراو دەیەوێت دەستبەرداری ببێت لە دوای ٦ ساڵ پشت بەستن پێی، ئەمەش بە پێی ڕاپۆرتێکی Digitimes ـە کە وا دیارە لە ساڵی…
13 حوزه‌یران، 2018
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

لە ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مۆبایلەکانی ئایفۆن هەڵگری ڕوونمای OLED دەبن

تاقیکردنەوەی ئەپڵ بۆ ڕوونماکانی OLED زۆر سەرکەوتوو بووە بە شێوەیەک کە دەیەوێت لەمەودوا بە تەواوی پشتی پێ ببەستێت و واز لە ڕوونماکانی LCD بهێنێت لە مۆبایلەکانی ئایفۆن لە ساڵەکانی داهاتوودا، ڕوونمای OLED جیاوازن لە جوانتر پیشاندانی ڕەنگی ڕەش و تێر دەرکەوتنی ڕەنگەکانی تر…
31 ئایار، 2018
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

نەوەی دووەمی مۆبایلی iPhone SE هەڵگری هەمان دیزاینی ئایفۆن X دەبێت

کۆمپانیای Olixar ـی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پێداویستی مۆبایلە زیرەکەکان دڵنیاییدا دەربارەی بوونی نۆتچ (Notch) لە ڕوونمای مۆبایلی iPhone SE واتە هاوشێوەی دیزاینی ڕوونمای مۆبایلی ئایفۆن X دەبێت، کۆمپانیاکەش لە ئێستادا هەستاوە بە فرۆشتنی پارێزەری ڕوونمای نەوەی دووەمی مۆبایلەکە لەگەڵ بوونی نۆتچ…
14 ئایار، 2018
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

چۆنیەتی چارەسەرکردنی نامەکان دوای داگرتنی خاڵە ڕەشەکە (iOS)

تۆ ئەگەر بە هەڵەش ئەو خاڵە ڕەشت لە ناو تۆڕی وەتس ئەپ و ئەپی نامەکانی iOS دانەگرتبێت، ئەوا گوێبیستی ئەم مێرووە زیانبەخشە بوویت! خاڵە ڕەشەکە (The Black Dot) ئەو خاڵەییە کە دەبێتە هۆی وەستاندنی ئەپی وەتس ئەپ و مێسج کە…
10 ئایار، 2018
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

یەکێتی ئەوروپی لێکۆڵینەوە دەکات لە بارەی کڕینی شازام لە لایەن ئەپڵەوە

یەکێتی ئەوروپی ڕایگەیاند لە دەستپێکردنیان بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە بارەی کڕینی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ خزمەتگوزاری دیاریکردنی گۆرانی مۆسیقا (Shazam) کە نرخەکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە، هەروەها پێشبینی دەکرێت کە ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیای شازام و ئەپڵ دوابکەوێت بەهۆی ئەم بڕیارە نوێیەوە،…
24 نیسان، 2018
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئەپێکی نوێ و پێشکەوتووی کوردی بۆ زانینی کاتەکانی بانگ بۆ ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە

بێگومان ئەپڵکەیشنی لەم جۆرە بۆ زانینی کاتەکانی بانگ بە زمانە جیاجیاکان و لەلایەن گەشەپێدەری ترەوە بەردەستن. بەڵام ئەپڵیکەیشنی لەم جۆرە لەسەر کۆگای ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس بە زمانی کوردی ئەگەر بوونیشیان هەبێت بەو ئەندازەیە پێشکەوتوونین بەکارهێنەر پشتیان پێ ببەستێت.…
24 نیسان، 2018
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

دیزاینی پێشبینیكراوی ئایفۆن ١٠ به‌ ڕه‌نگی سوور

له‌ ماوه‌ی پێشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ردوو مۆبایلی ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 پڵه‌س به‌ ڕه‌نگی سوور بڵاوكرده‌وه‌، له‌م پارچه‌ ڤیدیۆیه‌شدا پێشبینی شێوه‌ی ئایفۆن ١٠ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سوور بێت و هه‌روه‌ها دیزاینه‌كه‌ پێشبینی شێوه‌ی ئایفۆن ١٠ پڵه‌سیش ده‌كات كه‌…
15 نیسان، 2018
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

گرنگترین نوێکارییەکانی سیستەمی iOS 12 بۆ سەکۆی CarPlay

٤ ساڵ پێش ئێستا ئەپڵ سەکۆی CarPlay تایبەت بە ئۆتۆمبێل نمایشکرد ڕاگەیاند. شۆفێران سوودمەند دەبن لە پەیوەستکردنی ئایفۆنەکانیان بە ڕوونمایەکی زیرەکەوە کە خاوەن سیستەمی iOSـە. ئاشکرایە ئەپڵ هەموو ساڵێک کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران WWDC ئەنجام دەدات، ئەمساڵیش لە مانگی ٦دا ئەنجامدەدرێت…
10 نیسان، 2018
دریژەی بابەت ...
ئامێرە هەمەجۆرەکان

مێژووی iPadـی ئەپڵ؛ سەرکەوتنێکی دیکەی کۆمپانیاکە (نوێکراوەتەوە)

ئایپاد ئەو ئامێرە زیرەکەی ئەپڵە کە چەند ساڵێکە ڕکابەرێکی سەرسەختی تابڵێتی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ترە مێژووی درووستکردنی ئەپڵ لەگەڵ تابڵێتدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993 بەناوی MessegePad کە بۆ سەردەمی خۆی ئامێرێکی مۆدێرن بوو، خاوەن شاشەیەکی ڕەش و سپی بوو لەگەڵ هەبوونی…
6 نیسان، 2018
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

ئەپڵ داوای 160 ئەندازیاری نوێ دەکات بۆ باشتر کردنی ژیری “Siri”

کاتێک کارەکە پەیوەندی بە ژیری دەستکردەوە هەیە ئەوا سیری بە دوور دادەنرێت لە کێبەرکێ کردن لەگەڵ ئەلیکسا و گوگڵ، وە هەر ئەمەشە کە کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت بیگۆڕێت بەتایبەتیش پاش ئەوەی خزمەتگوزاری سیری بەردەست بوو لە HomePod و ئامێرەکانی ماکدا، لە…
1 نیسان، 2018
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

کۆمەڵێک ڕیکلامی نوێ لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە لە ژێر ناونیشانی (ئێمە ئەوە دەکەین بۆ منداڵان)

کۆمپانیای ئەپڵ iPad ێکی نوێی ڕاگەیاند بەقەبارەی 9.7 ئینچ و پشتگیری لە پێنوس Pencil دەکات کە لە گەڵیدا چەند ئەپڵیکەیشنێکی تێدایە بۆ یارمەتیدانی منداڵان لە فێربوون و ئاڕاستەکردنیان بە شێوەیەکی بەهێز بۆ خوێندن و فێربوون، هەربۆیە کۆمپانیاکە هەستا بە دروستکردنی…
29 ئازار، 2018
دریژەی بابەت ...
ئاسایشی ئەلیکترۆنی

دەرکەوتنی کەلێنێکی ئاسایش لە وەشانی iOS 11

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکان کە کۆمپانیای ئەپڵ زیادی کردووە بۆ سیستمی iOS 11 پشکنەری QR Codeـە کە بووەتە بەشێکی لکێنراو بە ئەپی کامێرای سیستمەکە، ڕێگە دەدات بەکارهێنەر ئەپی کامێرا بکاتەوە و هەڵبستێت بە پشکنینی تێپەڕەوشەی وەڵامدەرەوەی خێرا ئەمەش بۆ ئەوەیە تا…
28 ئازار، 2018
دریژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ڕیكلامێكی نوێی ئایفۆن X بۆ تایبه‌تمه‌ندی پاره‌دان لە ڕێگەی چاوتروكاندنێك

هەموومان دەزانین پێش بڵاوبوونەوەی مۆبایلی ئایفۆن X پارەدان لە ڕێگەی تایبەتمەندی Touch IDیەوە بوو بەڵام لە دوای هاتنی مۆبایلی ئایفۆن X ئەمە گۆڕانکاری بەسەردا هات،لە ئێستاشدا کڕین و پارەدان لە مۆبایلەکەوە جێبەجێ دەکرێت لە ڕێگای چاوتروکاندنێک یان تەماشاکردنی مۆبایلەکە بۆ…
26 ئازار، 2018
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

ئەپڵ کۆنگرەی ڕۆژی 27ی ئازار بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازێتەوە

بە جیاواز لە نەریتی هەمیشەیی، ئەمجارە ئەپڵ بڕیاری داوە کە کۆنگرەی ٢٧ی ئازار کە تایبەتە بە پەروەردە و فێرکردن بە شێوەی ڕاستەوخۆ نەگوازێتەوە، بەڵکو لە دوای ئەوەی کۆنگرەکە کۆتایی پێدێت بەردەست دەبێت بۆ تەماشاکردن. تا ئێستا ئەپڵ هیچ لێدوانێکی سەربارەت…
25 ئازار، 2018
دریژەی بابەت ...
ئەپڵ

ئەپڵ لە ٢٧ی ئازار کۆنگرە دەبەستێت

ئەپڵ بەفەرمی ڕایگەیاند لە ٢٧ی ئازار لە شیکاگۆ کۆنگرەیەک لەژێر ناونیشانی “let’s take a field trip” دەبەستێت. ئەم کۆنگرەیە زیاتر ئامانج لێی کەرتی خوێندنە و ئەپڵ داهێنانەکانی خۆی لەم بوارە دەخاتە ڕوو. لە خوارەوەی پۆستەری کۆنگرەکە نوسراوە پەیوەندیمان پێوە بکەن…
16 ئازار، 2018
دریژەی بابەت ...