سامسۆنگ 22, تەممووز 2026

هەریەک لە گالەکسی ZFold8 Ultra و ZFold8 و ZFlip8 و کاتژمێری Watch8 و Ultra2 بەتایبەتمەندی ناوازەوە نمایشکران!

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٢ی ٧ی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٤ بەکاتی هەولێر-کوردستان، سامسۆنگ کۆنگرەی Unpacked 2026ی لە شاری لەندەن سازکرد. لەم کۆنگرەیە نوێترین مۆبایلە چەماوە و کاتژمێرە زیرەکەکانی نمایشکرد. لەخوارەوە بە پوختی تایبەتمەندی و نرخی هەموویمان خستووەتەڕوو.

📱 مۆبایلی Galaxy Z Fold8 Ultra (بۆ یەکەمجار!)

سامسۆنگ دواجار وەشانی ئەڵتڕا بۆ زنجیرەی فۆڵد زیاد دەکات:

  • ڕوونما: شاشەیەکی زەبەلاحی ناوەوە بە قەبارەی 8.0 ئینج و شاشەی دەرەوە 6.5 ئینج.
  • کامێرا: کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 200MP لەگەڵ هاوێنەی زوومی پێشکەوتوو و ٥٠ مێگاپێکسڵی گۆشەفراوانی نوێ.
  • پاتری: 5,000mAh بە پشتگیری خێرایی بارگاویکردنەوەی 45W.
  • چینی نوێی تیتانیۆم بۆ ڕوونما و کەمکردنەوەی لۆچی ڕوونمای ناوەوە
  • Snapdragon 8 Gen 5 for Galaxy

📱 مۆبایلی Galaxy Z Fold8 (وەشانی ئاسایی)

  • دیزاین: دیزاینێکی پانتر و کورتتر بۆ ئەوەی بەکارهێنانی لە دەستدا ئاسانتر بێت، لەگەڵ کێشێکی زۆر سووکتر کە تەنها 201 گرامە.
  • پڕۆسێسەر: نەوەی نوێی پڕۆسێسەری Snapdragon 8 Gen 5 for Galaxy بۆ خێراییەکی بێهاوتا.
  • پاتری و کامێرا: پاتری 4,800mAh و کامێرای دووانەیی بە ڕوونی 50MP.

📱 مۆبایلی Galaxy Z Flip8

  • شاشەی دەرەوە: شاشەیەکی دەرەوەی  بە قەبارەی 4.1 ئینج کە ڕێگەت پێدەدات زۆربەی ئەپەکان بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکە بەکاربهێنیت.
  • کامێرا: باشترکردنی کامێرای سەرەکی بۆ 50MP لەگەڵ توانای وێنەگرتنی باشتر لە شەودا.
  • پاتری: قەبارەی پاترییەکە بەرزکراوەتەوە بۆ 4,300mAh بۆ مانەوەی زیاتر.

⌚️ کاتژمێری Galaxy Watch9

  • تەندروستی: هەستەوەری نوێ بۆ پێوانی وردتری لێدانی دڵ، ئۆکسجینی خوێن، و پێوانەکردنی خەو بە یارمەتی ژیری دەستکرد (Galaxy AI).
  • شاشە و پاتری: شاشەی گەشتر بە تەکنیلۆژیای AMOLED و پاترییەک کە بەرگەی بەکارهێنانی چڕی ڕۆژانە دەگرێت بەبێ کێشە.

⌚️ کاتژمێری زەبەلاحی Galaxy Watch Ultra 2

  • دیزاین: جەستەیەکی تیتانیۆمی زۆر پتەو کە بەرگەی سەختترین بارودۆخەکان دەگرێت (تایبەت بە وەرزشوانان).
  • ڕووناکی شاشە: شاشەیەک بە ڕووناکی سەرسوڕهێنەری 3000 Nits کە لە بەر خۆردا وەک ئاو ڕوونە.
  • پاتری: پاترییەکی زەبەلاح کە بەرگەی زیاتر لە 100 کاتژمێر دەگرێت لە دۆخی پاشەکەوتکردنی وزەدا (Power Saving)، لەگەڵ سیستەمی GPS ی دووانەیی بۆ شوێنپێهەڵگرتنی وردتر.

نرخی بەرهەمە نوێیەکانی سامسۆنگ

Galaxy ZFold8 Ultra $2099

ZFold8 $1899

ZFlip8 $1199

Watch9 $379

Watch Ultra2 $699

هەر کاتێک نرخی عێراق بڵاوکرایەوە، بەم شێوەیە لە کەی ئای تی ئێن بڵاوی دەکەینەوە.

بۆچونی تۆ