ئای ئۆ ئێس
25, کانوونی یەکەم 2017
ڕاپرسییەک: ژمارەیەکی زۆری کڕیاران جۆرە کۆنەکانی ئایفۆن دەکڕن نەوەک نوێیەکان

بەپێی ڕاپرسییەک کە کڕیارانی ئایفۆن دەگرێتەوە لە ماوەی ٣ی مانگی ١١ی ئەمساڵەوە تا ٣ی مانگی ١٢، دەردەکەوێت کە ڕێژەی فرۆشی ٣ جۆرە نوێیەکەی ئایفۆن لە چاو جۆرە کۆنترەکاندا بە بەراورد بە ئایفۆن ٦ و ٦ پڵەس زۆر نزمترە، تەنانەت لە دوانەکانی ٦ئێس و ٧یش نزمترە!
تەنها ڕێژەی ٦٩٪ی کڕیارانی ئایفۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک لە ٣ ئایفۆنە نوێیەکانیان کڕیوە! ٣١٪یان جۆری کۆنتریان کڕیوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئایفۆن ٦ و ٦ پڵەس لە کاتی خۆیاندا ٩١٪ی فرۆشیان پێکهێنابوو! وەک لە وێنەکەدا دیارە تەنانەت زنجیرەکانی ٦ئێس و ٧یش ڕێژەیەکی بەرزتریان تۆمار کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ ئەپڵ لەبری ٢ ئایفۆن ٣ دانەی ڕاگەیاندووە! پێدەچێت هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتەش بەرزی نرخی ئایفۆنە نوێیەکان بێت.

ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە بۆ ئەپڵ ئەوەیە باس لەوە دەکرێت کە ئایفۆن ١٠ فرۆشێکی باشی هەیە لە چین کە بازاڕێکی زۆر گرنگە و خواستێکی زۆری لەسەرە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.