ئەندرۆید
5, نیسان 2013
پوختەی کۆنگرەکەی فەیسبووک: Facebook Home + بەردەست بوون + گونجاوی + HTC First

دوێنێ شەو فەیسبووک ڕاستەوخۆ کۆنگرەیەکی گرێدا و وەکو پێشبینی کرابوو مارک زووکەربێرگی سەرۆکی فەیسبووک بە ئامادەبوونی چەندان ڕۆنامەنووس و ڕاگەیندنەکان خزمەتگوزاری Facebook Homeی لەPalo Alto HQ بۆ ئەندرۆید ڕاگەیاند. ڕاستر بڵێین فەیسبووک هۆم لۆنچەرێکی پێشکەوتووی تەواو تێکهەڵکێشکراوە لەگەڵ ئەندرۆید و وەکو مارک خۆی ئاماژەی پێدا ئەندرۆید سەرچاوە کراوەیە و دەتوانین کاری زۆری لەسەر ئەنجام بدەین و هەروەکو چۆن ئێستا هۆممان بۆ دروست کردووە.
فەیسووک هۆم لەگەڵ کردنەوەی ئامێرەکەت دەردەکەوێت و پڕ بەشاشە دواین پۆستەکانی سەر News Feed کەت نیشان دەدات و پێیدەڵێن Cover Feed. لەخوارەوە وێنەی پرۆفایلەکەت هەیە کە لەگەڵ ئەوەی پەنجەی دەخەیتە سەر Chat Heads و App Drawerی و بەشی دواین بەرنامەکراوەکانی لەخۆی گرتووە. کە Chat Heads جگە لە چاتی فەیسبووک خۆی لەگەڵ SMSی ئەندرۆدیش تێک هەڵکێش کراوە. ئەم Chat Headsـە بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی ئیشکردنت لێناگرێت لسەر ئامێرەکە واتە لەسەر بەرنامەکان و لەکاتی بەکارهێنانیاندا دەتوانیت وەڵامی پەیامە هاتووەکان بدەیتەوە.



وەکو باسمان کرد لەخوارەوە وێنەی پرۆفایل و لارووکەت هەیە و بە پەنجە لەسەر هێنان و بردنی دەتوانیت بچیتە Appdrawer کە هەموو ئەپە دابەزێندراوەکانی تێدا کۆدەبێتەوە و دەتوانیت لەوێوە بیان کەیتەوە.

لەمەودوا لایککردن و سەرنج و کۆمێنت نوسین لەسەر پۆستی هاوڕێیان و پەڕەکان ئاسان و بۆ لایک تەنها دوو جار یەنجە بنێ بە وێنەکە و لایک دەبێت و کۆمێنتیش لەحوارەوەی هەر کەڤەر فییدێک دووگمەی سەرنج و کۆمێنت دان هەیە کە دەتوانیت بەپەنجە پێدادانێک بیکەیتەوە کۆمێنت بدەیت. بەشی Notificationـەکان زۆر جوان و ناوازەیە و هەمووی بە یەک دوو پەنجە هێنن و بردن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ونیان دەکەیت یان وەڵامیان دەدەیتەوە و نۆتیفیکەیشنەکانیت بەتەنها یەک پەنجە نان بە وێنەی پرۆفایلەکەت لەسەر شاشەکە دەردەکەون.
شایەنی باسە Facebook Home لە ١٢ی ئەم مانگە واتە مانگی نیسان لەسەر گووگڵ پلەی بەردەست دەبێت بۆ داگرتن و بۆ چەند مۆبایلێکی دیاری کراوە کە ئەمانیش: HTC One X, One X+, Samsung Galaxy S III, Galaxy Note II و هەروەها مۆبایلە نوێکەی سامسۆنگ بەناوی Galaxy S4. بەڵام بیرمان نەچێت مارک ئاماژەی بەوەدا لە مانگەکانی داهاتوو هۆم پشتگیری چەندان ئامێری تر دەکات بەڵام بۆ ئێستا پشتگیری ئەم ڕێژەیە دەکات.


لە کۆتایی کۆنگرەدا فەیسبووک و HTC و at&t مۆبایلێکیان ڕاگەیاند بەناوی HTC First کە هەر لەگەڵ کردنەوەی ئەم مۆبایلە خۆی Facebook Homeـی لەسەر دانراوە و لەگەڵی تێکەهەڵکێش کراوە. تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە لە پلە ناوەندییەکان دایە و ڕامی ١ گێگایە و پرۆسێسەری جۆری Qualcomm Snapdragon 400 dual-core processor و کامێرای پشتەوەی ٥ مێگاپێکسڵە و پێشەوەی ١.٦ مێگاپێکسڵە. شاشەکەی ٤.٣ ئینجە و سیستەمی کارگێری Android 4.1 Jelly Bean لەسەرە و بە شتگیری لە ڕایەڵەی LTE لەلایەن at&tـوە دابەشدەکرێت و نرخەکەی ٩٩.٩٩$ـە بە Contractـەوە و لە ١٢ی ئەم مانگەوە بەکارهێنەران دەتوانن وەریبگرن و لەمڕۆشەوە دەتوانن ڕیزی بۆ ببەستن و ناوی خۆیان تۆماربکەن و پێش هەموو کەسێک بگاتە دەستیان.


چەند گرتە ڤیدیۆیەک لەسەر فەیسبووک هۆم
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=9p_y9dAK94Q[/youtube]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=HKyO0hJEp-g[/youtube]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=tWKE0HTl0ig[/youtube]
سەرچاوە Redmondpie + wired
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!