دەربارە

ئه‌م ماڵپه‌ڕه له 26\9\2011 مەکۆیەکەی دامه‌زرا (کە ئێستا کارا نییە) و وماڵپەڕەکەیش 10\10\2011. هه‌وڵیداوه دوایین گۆڕانكارییه‌كان له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان بۆ خوێنەران بگوازێته‌وه، و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م جیهانه‌دا بڕوات. ئامانجمان خزمه‌تكردنی بوارهكهیه له كوردستان و ڕوه‌ندی كوردە له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. بەهۆی هەستکردن بە بوونی بۆشایی لە بواری تەکنەلۆژیای لە کوردستان، ئەم پێگەیە له دوای چه‌ندین هه‌وڵ کرایەوە و ویستمان لە ڕێگەیەوە خزمه‌تی به‌كارهێنه‌ری كورد بكه‌ین و متمانە به‌و زانیاری و بابه‌تانه بكات كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ره بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
دیاره ماڵپه‌ڕی زۆرمان هه‌ن له‌بواره‌كه‌دا، به‌ڵام زۆریان متمانەی میوانان و سه‌ردانكه‌ران پڕناكه‌نه‌وه، لەم سۆنگەیەوە ئێمه ڕێگه و شێوازی جیاوازمان گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانمان جێگای متمانه‌ی خوێنەرانمان بێت، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی شێوه‌ی جیاواز له پێشكه‌ش كردنی بابه‌ته‌كاندا به دانانی فایل و ڤیدیۆ پێویست و لەبەرچاوگرتنی ڕێسا و یاساکانی زمان و خاڵبەندی و ڕێنوس و هەروەها دانانی سه‌رچاوه‌ی بابەت و هەواڵە وەرگیرا و وەرگێردراوەکان. هەمیشە لە ئێمەوە چاوەڕوانی نوێگەڕی و پڕۆژەی نوێ و سەرەنج ڕاکێش بکەن.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو ئەوا ئێمە چه‌ندین هەوڵی ترمان داوە جگە لە کەی ئای تی ئێن، بۆ نمونە، ماڵپه‌ڕێكی تر به‌ناوی كوردپرۆ، به‌ڵام داخرا به‌هۆی ده‌ركردنی گۆڤارێک دوای ئه‌وه‌ی دوو ژماره‌مان له گۆڤارێك ده‌ركرد به‌ناوی ئایتی به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌وه ئەمیش وه‌ستا، پاشان به یارمه‌تی چه‌ند هاوڕێیه‌كی تر گۆڤارێكی ترمان به‌ناوی بایت ده‌ركرد به خۆشحاڵیه‌وه توانیمان تا 9 ژماره‌ی لێده‌ربكه‌ین، به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی بودجەی پێویست وه‌ستا. ئێستاش به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م ماڵپهڕهمان بەگەڕ خستووە بۆ گه‌شه‌دان به خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌مان له‌بواره‌كه‌دا.
لێره‌شه‌وه ده‌مانه‌وێت سوپاسی بێ پایانی تاكه تاكه‌ی ئەوانە بکەین کە له ماوه‌ی ڕابدروودا و تاوه‌كو ئێستا یارمه‌تیانداوین و ده‌ستی ماندوونه‌ناسیان ده‌گوشین و هه‌ربژین. ده‌رگاشمان واڵایه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌بواره‌كه‌دا خزمه‌ت بكه‌ن و ببن بە نوسەر لە کەی ئای تی ئێن.
كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌یان هێنایه بوون:
كه‌واته بابه‌یه‌كه‌وه له‌خزمه‌ت نه‌وه‌ستین و وته به‌نرخه‌كه‌ی ستیف جۆبس له‌گوێ بگرین كه ده‌ڵێت “stay hungry, stay foolish” واته هه‌میشه به په‌رۆشبن بۆ زانست و هه‌میشه‌ش زیاترتان بوێت.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و نوسەرانی ماڵپەڕ: