بابەتی گرینگ
27, ئازار 2017
زانیارى لەسەر یارى Days Gone

Days Gone یارى جیهانى کراوە و ترسناک و سەرکێشیە لەلایەن ستۆدیۆى SIE Bend ەوە لەژێر گەشەپێداندایە و لەلایەن کۆمپانیای Sony Interactive Entertainment ەوە بڵاودەکرێتەوە بەگشتى زانیارى زۆر لەسەر یاریەکە بڵاونەکراوەتەوە و ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى دیارى نەکراوە یاریەکە هێشتا لەژێر دروستکردندایە و تەنها بۆ ئامێرى Play Station 4 بڵاودەکرێتەوە و مەکینەى Unreal Engine 4 لە دروستکردنیدا بەکارهاتوە .
شێوازى یاریکردن :
یاریەکە جیهانى کراوە و کەسى سێەمى بینراوە واتە لەکاتى یاریکردن کارەکتەرەکەى خۆت دەبینیت ئەو جیهانەى تێیدا دەژیت پڕیەتى لە زۆمبیەکان و ئەرکى تۆش خۆ ڕزگارکردن و مانەوە لە ژیانە هەروەها دروستکردن و دۆزینەوەى کەلوپەل و چەک و لێخوڕینى ئوتومبێل و ماتۆڕسکیل بونى هەیە ئەو کەسەى یارى پێدەکەیت ناوى Deacon St. John ه كه شارهزایهكی باشی له لێخوڕینیی ئوتومبێل ههیه و پێشتریش ڕاوكهر بوه ئێستاش پێویسته لهژیانێكدا بژیت كه پڕیهتی له زۆمبیهكان و ڕوبهڕوی مهترسیهكان ببێتهوه ڕوداوهكانیش باس لهپاش دوو ساڵ لهبڵاوبونهوهی زۆمبیهكان دهكات كه تهواوی جیهانیان داگیركردوه و ملیۆنان كهسیان وهكو خۆیان لێكردوه سیستەمى شەڕکردن لەیاریکە بەچەند جۆرێکە بۆ کوشتنى زۆمبیەکان ئەویش بەڕێگاى بێدەنگ و بەبێ هەستکردنى زۆمبیەکانى تر یاخود بەڕێگاى بەکارهێنانى چەکى قورس و سوک بیانکوژیت هەروەها شەو و ڕۆژیش بونى هەیە بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى خۆى دەگۆڕێت لەڕۆژدا زۆمبیەکان خاون بەڵام لەشەودا چالاکن و خێران بۆیە پێویستە لە ڕۆژدا بگەڕێت بۆ کەلوپەل و پێداویستى و چەک تا بتوانیت کەلوپەلى تر دروستبکەیت و لەشەویشدا خۆت بپارێزیت ئۆنڵاین بونى نیە و ناتوانیت لەگەڵ کەسانى تردا یارى بکەیت تەنها یاریکردنى تاکە کەسى هەیە ئەمانە ئەو زانیاریانەن کە تا ئێستا دەربارەى یاریەکە هەن ، ئەوەش ترایلەرى Days Gone :
https://www.youtube.com/watch?v=qkpE8neKrJU
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.