ئەپڵ
27, ئازار 2017
ئەپڵ وەشانی نوێی macOS Sierra 10.12.4 بە تایبەتمەندی Night Shiftـەوە وەشاند

کەمێک لەمەوبەر و لەگەڵ وەشاندنی وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێس، ئەپڵ بەفەرمی وەشانی نوێی ماک ئۆ ئێسی ڕاگەیاند کە ئەویش macOS Sierra 10.12.4 دەکات و تایبەتمەندیەکی دیاری بۆ زیادکراوە ئەویش Night Shiftـە. ئەپڵ لەم وەشاندە جەختی لە جێگیری و گونجاوی و ئاسایشێکی نایاب کردووەتەوە و پێشنیاری دەکات هەموو بەکارهێنەرانی ماک ئەم وەشانە لە ئامێرەکانیان جێگیربکەن.
بەکورتی ئەمانەی خوارەوە لە گرنگترین زیادکراو و چاکسازییەکانن:
- تایبەتمەندی Night Shift بۆ سیستەمەکە زیادکراوە بۆئەوەی ڕەنگەکانی ڕوونمای ماکەکەت گەرمتر بکات لەگەڵ تاریکداهاتن.
- پشتگیری کردنی سیری لە تۆمارەکانی یاری کریکێت بۆ خولی Indian Premier League و International Cricket Council.
- زیادکردنی زمانی Shanghainese بۆ Dictation.
- چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی پی دی ئێف لە ئەپی Preview دا.
- چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی بابەت لە ئەپی مەیل لەکاتی بەکارهێنانی دیمەنی گفتوگۆ.
- چارەسەرکردنی کێشەی پێشان نەدانی هەندێک ناوەڕۆک لەناو ئەپی مەیل.
ئێوەش دەتوانن ماکەکانتان لەڕێگەی ماک ئەپستۆرەوە بەرزبکەنەوە بۆ ئەم وەشانە و چێژ لە تایبەتمەندییە نوێیەکان وەربگرن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!