مایکرۆسۆفت
12, ئایار 2017
تایبەتمەندی بەردەستبوونی فایل لەکاتی دەرهێڵیدا بۆ وەندرایڤی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید زیادکرا

وەندرایڤ یەکێک لە خزمەتگوزارییە هەورییەکانی مایکرۆسۆفت و لەسەر وێب بەگشتی بەردەستە و بەشێوەی ئەپیش لەسەر ویندۆز و ماک و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە. لە نوێترین وەشانی وەندرایڤی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێستدا، مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی بەردەستکردنی فایل و پەڕگەکانە لەکاتی دەرهێڵیدا ئەمەش واتە بەکارهێنەر دەتوانێت وا لەپەڕگە و فایلی دیاریکراو بکات کە لەکاتی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتدا بتوانرێت بەکاربهێندرێت.

شایەنی باسە ئەم تایبەتمەندییە پێی دەوترێت OneDrive Offline Folders کە وەکو لە وێنەکە دیارە بە پەنجە ڕاگرتن لەسەر فۆڵدەرێک و دیاریکردنی دەردەوێت و دەتوانێت ئەو فۆڵدەرە بکەیتە دەرهێڵ و لەکاتی نەبوونی هێڵدا ئیشی لەسەر بکەیت.
جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا مایکرۆسۆفت ئەم تایبەتمەندیەی سنوردارکردووەتە تەنها بۆ Office 365 Personal و Home subscribers و OneDrive business. لە ئێستادا بۆ ئەندرۆید بەردەست بووە بەڵام لەچەند مانگی داهاتوو بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!