ئای ئۆ ئێس
15, ئاب 2017
لە ئێستادا گووگڵ ئاخاوتنی 119 زمان دەناسێتەوە، چیدیکە پێویست بە نوسین ناکات!

گەر زۆر تاقەتی نوسینت نیییە ئەوە ئەم پڕۆژەیەی گووگڵ گونجاوە بۆ تۆ، Google speech-to-text خزمەتگوزارییەکی گووگڵە بۆ گۆڕینی دەنگ بۆ تێکست لە 119 زمانی جیهانییەوە، ئەمڕۆ گووگڵ 21 زمانی نوێی زیاد کرد بۆ خزمەتگوزارییەکەی کە لە نێویاندا زمانەکانی ئەرمەنی و بەنگالی و لاۆ و سینهالا و سودانی و نیپاڵی و ئوردو و تامیلی …هتد لە خۆ دەگرێت
گووگڵ دەنگی ڕەسەنی هاوڵاتیانی ئەو وڵات و نەتەوانە کۆدەکاتەوە و لە ڕێی سیستەمی تایبەتەوە پەیوەستیان دەکات بە دەقەکانەوە کاتێک تۆی بەکارهێنەر بەو زمانە قسەت کرد ڕاستەوخۆ سیستەمەکە دەقەکەت(تێکست) بۆ بنوسێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات تۆ دەقەکە بنوسیت، ئەمەش سوودی زۆری هەیە بۆ ئەوانەی نوسینی زۆریان هەیە بە کەمترین ماوە نوسینەکانیان بنوسن
گووگڵ پلانی ئەوەی هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا ئیمۆجییەکانیش بخاتە نێو سیستەمەکەیەوە ئەویش بە وتنی smiling emoji یان winky face emoji ئیمۆجییەکانت دەرببڕیت سەرەتا تەنها بە زمانی ئینگلیزی بەردەست دەبێـت و پاشان بۆ زمانەکانی دیکەش بەپێی کارکردن لەسەریان بەردەست دەخرێن.، بۆ بەکارهێنانی ئەم سیستەمە لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان تەختەکلیلی Gboard دابگرن لە کۆگا فەرمییەکانی ئەپڵ و گووگڵ
داگرتن بۆ سیستەمی IOS کرتە لێرەبکە
داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.