ئەندرۆید
20, ئەیلوول 2017
مەیزوو ئێم ٦ نمایشکرا، خوێنەری تایبەتمەندییەکانی بن!

هەروەک پێشتر دیاری کرابوو ئەمڕۆ مەیزوو ئێم ٦ بە فەرمی نمایش کرا.
مۆبایلەکە چیپێکی مێدیاتێک MT6750ـی لەسەرە و ٨ ناوکە بەخێرایی ١.٥ گێگاهێرتز وە خاوەنی ڕوونمایەکە بە فراوانی ٧٢٠ پێکسڵ و قەبارەی ٥.٢ ئینج، ڕامی مۆبایلەکە بە دوو هەڵبژاردە بەردەستە ٢گب یان ٣گب، لەکاتێکدا بیرگەی مۆبایلەکە ١٦گب و ٣٢گب.
مەیزوو ئێم ٦ خاوەنی کامێڕایەکی ١٣مێگاپێکسڵە لە ڕووی دواوەی وە کامێرایەکی ٨ مێگاپێکسڵە لە ڕووی پێشەوەی.
کۆمپانیا ڕووکارە تایبەتییەکەی خۆی لەسەر داناوە کە ناسراو بە فلایمی ٦ کە بنیاتنراوە لەسەر ئەندرۆید ٧ و خاوەنی پاتریەکە بە فراوانی ٣٠٧٠ میلی ئەمپێر/کاتژمێر، مۆبایلەکە ٨.٣ ملم ئەستوورە و کێشەکەی ١٤٣ گرامە.

هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر دووگمەی ماڵەوە جێگیر کراوە توانای کردنەوە و ناسینەوەی پەنجەمۆرەکەی هەیە لەماوەی ٠.٢ چرکەدا، هەروەها مۆبایلەکە بەردەستە بە ڕەنگەکانی شین، زێڕین، ڕەشی مات و شین.
نرخی مۆبایلەکە لە ١٠٥ دۆلاری ئەمریکیەوە دەست پێدەکات، لە ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت و ئێستا خۆتۆمارکردن بۆ کڕینی پێشوەختە کراوەتەوە، هیچ زانیاریەک بەردەست نییە کەی لە دەرەوەی چین بڵاودەبێتەوە.
سەرچاوە :
- GSMArena.com
- Gizmochina.com
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.