مۆبایل و تابلێت
7, ئەیلوول 2019
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی Motorola One Zoom ـی بە 4 دانە کامێراوە ڕاگەیاند

پڕوپاگەندەکان لەسەر نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای مۆتۆرۆلای ئەمریکی لە ماوەی ڕابردوودا چڕ بوون، کۆمپانیا ئەمریکییەکە مۆبایلی Motorola One Zoom ـی بە 4 دانە کامێراوە ڕاگەیاند و کۆتایی بە پڕوپاگەندەکان هێنا.
مۆبایلی Motorola One Zoom خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.39 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 16 و 5 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەیی ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 675 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت. هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لەسەر ڕوونماکەی.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Motorola One Zoom:
- ڕوونما: قەبارە: 6.39 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM675 Snapdragon 675 (11 nm.
- گرافیک: Adreno 612.
- ڕام: 4 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
- کێش: 190 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 15 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. چوارەم: 5 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 25 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: خۆڵەمێشی – مۆر – قاوەیی سورباو.
- سیستەمی کارپێکەر: Android One (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخی مۆبایلەکە لە 445$ ـەوە دەست پێدەکات و لە ئێستاوە بەردەستە بۆ فرۆشتن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.