ئای ئۆ ئێس
7, ئاب 2015
مایکرۆسۆفت ئەپڵیکەیشنێکى وەرگێڕانى بڵاوکردەوە

دوێنێ کۆمپانیى بەنێوبانگى مایکرۆسۆفت ئەپڵیکەیشنێکى تایبەت بە وەرگێران (فەرهەنگ)ى بەناوى (Microsoft Translate) بۆ سیستەمى ئەندرۆید و ئەندرۆید وێر بڵاوکردەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆى دروستبوونى ڕکابەرایەتیەکى سەخت لەگەڵ ئەپڵیکەیشنى (Google Translate)ى کۆمپانیاى گووگڵ!
ئەپڵیکەیشنەکە تواناى وەرگێڕانى ٤٠ زمانى هەیە، هەروەها بوار بە بەکاربەر دەدات کەوا ووشەکان وەربگێڕن لەڕێگەى نووسین یاخود لەڕێگەى ووتنى ووشەکە هەروەها دەتوانى بە شێوەى دەنگ گوێت لە ووشە وەرگێڕدراوەکە بێت، ئەپەکە بەشێوەیەکى ڕێک و دیزاینێکى جوان وەرگێڕانەکەى نیشاندەدات بەهۆى ئەوەى کە بە شێوەیەکى گەورە و ڕوون وەرگێڕانەکەت پێ نیشان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت وشە وەرگێردراوەکە زەخیرەبکەیت بۆ بینینەوەى لە کاتێکى تردا.
ئەوەى جێگەى بایەخە ئەوەیە کە ئەم ئەپڵیکەیشنە تواناى کارکردن و وەرگێرانى هەیە لەسەر ئەو کاتژمێرانەى کە بە سیستەمى ئەندرۆید وێرى کۆمپانیاى گووگڵ کاردەکەن، کە تا ئەم ساتە وەرگێڕەکەى گووگڵ ئەم توانایەی نییە کە لەسەر سیستەمى ئەندرۆید وێر کاربکات، بەم هۆیەوە ئەم ئەپڵیکەیشنە دەبێت ڕکابەرى وەرگێڕەکەى گووگڵ!
لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنەکە لە کۆگاى گوگڵ پلەى بەردەستە بۆ داگرتن، بەڵام لە وڵاتى ئێراق بەردەست نییە بۆیە ئێمە بە پەڕگەى APK دامانناوە و دەتوانن دایبگرن بێ هیچ کێشەیەک.
کرتە بکە بۆ داگرتن
کرتە بکە بۆ داگرتن
ژێدەر: Android Police+Tech-WD
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".