بابەتی گرینگ
13, ئاب 2015
چۆن سەیرى کۆنگرەى سامسۆنگ Unpacked 2015 بکەین؟

لەکۆتاییدا کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر ٦ بەکاتى هەرێمى کوردستان، دووەمین کۆنگرەى ئەمساڵى خۆى بەناوى Samsung Unpacked 2015 گرێدەدات و چاوەڕوان دەکرێت لەمیانەى کۆنگرەکەوە هەریەکە لە ئامێرەکانى Galaxy Note 5 و Galaxy S6 Edge Plus و تابلێتێک ڕابگەیەنێت.
- پەخشى ڕاستەوخۆى کۆنگرەى Samsung Unpacked 2015:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=4k8jxRQa98s[/youtube]
لە هەمانکاتدا ئێمە لە ماڵپەڕ و پەڕەکانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سات بە سات هەواڵ و نوێکاریەکان بۆ ئێوە دەگوازینەوە، لەگەڵ کەى ئاى تى ئێن بن!
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".