ئەندرۆید
13, ئاب 2015
بەفەرمى سامسۆنگ Galaxy S6 Edge Plus ڕاگەیاند+زانیارى تەواو لەسەرى

ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر ٦ بەکاتى هەرێمى کوردستان، کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى کۆنگرەى دووەمى ئەمساڵى خۆى بەناوى Unpacked 2015 لە نیۆیۆرکى ئەمەریکا گرێدا و تێیدا مۆبایلى (گالەکسى ئێس ٦ ئێج پڵەس) و (گالەکسى نۆوت ٥)ى نمایش کرد.
(کرتە بکە بۆ خوێندنەوەى زانیارییەکانى نۆوت ٥)
ئەمانەى خوارەوە تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى (گالەکسى ئێس ٦ ئێج پڵەس)ـە:
- ڕوونماکەى لە هەردوو لایەوە چەماوەتەوە، قەبارەکەى ٥،٧ ئینجە لە جۆرى Super AMOLED بە ڕوونى 1440×2560 پێکسڵ و بەچڕى ٥١٨ پێکسڵ لە ئینجێکدا، پارێزراوە بە Corning Gorilla Glass 4.
- بە پرۆسێسەرێکى Exynos 7420 بە تەکنیکى ١٤ نانۆمەترى هەشتى ناوکى کاردەکات.
- قەبارەى ڕامەکەى ٤ گێگابایتە لەجۆرى LPDDR4.
- بیرگەى ناوەوەى ٦٤ و ٣٢ گێگابایتە و پشتگیرى بیرگەى دەرەکى ناکات.
- کامێراى دواوەى ١٦ مێگاپێکسڵە بەتایبەتمەندى OIS و کرانەوەى هاوێنەکەى ١،٩ـە.
- کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە و کرانەوەى هاوێنەکەى ١،٩ـە.
- باتریەکەى ٣٠٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا.
- لاشەى ئامێرەکە پارێزراوە بە Corning Gorilla Glass 4.
- تایبەتمەندە بە خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە(پەنجەمۆر).
- بە سیستەمى ئەندرۆید ٥،١ کاردەکات.
- تواناى بارگاویکردنەوەى هەیە بەهۆى (بارگاویکردنەوەى خێراى بێتەل) لە %٠ بۆ %١٠٠ تەنها بە ٢ کاژێر.
- تەنکیەکەى ٦،٩ ملیمە.
- کێشەکەى ١٥٣ گرامە.
- پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات.
- پشتگیرى NFC دەکات.
- ڕەنگەکان: یاقووتى ڕەش ، مروارى سپى ، پلاتنیۆمى زێڕی ، تیتانى سلڤەر.
مۆبایلەکە لە ٢١ ئەم مانگە دەخرێتە بازاڕەوە بەڵام هیچ زانیارییەک تاوەکو ئێستا نییە دەربارەى نرخەکەى.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=_Q-p-zkydLQ[/youtube]
وێنەگەیەک لە مۆبایلى Galaxy Note 5:
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".