ئای ئۆ ئێس
16, ئاب 2015
چۆنیه‌تی داگرتنی Fifa 16 بۆ سیسته‌می iOS

وه‌ك ده‌زانن وا بڕیاره دواین وه‌شانی یاری ” Fifa 16 ” له ٢٢ـی مانگی ١٠ ئه‌م ساڵ به فه‌رمی بوه‌شێنرێت بۆ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android، به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن ئه‌م یاریه به ئاسانترین شێوه داگرن بۆ سیسته‌می iOS، ئه‌م یاریه له ئێستادا له فرۆشگای ئه‌پڵ تایبه‌ت به وڵاتی كه‌ندا به‌رده‌سته به گۆڕینی زانیاری هه‌ژماره‌كانی ئهپڵتان یان دانانی هه‌ژمارێكی نوێی ئه‌پڵ له‌سه‌ر وڵاتی كه‌ندا ده‌توانی به ئاسانترین شێوه ئه‌م یاریه داگریت.
ئه‌مه‌ش زانیاریه‌كان:
- Province: QC-QueBec
- Postal code: J8V 3M5
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ بكه:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=qL_Qh6M0O7g[/youtube]
تێبینی: پێگە تەکنەلۆژییەکان ٢٢-ى مانگى داهاتوو، یارى FIFA 16 بۆ ئەندرۆید بەردەست دەبێت.
یان گه‌ر خاوه‌نی جهیلبرهیكیت ده‌توانی له یه‌كێك له فرۆشگا چینیه‌كانی وه‌ك vShare یان AppCake له به‌شی گه‌ڕان بنووسه Fifa به دیاری كردنی Fifa 16 ده‌توانی ئه‌م یاریه داگریت…
ژێده‌ر: Abo1bs
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.