بابەتی گرینگ 4, ئه‌یلول 2015

مۆبایلی (Moto X (Pure Edition بەفەرمی بڵاوكرایه‌وه‌ + پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو

Motox0dدوای ئه‌وه‌ی له‌ 28ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ Motorola له‌ كۆنگره‌یه‌كدا مۆبایلێكی نوێی به‌ناوی (Moto X- Pure Edition) ڕاگه‌یاند، دوێنێ به‌فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه‌. بابێینه‌ سه‌ر پێداچوونه‌وه‌و باسكردنێكی ته‌واوی مۆبایله‌كه‌.

  • Moto X Pure Edition چییه‌؟
    Moto X Pure Edition مۆبایلێكی نوێیه‌ و شاشه‌كه‌ی 5.7 ئینچه‌، له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆتۆڕۆلای سه‌ر به‌ لینۆڤۆ دروست كراوه‌. ئامێره‌كه‌ به‌ دوایین وه‌شانی سیستەمی ئه‌ندرۆید (لۆلیپۆپ) كار ده‌كات، ئامێره‌كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێی به‌ناوی (Moto Maker) هه‌یه‌ كه‌ ڕێگات پێ ده‌دات به‌ بۆ ڕێكخستنی ڕووپۆش، پێكهاته‌ و ڕه‌نگ پێش ئه‌وه‌ی بیكڕیت. نرخی ئامێره‌كه‌ به‌قفڵ نه‌كراوی (جۆكه‌ر) 400$ ـه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو تۆڕێكی په‌یوه‌ندی به‌ستن كار ده‌كات.
  • ڕووكار: هه‌میشه‌ له‌ ئامێره‌كانی Moto X دا زۆر گرنگی به‌ ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ دراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ پێكهاته‌ی جۆراوجۆر، ڕه‌نگی جیاواز، بۆیه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵ دراوه‌ به‌ پێی ئاره‌زووی به‌كارهێنه‌ران دابڕێژرێت. له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی 5.7 ئینچی، جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تر و گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت.
    Motox67هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئامێره‌كه‌ بچه‌مێندرێته‌وه‌ ، به‌شێكی تر له‌ڕووكاری ئامێره‌كه‌، ڕووناكی LED ـیه‌ له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی شاشه‌كه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاڕاسته‌یه‌كی نوێیه‌ بۆ ئامێره‌ زیره‌كه‌كان، وه‌ به‌شێكی نوێیه‌ له‌ مۆبایله‌كانی مۆتۆ، كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ باشتر گرتنی وێنه‌ی سێڵفی.

Motox8cله‌ڕووی ڕووپۆشه‌وه‌، ئامێره‌كه‌ له‌ دوو به‌شی ڕووپۆش پێكهاتووه‌. به‌شی قه‌راغه‌كه‌ی و پێشه‌وه‌ی به‌ ئه‌له‌منیۆم داپۆشراوه‌ وه‌ به‌شی پشته‌وه‌ی دوو جۆرە کە لە پێکهاتەی دار و پێس دروستکراون ڕۆپۆشکراوە.

  • كامێرا
    Motox6f
    كامێراكه‌ی 21 مێگاپیكسڵه‌ ، توانای تۆماركردنی ڤیدیۆیی 4K هه‌یه‌ ، وه‌ توانای (Auto Focus) ی هه‌یه‌. وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ش توانای ڕووناكی خۆكارانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ له‌ڕووی ڕووناكی یه‌وه‌ ڕێك ده‌خات، وه‌ دووجۆر ڕووناكی هه‌یه‌ ئه‌وانیش (Good Light-ڕووناكی باش) وه‌ (Low Light – ڕووناكی نزم) كه‌ بۆ كاتی جیاواز به‌كارده‌هێنرێن.
    Good Light:
    Motoxa5
    Low Light:
    Motox27
  • به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌كان
    مۆتۆرۆلا، له‌م ئامێره‌ نوێیه‌دا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی دروستكردووه‌ بۆ ڕێكخستنی به‌شه‌كانی ئامێره‌كه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئاسانكاری.
    Moto Dsiplay: تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنی شاشه‌ی ئامێره‌كه‌، گونجاندنی، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی كه‌ بۆت دێن و چه‌ند كارێكی تر.
    Moto Voice: تۆماركردنی ده‌نگ له‌گه‌ڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك.
    Moto Assist: ده‌كرێت وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی زیره‌ك به‌كاربهێنرێت، بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئامێره‌كه‌ له‌ شوێنه‌ تایبه‌تیه‌كان وه‌ك و ماڵه‌وه‌ و شوێنی كار و بۆنه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ دۆخه‌كانی ئۆتۆمبێل و نووستن و هه‌روه‌ها كاتی چاوپێكه‌وتن ده‌توانیت ڕێكی بخه‌یت. تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌كاتی شۆفێریدا نامه‌كان بخوێنێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ وه‌ڵامی نامه‌كان بداته‌وه‌.
  • ئازادی له‌ هه‌ڵبژاردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی
    Moto X Pure Edition ئامێرێكی جۆكه‌ره‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌ سیم كارتێك كار ده‌كات ، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌ تۆڕێك ده‌كات.
  • جۆرایەتی Quad HD
    له‌گه‌ڵ Moto X Pure Edition ، به‌شاشه‌یه‌كی 5.7 ئینچیه‌وه‌ ده‌توانیت باشتر سه‌یری ڤیدیۆ بكه‌یت، باشتر یاری بكه‌یت ئه‌ویش به‌ جۆرایەتی Quad HD كه‌ به‌ وته‌ی كۆمپانیاكه‌ شاشه‌ی هیچ جۆره‌ ئامێرێكی زیره‌ك به‌قه‌د ئه‌و نییه‌! ئەمە هەرچەندە لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو کۆمپانیای سۆنی مۆبایلی سۆنی ئێکسپێریا زێد ٥ پریمیەمی بە شاشەی ٤ کەی ڕاگەیاند. واتە تا ئەم کاتەی کە مۆتۆ ئێکس پیوەر ئیدیشن ڕاگەیندرا باشترین بووە لە ڕووی جۆرایەتی شاشەوە.
  • دژه‌ ئاو: بەو واتایە نا کە لە مۆبایلەکانی سۆنیدا هەیە بەڵکو تەکنەلۆژیایەکی تێدا بەکارهاتووە بەرگەی سوکە باران و پێداپڕژانی ئاو و ڕووداوی لەم شێوەیە دەگرێت بەدەر لەوە دەبێت بەکارهێنەر وریابێت لەوەی بیخاتە ناو ئاوەوە چونکە بە تەواوی بەرگەی ئاو ناگرێت.
  • TurboPower بارگاوی كردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا کە ڕێگەت پێدەدات بە بارگاویکردنی ئامێره‌كه‌ بەخێرایی. ته‌نها به‌ بارگاوی كردنی ئامێره‌كه‌ت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك ئه‌وا تا 10 كاتژمێر پێویستیت به‌ بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێـت!
  • 2 جۆره‌ ڕووپۆش: كڕیار سه‌رپشكه‌ له‌وه‌ی چ جۆره‌ ڕووپۆشێك هه‌ڵبژێرێت بۆ به‌شی پشته‌وه‌ی ئامێره‌كه‌، كه‌ دوو جۆر ڕووپۆشن ئه‌وانیش ڕووپۆشی دار و ڕووپۆشی له‌ پێست دروست كراو.
بۆچونی تۆ