سیستەمی وەگەرخەر 14, تشرینی یه‌كه‌م 2011

وانه‌ی یه‌كه‌م: لە Frequently Asked Questionی بەشی یارمەتی ویندۆزەوە

بەكورتی:دیارە لە ویندۆزدا بەشێكمان هەیە كە پێی دەڵێن Help and Support ئەم بەشە یارمەتیەكی تەواوی تێدایە لەسەر سیستەمی ویندۆز و چۆنیەتی بەكارهێنانی، لەناو ئەم یارمەتیانەش كۆمەڵێك پرسیاری زۆر دووبارە بووەوەمان هەیە ، كە ڕۆژانە بەكارهێنەرانی سیستەمی ویندۆز ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەویش ناونراوە بە Frequently Asked Question كە بەمانە كوردیەكەی بریتیە لە (پرسیاری زۆرجار داواكراو یان دوبارە بووەوە)، بەڵام مایكرۆسۆفت هاتوو ئەم پرسیارانەی بە وەڵامەوە لەبەشی Help and Support داناوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران سودی لێببینن. بۆیە ئێمەش پێمان خۆش بوو وانە بەوانە چەند پرسیار و وەڵامێك بۆ ئێوەی خۆشەویست وەربگێڕینە سەر زمانی كوردی.

لەم وانەیەدا:
چەند پرسیار و وەڵامێك دەربارەی ڤێرشنی 32 بت و 64 بتی ویندۆز.
یەكەم-جیاوازی چیە لە نێوان ڤێرشنی 32بت و 64 بتی ویندۆز؟
وەڵام:زاراوەی 32بت و 64بت ئاماژەیە بۆ ئەو ڕێگایەی كە پرۆسێسەری كۆمپیوتەرەكە زانیاریەكان لەخۆدەگرێت، واتە ڤێرشنی 64 بت پێویستی بە قەبارەیكی زیاتری ڕامە لە 32بت سیستەم كە ئەمەشە وایلێكردوە كاریگەرتربێت لە سیستەمی 32بت ڤێرشن.
دووەم-چۆن بزانم یان چۆن بە كۆمپیوتەرەكەم بلێم كە سیستەمی 32بت ڤێرشنی لەسەرە یان 64 بت؟
وەڵام:بۆ بینین و زانینی ئەوەی كە كۆمپیوتەرەكەت ڤێرشنی 32بت یا 64بتی لەسەرە، ئەمانەی خوارەوە بكە:
1-كلیكی كۆنترۆڵ پەنێل پاشان Systemكلیك بكە.
2-دوای بوونەوەی system سەیری ئەم وێنەیەی خوارەوە بكە:
http://www.kurdupload.com/images/ZPUZ1314023931/y1.png

3-وەكو لە وێنەكەی سەرەوە دیارە كە نیشانی ئێمەی دەدات كە 32بتە یان 64 بتە.

سێیەم:ئایا چۆن بزانم كۆمپیوتەرەكەم توانای ئیش پێكردنی ڤێرشنی 64 بتی هەیە یان نا؟
وەڵام: بۆ ئیش پێكردنی ڤێرشنی 64بت ،پێویستە كۆمپیوتەرەكەت پڕۆسێسەرێكی لەسەر بێت كە توانای ئیش پێكردنی ئەم جۆرە ڤێرشنەی هەبێت، پاشان بۆ زانینی ئەوەی كە كۆمپیوتەرەكەت چ ڤێرشنێكی لەسەرە 32بت یان 64 بت ئەوا لە پرسیار و وەڵامی دووەمدا باسمان كرد.
چوارەم:ئایا دەتوانم ویندۆزەكەم لە سیستەمی 32بت ڤێرشنەوە ئەپگرەیدی بكەم بۆ 64بت ڤێرشن؟
وەڵام:نەخێر ناتوانیت، بەڵام ئەگەر تۆ ئێستا 32بت ڤێرشن بەكاردەهێنیت تەنها دەتوانیت ئەپگرەیدی بكەیت بۆ 32بت ڤێرشنێكی تر بۆ نمونە لە Home premium 32 bit ەوە بۆ bit Ultimate 32. وە هەروە ها بۆ 63 بتیش بەهەمان شێوەیە.
پێنجەم:ئایا دەتوانم بەرنامەكانی سیستەمی 32بیت ڤیرشن لەسەر 64 بت ڤێرشن بەكار ببەم؟
وەڵام:زۆربەی بەرنامەكان وا دروست كراون كەلەسەر سیستەمی 32 بت ڤێرشن ئیش بكەن بەڵام لەهەمانكاتدا لەسەر 64 بتیش ئیش دەكەن، بەڵام لەبیرت نەچێت كەوا هەندێك جۆری پڕۆگرام وەكو دژەڤایرۆس و پێناسەكانی پارچەكانی كۆمپیوتەر بۆ هەردوو جۆرەكەی واتە 32بت و 64 بت دروست دەكرێن كەواتە لەسەرتە كە پێش ئەوەی دژە ڤایرۆسێك یان پێناسێكی كۆمپیوتەر دابەزێنیت بزانیت بۆ كامیانە 32بت یان 64 بت. بۆ زانیاری زیاتر ئەگەر بێت و تۆ هەوڵابدەیت كە پارچەیەك بكەیت كە پێناسی 32 بتی لەگەڵا بیت و لەسەر 64بت دایبەزێنیت ئەوا انابەزێت بۆیە لەسەرتە پەیوەندی بە بەرهەمهێنەری ئەم پارچەیە بكەیت بۆ دەستكەوتنی ئەپدەیت و پێناس بۆ 64 بت ڤێرشن.
شەشەم:ئایە دەتوانم سوودمەندبم لە بەكارهێنانی سیستەمی 64بت ڤێرشن؟
بەڵێ بە دڵنیایەوە، سودەكان بە ئاشكرا دەبینیت كە بێت و رامی تەواو لەسەر كۆمپیوتەرەكەت بێت كە لە 4 گێگا بایت زیاتربێت باشترە چونكە سیستەمی 64بت ڤێرشن توانای هەڵگرتنی رێژەیەكی زۆری رامی هەیە هەربۆیە لە سیستەمی 32بت ڤێرشن گاریگەرترە لە كاتی بەكارهێنانی چەند بەرنامەیەك لەیەك كاتدا و سویچ كردن لە نێوانیاندا.
حەوتەم:ئایا ئەگەر من سیستەمی ویندۆزی 64 بت ڤێرشن بەكاربهێنم ، پێویستم بە پێناسی 64بت دەبێت بۆ ئامێركانی كۆمپیوتەرەكەم(وەكو دەنگ، ڤێدیۆ كارت….هتد)؟
بەڵێ بە دڵنیایەوە ، هەموو ئامێرەكانی سەر كۆمپیوتەركەت پێویستی بە پێناسی تایبەتی 64بتە بۆ ئەوەی لەسەر سیسستەمی 64بی ڤێرشن كاربكات، ئەمەش بۆ وایە؟ چونكە پێناسەكان بۆ هەردوو ڤێرشن واتە 32بت و64 بت دروست دەكرێن جا بۆیە ئەگەر بێت و گونجاو نەبێت ئەوا پێ ناس نابێت.
تێبینی:
1-لەوانەیە لەكاتی وەرگێرانەكە هەندێك شتمان بۆ زیاد كردبێت ، ئەمەش بۆ زیاتر ڕوونی بابەتەكە.
2-لە وەرگێرانەكەدا ووشەی (پێناس)م بەكارهێناوە كە بەشێوەیەكی باو لەناو ئێمەدا بە (تعریفات) ناسراوە.

بۆچونی تۆ