بابەتی گرینگ
11, كانونی یه‌كه‌م 2015
ئه‌و ١٠ ڤیدیۆیه‌ی زۆرترین بینه‌ریان هه‌بووه له ساڵی ٢٠١٥

ماڵپه‌ڕی یوتوب یه‌كێكه له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه هه‌میشه بۆته سهكۆكهیهك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێده‌ران و كۆمپانیا و كه‌سه‌كان پێشبڕكێی لێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی كه له‌و ماڵپه‌ڕه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه بینه‌ری زۆری ڤیدیۆكان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌ی له پێگه‌ی یوتوب بینه‌ری زۆری هه‌بێت چونكه كۆمپانیای گوگڵ خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی یوتوب بۆ هه‌ر یه‌ك ملیۆن بینه‌ری ڤیدیۆ بڕی ١٠٠٠$ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌به‌خشێته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڤیدیۆكه‌ی له بوتوب بگاته ئه‌و ئاسته وه هه‌ر كاتێكیش بینه‌ری له‌وه زیاتر بوو بڕی پاره‌كه‌ش زیاد ده‌بێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بینینه‌كه‌ی.
شایه‌نی باسه ساڵاناش ماڵپه‌ڕی یوتوب ئه‌و ١٠ ڤیدیۆیه بڵاو ده‌كاته‌وه كه زۆترین بینه‌ریان له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی هه‌بووه بۆ ئه‌مساڵیش كه ساڵی ٢٠١٥ـیه ماڵپه‌ڕی یوتوب ئه‌و ١٠ ڤیدیۆیه‌ی ئاشكرا كرد بۆ ساڵی ٢٠١٥ كه زۆرترین بینه‌ریان هه‌بووه له یوتوب به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی بینه‌ر له ٦٠% زیادی كردووه، ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن:
١. گۆرانی Silento – Watch Me به پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه توانیویه‌تی ١١٧ ملیۆن بینه‌ر بۆخۆی كۆ بكاته‌وه و ڕێژه‌ی بینهرهكهشی خولهك له خولهك زیاد ده‌كات ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ٤ـی ئه‌م ساڵ له ماڵپه‌ڕی یوتوب بڵاو كرایه‌وه.
٢. وه له پله‌ی دووه‌م ریكڵامی یاری Clash of Clans :Revenge توانیویه‌تی ٨٧ ملیۆن بینه‌ر بۆخۆی كۆ بكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی بینه‌ره‌كه‌ی له زیاد بوونه وه ئه‌مه‌ش به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی داده‌نرێت بۆ ریكلام كه به‌م شێوه‌یه بینه‌ری زۆری هه‌بێت.
٣. وه گرته‌ی Crazy Plastic Ball PRANK چۆنیه‌تی گۆڕینی خانوو بۆ مه‌له‌وانه‌گه‌ی تایبه‌ت به تۆپی پلاستیك پله‌ی سێه‌می وه‌رگرتووه كه ٥٦ ملیۆن بینه‌ری هه‌یه له ماڵپه‌ڕی یوتوب.
٤. وه گرته‌ی ڤیدیۆیی Love Has No Labels له پله‌ی چواره دێت به ٥٥ ملیۆن بینه‌ر له ماڵپه‌ڕی یوتوب.
٥. وه به‌رنامه‌ی The Tonight Show به ٥٤ ملیۆن بینه‌ر له پله‌ی پێنجه‌م دێت له ماڵپه‌ڕی یوتوب.
٦. وه گرته‌ی هونه‌رمه‌ند Justin Bieber به پله‌ی شه‌شه‌م دێت كه توانیویه‌تی ٤٣ ملیۆن بینه‌ر بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه كه له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی تۆماری كردووه.
٧. گرته‌ی ڤیدیۆی ته‌قاندنی تۆپێكی ئاو به كوالیتی 4K و ڤیدیۆی له‌سه‌رخۆ به پله‌ی حه‌وته‌م دێت له ماڵپه‌ڕی یوتوب به ٤٠ ملیۆن بینه‌ر.
٨. وه گۆرانی Calum Scott hits the right note كه له به‌رنامه‌ی Britain’s Got Talent تۆمار كراوه به ٣٨ ملیۆن بینه‌ر پله‌ی ٨ـی بۆخۆی گرتووه.
٩. گرته‌ی كۆمیدیۆ Dover Police DashCam Confessional پله‌ی نۆیه‌می گرتووه به ٣٧ ملیۆن بینه‌ر.
١٠. گرته‌ی Mean Tweets – President Obama Edition كه تایبه‌ته به سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما به ٣٤ ملیۆن بینه‌ر پله‌ی ده‌یه‌می پڕ بینه‌رترین ڤیدیۆكانی ماڵپه‌ری یوتوبی گرتووه بۆ ساڵی ٢٠١٥.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.