ئەندرۆید
9, ئازار 2016
چۆنیەتی بە کوردی کردنی ئەپڵیکەیشن لە سیستەمی ئەندرۆید

فیرخوازانی کەی ئای تی ئین، زۆرێک لە ئێمە و مانان رۆژانە بەردەوام ئەپڵیکەیشنی جۆراو جۆر دەبین زۆر جار ئەپڵیکەیشنمان بەرچاو دەکەویت کە لەسەر زمانێک وەرگێردراوەتە سەر زمانێکی تر بۆ نموونە ئەپڵیکەیشنمان هەیە خۆی زمانی ئینگلیزییە بەڵام دەبین وەرگێردراوەتە سەر زمانی عەرەبی، فارسی، هتد. لەم کاتەدا پرسیار دروست دەبێت لامان ئاخۆ ئەمە چۆن کراوە دەبیت لەرێگای چیەوە ئەم کارە کرابێت بەڵام من لە بابەتی ئەمجارەمدا باسی ئەوە دەکەم کە ئاخۆ چۆن ئێمە بتواین هەر ئەپڵیکەیشنێکمان بوێت لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید وەریبگێرینە سەر زمانی شیرینی کوردی ئەویش تەنیا لە رێگای ئەپڵیکەیشنێکەوە ئەم کارە بکەین ئەویش ئەپڵیکەیشنی ( APK Editor Pro )ـیە دەتوانیت هەر ئەپڵیکەیشنێکمان مەبەست بێت وەریبگێرینە سەر زمانی کوردی، زۆر بە ئاسانی دەتوانین ئەم کارە بە ئەنجام بگەیێنین…
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشن بە لینکی راستەوخۆ کرتە لەو وێنەی خوارەوە بکە

بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشن لە کۆگای گووگڵ پلەی کرتە لەو وێنەی خوارەوە بکە

فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن سود لەم گرتە ڤیدیۆیە ببینن بۆ چۆنیەتی بەکوردی کردنی ئەپڵیکەیشن.
بەهیوام سودی هەبێت بۆ فێرخوازانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی…
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.