بابەتی گرینگ 31, ئایار 2016

گشت بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەسوس لە پێشانگای تەکنەلۆژی کۆمپۆتێکس ٢٠١٦

computex2016

Transformer-3-Pro

کۆمپانیای ئەسوس لە میانەی کۆنگرەیەکی تایبەتی خۆی کۆمەڵیک بەرهەم و کۆمپیوتەر و لاپتۆپی خۆی ڕاگەیاند لە ژێر ناونیشانی  Zenvolution لە کۆنگرەی تەکنەلۆژی ” Computex Taipei 2016 ” تایبەت بە بەرهەمە تەکنەلۆژیەکان لە وڵاتی تایوان.

کۆمپانیای ئەسوسی تایوانی بە فەرمی لاپتۆپێکی خۆی نمایش کرد بە ناوی  Transformer 3 Pro کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو تەنک و جوانە و تەنکییەکەی لە ٨.٣٥ ملیمەتر ڕەت نادات، وە ئەم لاپتۆپەش بە یەکێک لە ڕکابەرەکانی لاپتۆپی سیرفەیس پرۆی مایکرۆسۆفت دادەنرێت.

لاشەی ئەم بەرهەمە نوێیە لە کانزا درووست کراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە گۆشەی ١٧٠ پلە بەکاری بێنێت، لەگەڵ بوونی تەختە کلیلێک تایبەت بە لاپتۆپەکە بە ناوی Transformer Cover Keyboard.

ڕوونمای Transformer 3 Pro ١٢.٦ ئینچە بە ڕوونی 2880×1920 پیسکڵ، بە زیادکراوی بڵندگۆی دەنگی بە تەکنەلۆژیای Harman Kardon.

پرۆسێسەری ئەم کۆمپیوتەرە لە جۆری ئینتڵ Intel Core i7، بە ڕامی ١٦ گێگابایت وە یادگای ناوەکی ١ تێرابایت لە جۆری PCIe x4 SSD، وە بوونی دەرچەی USB Type-C، و نەوەی دووەمی تەکنەلۆژیای USB 3.1 کە خێراییەکەی دەگاتە ١ تێرابایت/لە چرکەیەک، لەگەڵ بوونی دەرچەی Thunderbolt 3 بە خێرایی گواستنەوەی ٤٠ گێگابایت/ لە چرکەیەک.

ئەم لاپتۆپە هەردوو دەرچەی USB 3.0 و HDMI هەیە و پشتگیری لێ دەکات، لەگەڵ بوونی کامێرای ١٣ مێگاپیکسڵ لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژی ناسینەوەی ڕوو  Windows Hello.

وە کۆمپانیای ئەسوس ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپیوتەرە چەند پاشکۆیەکی هەیە و پشتگیری لێ دەکات، یەکێک لەوانەش پێنووسی تایبەت بە کۆمپانیا و کۆمپیوتەرەکەی بە ناوی ASUS Pen کە لە ئاستی ١٠٢٤ بەردەست دەبێت لە کاتی بەکارهێنان بۆ وێنە و نووسینی تێبینییەکان.

ASUS-Pen

لاپتۆپی  Transformer 3 Pro پشتگیری دەکات لە سەکۆی ASUS Univeral Dock كە ڕێژەیەکی زۆر لە دەرچە لەخۆی دەگرێت لەوانە: USB-C 3.1، و USB 3.0، و HDMI، و RJ45 LAN، و دەرچەی یادەوەری دەرەکی 3 لە 1 SD.

کۆمپانیای ئەسوس بڵندگۆیەکی دەنگی بە ناوی ASUS Audio Pod ڕاگەیاند کە لە چوار بڵندگۆ پێک دێت بۆ بەردەست بوونی دەنگ بە شێوەی دەریایی بە پاوانی ٣٦٠ پلە، وە ئەم کۆمپیوتەرە پشتگیری لە سەکۆی ROG XG Station 2 دەکات بۆ گرافیک کاردی دەرەکی بۆ ئەوەی گرافیک کاردی کۆمپیوتەرەکە بە هێز بێت بۆ کار کردنی یارییە ڤیدیۆییە بەهێزەکان و یاری ٣٦٠ پلەیی.

Audio-Pod

[youtube]https://youtu.be/eINUafMVxRk[/youtube]

……………………………………………………………………..

  • نمایش کردنی سێ مۆبایلی هۆشمەندی ZenFone 3 Deluxe، و ZenFone 3، و ZenFone 3 Ultra:

zenfone

هەر لە چوار چێوەی ئەم کۆنگرەیەدا کۆمپانیای ئەسوس پەردەی لەسەر هەر سێ مۆبایلی ZenFone 3 Deluxe، و ZenFone 3، و ZenFone 3 Ultra لادا.

١. ZenFone 3 Deluxe:

لاشەی ئەم مۆبایلە بە شێوەیەکی بە هێز و ئەلەمنیۆم درووست کراوە، و تایبەتمەندییەکانیشی بەم شێوەیە:

ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED بە قەبارەی ٥.٧ ئینچ و ڕوونی 1920×1080 پیکسڵ، کە ڕووپۆش کراوە بە Corning Gorilla Glass 4 کە دژە ڕووشان و شکانە.

ڕام: ٦ گێگابایت.

پرۆسێسەر: کۆمپانیای کوالکۆم جۆری سناپدراگۆنی ٨٢٠ـی ٨ ناوەکی.

پڕۆسێسەری گرافیک: ئەدرینۆ ٥٣٠.

کامێرا: کامێرای دواوەی ٢٣ مێگاپیکسڵ بە هاوێنەی f/2.0، پێشکەوتوو ترین هەستەوەری تۆمار کردنی هەیە کە هی کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنیە لە جۆری IMX318، کە بریتیە لە جێگیری وێنەی بینایی OIS چوار تەوەر، بە زیادکراوی جێگیری وێنەی ئەلیکتڕۆنی EIS سێ تەوەر بۆ تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K UHD، وە کۆمپانیای ئەسوس ڕای گەیاند کە کامێرای ئەم مۆبایلە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای ASUS TriTech دەکات کە تایبەتە بە ٣ تەکنەلۆژیای چڕکردنەوەی خۆکار، وە نەوەی دووەم لە تەکنەلۆژیای چڕکردنەوەی خۆکار لە جۆری لێزەر، وە تەکنەلۆژیای Phase Detection AF و تەکنەلۆژیای چڕکردنەوەی بەردەوام و تەکنەلۆژیای PixelMaster 3.0، کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپیسکڵە.

پەنجەمۆر: پشتگیری لێ دەکات و کەوتۆتە پشتی مۆبایلەکەوە.

پارگاوی کردنەوە: پشتگیری لە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوە دەکات لە جۆری QuickCharge 3.0.

دەرچە: پشتگیری لە دەرچەی جۆری USB-C دەکات.

باتری: ٣٠٠٠ ملیئەمپێر.

یادگا: ٦٤ و ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایت، پشتگیری لە دەرچەی MicroSD دەکات تا ١٢٨ گێگابایت.

ڕەنگ: زێری، خۆڵەمێشی، زیوی.

سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ٦.٠.١ ناسراو بە ماڕشمالۆو.

[youtube]https://youtu.be/ke34oTzEOZw[/youtube]

………………………….

٢. ZenFone 3:

ڕوونما: لە جۆری Super IPS+ بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ و ڕوونی 1920×1080 پیکسڵ، کە ڕووپۆش کراوە بە Corning Gorilla Glass 2.5 کە دژە ڕووشان و شکانە.

ڕام: بۆ یادگای ٣٢ گێگابایت ڕامی ٣ گێگابایت و بۆ یادگای ٦٤ گێگابایت ڕامی ٤ گێگابایت.

پرۆسێسەر: یەکەم مۆبایلە لە جیهان کە پرۆسێسەرەکەی کۆمپانیای کوالکۆم جۆری سناپدراگۆنی ٦٢٥ـی ٨ ناوەکیە لەگەڵ تەکنەلۆژیای 14nm FinFET.

پڕۆسێسەری گرافیک: ئەدرینۆ ٥٠٦.

کامێرا: ١٦ مێگاپیکسڵ بە هاوێنەی f/2.0 لەگەڵ تەکنەلۆژیای چڕکرنەوەی خۆکاری OIS (4-axis), dual-LED (dual tone) flash، کامێرای پێشەوە ٨ مێگاپیکسڵ.

پەنجەمۆر: پشتگیری لێ دەکات و کەوتۆتە پشتی مۆبایلەکەوە لە ژێر کامێرا.

دەرچە: پشتگیری لە دەرچەی جۆری USB-C دەکات.

باتری: ٣٠٠٠ ملیئەمپێر.

یادگا: ٣٢ و ٦٤ گێگابایت.

ڕەنگ: زێری، ڕەش، سپی.

سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ٦.٠.١ ناسراو بە ماڕشمالۆو.

………………………….

٣. ZenFone 3 Ultra:

ڕوونما: لە هەردوو مۆبایلەکەی تر گەورەترە بە قەبارەی ٦.٨ ئینچ بە ڕوونی 1920×1080 پیکسڵ، وە ئەسوس دەڵێت یەکەم مۆبایلە کە پشتگیری لە تایبەتمەندی ڤیدیۆی Tru2Life+ دەکات، کە دەتوانی وێنە و ڤیدیۆ بە ڕوونی  4K UHD تۆمار بکەیت.

ڕام: بۆ یادگای ٣٢ گێگابایت ڕامی ٣ گێگابایت و بۆ یادگای ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت ڕامی ٤ گێگابایت.

پرۆسێسەر: کۆمپانیای کوالکۆم سناپدراگۆنی ٦٥٢ـی ٨ـی ناوەکی.

پڕۆسێسەری گرافیک: ئەدرینۆ ٥١٠.

کامێرا: ٢٣ مێگاپیکسڵ بە تەکنەلۆژیای ASUS TriTech، کامێرای پێشەوە ٨ مێگاپیکسڵ.

پەنجەمۆر: پشتگیری لێ دەکات و کەوتۆتە پشتی مۆبایلەکەوە لە ژێر کامێرا.

دەرچە: پشتگیری لە دەرچەی جۆری USB-C دەکات و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا لە جۆری Quick Charge 3.0 دەکات.

باتری: ٤٦٠٠ ملیئەمپێر.

یادگا: ٣٢ و ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت.

ڕەنگ: پەمەیی، خۆڵەمێشی، زیوی.

سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ٦.٠.١ ناسراو بە ماڕشمالۆو.

[youtube]https://youtu.be/RJAggN4sVXM[/youtube]

……………………………………………………………………..

  • رۆبۆتی تایبەت بە یارمەتیدانی ماڵەوە Zenbo:

هەر لە چوارچێوەی پێشانگای تەکنەلۆژی ” Computex Taipei 2016 ” تایبەت بە بەرهەمە تەکنەلۆژیەکان لە وڵاتی تایوان کۆمپانیای ئەسوس پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی خۆی لادا بە ناوی ” Zenbo ” کە تایبەتە بە یارمەتیدانی ماڵەوە لە کاری ڕۆژانە ئەمەی لای خوارەوە چەندین وێنە و ڤیدیۆ و تایبەتمەندی ئەم ڕۆبۆتەیە و نرخەکەشی ٥٩٩$ـی ئەمریکییە.

Zenbo-ASUS-1024x475

[youtube]https://youtu.be/Gz5bWCna5uM[/youtube]

……………………………………………………………………..

  • ئاشکرا کردنی لاپتۆپی ZenBook 3 بە تەنکی ١١.٩ ملیمەتر و کێشی ٩١٠ گرام:

    zenbook-3

بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەسوس پێشانگای تەکنەلۆژی کۆمپیۆتیکس ٢٠١٦ـی تایپیەی وڵاتی تایوانی داگیر کردووە، یەکێکیش لەو بەرهەمە ناوازانەی ئەسوس لاپتۆپی زینبووکی ٣ـیە کە کێشێکی کەم و تەنکییەکی لە ڕادەبەدەری هەیە.

لاپتۆپی Zenbook 3ـی کۆمپانیای ئەسوسی تایوانی، دیزانێکی تەواو دڕندانەی هەیە، لەگەڵ بوونی لاشەیەکی زۆر جوان تەنکیەکی لە ڕادەبەدەر کە ١١.٩ ملیمەترە و کێشەکەی تەنیا ٩١٠ گرامە.

لاپتۆپی ZenBook 3 درووست کراوە لە ماددەیەکی ئەلەمنیۆم کە بەکاردێت لە درووست کردنی فڕۆکەکان، کە ماددەکەی کوالیتیەکی یەکجار بەرزی هەیە و بە ڕێژەی ٥٠% باشترە لە تەواوی ئەو ماددانەی کە کۆمپیوتەری تری لێ درووست دەکرێت.

وە ئەم لاپتۆپە بە هەر سێ ڕەنگی زێڕی و خۆڵەمێشی و شین بەردەستە.

ڕوونمای ئەم کۆمپیوتەرە ١٢.٥ ئینچە بە ڕوونی 1920×1080 پیکسڵ داپۆشراوە بە چینی Corning Gorilla Glass 4 کە دژە شکان و ڕووشانە، وە پشتگیری لە دەرچەی USB Type-C و لەگەڵ بوونی چوار بڵندگۆی دەنگی کۆمپانیای Harman Kardon.

پشتگیری لە ناسینەوەی پەنجەمۆری خاوەنەکەی دەکات لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژیای Windows Hello بۆ ناسینەوەی ڕووخساری خاوەنەکەی بێ گەڕانەوە بە نووسینی ووشەی تێپەڕبوون یاخود Pin.

وە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە کە باتری ئەم لاپتۆپە بەشی ٩ کاتژمێری بەردەوامی بەکارهێنان دەکات، وە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی بوونەوە دەکات و بە ٤٩ خولەک باترییەکەی تا ٦٠% بارگاوی دەبێتەوە.

پڕۆسێسەری Intel Core i5 یادگای ناوەکی ٥١٢ گێگابایتە لە جۆری SSD، بە نرخی ١٤٩٩$ـی ئەمریکی، وە پڕۆسێسەری Intel Core i7 یادگای ناوەکی ١ تێرابایتە لە جۆری SSD بە نرخی ١٩٩٩$ـی ئەمریکی.

[youtube]https://youtu.be/6XuKuPl7-SM[/youtube]

……………………………………………………………………..

  • ئاشکرا کردنی یەکەم سەیر کەری Asus VR لە لایەن کۆمپانیای ئەسوس:

DSCF4362.0

لە مینانەی پێشانگای تەکنەلۆژی کۆمپیۆتیکس ٢٠١٦ـی شاری تایپیەی  پایتەختی وڵاتی تایوان، کۆمپانیای ئەسوس یەکەم سەیرکەری VRـی بۆ سەیر کردنی ڤیدیۆ و یارییە ٣٦٠ـان ڕاگەیاند، کە ئەمەی خوارەوە چەندین وێنەی ئەم بەرهەمە نوێییە کۆمپانیای ئەسوسە:

……………………………………………………………………..

  • ئاشکرا کردنی ڕوونمای کۆمپیوتەری دێسکتۆپ Asus Designo Curve MX34VQ و سەکۆی گرافیک کاردی دەرەکی بۆ لاپتۆپ ROG XG Station 2:

MX34VQ-880x495

کۆمپانیای ئەسوس نەوەستا لە ئاشکرا کردنی بەرهەمە ناوازەکانی ئەم جارەش دوو بەرهەمی تریانی نمایش کرد کە ئەمانە:

١.  ڕوونمای کۆمپیوتەری دێسکتۆپ Asus Designo Curve MX34VQ:

کۆمپانیای ئەسوس ڕوونمایەکی تایبەت بە کۆمپیوتەری دێسکتۆپ نمایش کرد بۆ ئارەزوومەندانی یارییە ڤیدیۆییەکان، کە ئەم ڕوونمایە لە جۆری نیشاندانی UltraWideـە وە پلەی بەرزی نیشاندانی ٢١:٩ـیە، وە قەبارەکەی ٣٤ ئینچە بە ڕوونی UWQHD ژمارەی ڕوونی 3440×1440 پیکسڵ.

ئەم ڕوونمایە دیزاینەکەی زۆر سەرنج ڕاکێش و جوانە و تەکنەلۆژیای Asus SonicMaster دەنگی تێدا بەکارهاتووە لەگەڵ پەیوەست کردنی تەکنەلۆژیای کۆمپانیای Harmon Kardon تایبەت بە بڵنگۆی دەنگی.

ئەم ڕوونمایە وەکو پادێکی بارگاویکردنەوەی بێ تەل واتە وایەرلێس دەوردەبینێت بۆ ئەو مۆبایلانەی کە لە جۆری چالاکراوی Qiـن.

MX34VQ-front-1024x578

……………………………………………

٢. سەکۆی گرافیک کاردی دەرەکی بۆ لاپتۆپ ROG XG Station 2:

کۆمپانیای ئەسوس یەکێک لە سەکۆ دەرەکییەکانی ڕاگەیاند بۆ خوێندنەوەی گرافیک کاردی دەرەکی بۆ ئەو لاپتۆپانەی گرافیک کاردەکانیان بە هێز نیە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی یارییە ڤیدیۆییە بەهێزەکان و ٣٦٠ پلەکان ئەنجام بدەن.

ئەم سەکۆیە پشتگیری لە هەردوو گرافیک کاردی جۆری NVIDIA GeForce GTX و AMD Radeon دەکات کە پۆشتەکراوە بە دەرچەی Thunderbolt 3 لەگەڵ چەندین چاککاری تر بە ڕێژەی ١٥%.

وە ئەم سەکۆیە خاوەنی چوار دەرچەی جۆری USB 3.0 لەگەڵ دەرچەی تۆڕەکانی LAN.

ROG-XG-Station-2-1024x549

تاگەکان Asus Computex Taipei 2016
بۆچونی تۆ