ئەندرۆید
2, حوزهیران 2016
تاقیگەكانی Sirin مۆبایلێكی ١٦٠٠٠ هەزار دۆلاریان نمایشكرد

تاقیگەكانی سیرین مۆبایلێكیان بەناوی سۆلارین نمایشكرد كە نرخەكەی ١٦٠٠٠ هەزار دۆلارە بە زاراوە خۆماڵیەكەی خۆمان ١٦٠ وەرەقە.
شایەنی باسە،ئەم نرخەش تەنها لەبەرئەوەی سیستەمێكی پارێزگاری ئاست بەرز لە مۆبایلەكە دانراوە كە خۆیان زۆر پێ ئاست بەرزترە وەك لەوەی لە مۆبایلەكانی سامسۆنگ و ئەپڵدا فەراهەمكراوە ئەمەشیان بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری پارێزگاری بەناوەكانی Koolspan وZimperium و ئامانجی كۆمپانیاكەش خەڵكانی خاوەن كار و سەرمایەیە كە زانیاری و تایبەتمەندی خۆیان بەلاوە گرنگە.
تایبەتمەندییەكانی مۆبایلەكە بە كورتی:
- شاشەی ٥.٥ ئینجە بە روونی ١٤٤٠ پێكسڵ.
- پڕۆسێسەری جۆری سناپدراگۆن ٨٢٠ی لەسەرە
- رامی ٤ گێگایە
- ئەندرۆیدی ٥.١ جێلی بینی لەسەرە.
- كامێرای پشتەوەی ٢٤ مێگاپێكسڵە و هی پێشەوەی ٨ مێگاپێكسڵە و فلاشیشی هەیە.
- بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ گێگایە و دەرچەی بیرگەی دەرەكیشی هەیە.
- توانستی پاتری ٤٠٠٠ هەزاری میلی ئەمپێرە.
شارەزایان پێیان وایە ئەم جۆرە مۆبایلانە داهاتووی مۆبایلە ئەندرۆیدەكان ناگۆڕن و بەڵكو ئەمانەش جۆرێكی پێویستن لە مۆبایل بۆ بازاڕی كار.
سەرچاوە زە ڤیرج
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!