بابەتی گرینگ 4, حوزه‌یران 2016

چۆنییەتی گەڕاندنەوەی وشەی نهێنی ئەپی Notes لە سیستەمی iOS دا‎

Notesسڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، خۆشحاڵم بەوەی کە خوای بەتوانا دەرفەتی دام کە بێمە خزمەتتان و بتوانم بابەتێک دەربارەی چۆنییەتی گەڕاندنەوەی وشەی نهێنی ئەپی Notes لە سیستەمی iOS دا‎ ئامادەبکەم.

شایەنی باسە، کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانی ٩.٣ی iOS دا دانانی ووشەی نهێنی بۆ بەشی تێبینیەکان زیاد کرد، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەو تێبینیانەی کە تاکە کەسین و تەنها پەیوەندیان بەخۆتەوە هەیە یاخود ئەو تێبینیانەی ناتەوێت کەسی تر بیان بینێت و بیانزانێت بە بەکارهێنانی وشەی نهێنی تایبەت بەخۆت و جیاواز لە وشەی نهێنی بەشەکانی تری ئامێرەکەت دایان بخەیت و ڕێگری بکەیت لە وەی کە زانیاریەکانت ببینرێت لە لایەن کەسی دووەمەوە و کەی ویستت لێیبوو خۆت سەیری دەکەی.

هەنگاوەکانی چۆنیەتی گەراندنەوەی وشەی نهێنی

١- سەرەتا بڕۆ بەشی Settings

IMG_1666
٢- دواتر بەشی Notes

IMG_1667

٣- پاشان بەشی Password

IMG_1668

٤- لێرەدا Reset Password هەڵبژێرە

IMG_1668
٥- ئینجا لێرەدا داوای وشەی نهێنی Apple IDـیەکەت دەکات پێویستە بینوسی چونکە بەبێ ئەو ناتوانیت گەڕاندنەوەکەت ئەنجام بدەیت

photo_2016-06-04_00-12-59
٦- Reset Password دووبارە هەڵبژێرە

IMG_1669

٧- لێرەدا دەتوانیت وشەیەکی نهێنی نوێ بنوسی

IMG_1670
ئێستا دەتوانیت ئەو وشە نهێنییە بەکاربێنیت کە لەڕێگەی ئەم چەند هەنگاوەی سەرەوە گەڕاندتەوە و تێبینیە قوفڵدراوەکانتی پێ ببینیت. بەهیوای سەرکەوتن.

بۆچونی تۆ