10
ئەندرۆید 3, ئاب 2016

بەڤیدیۆ: نایابترین ٦ تایبەتمەندى مۆبایلى (گالەکسى نۆت ٧) ببینە!

samsung-note-7-9899.0

دواى ڕاگەیاندنى مۆبایلى (گالەکسى نۆت ٧) لەلایەن سامسۆنگەوە، کۆمپانیاکە ٦ گرتە ڤیدیۆى ماوە کورتى بڵاوکردەوە کە تێیدا نایابترین تایبەتمەندییەکانى مۆبایلەکە دەخاتەڕوو بە شێوەیەکى کردارى، ئێوەش دەتوانن لە خوارەوەدا بینەرى ڤیدیۆکان بن.

١. ڤیدیۆى یەکەم چاکسازیەکانى ڕووکارى سەرەکى ئامێرەکە دەردەخات کە ڕەنگى پاشبەنەماکەى بەگوێرەى جوڵانى مۆبایلەکە بۆ لاکان دەگۆڕێت، لەگەڵ خستنەڕووى قەدبڕەکانى سەر شاشە و چاکسازییەکانى ئەپى کامێرا و وێنۆچکە نوێکان.

٢. ڤیدیۆى دووهەم خۆڕاگرى ئامێرەکە بۆ ئاو نیشان دەدات و تایبەتمەندى دژە ئاو و تۆزەکەى دەخاتە ڕوو لە گەڵە پێنووسەکەى کە بێگومان ئەویش دژە ئاوە!

٣. ڤیدیۆى سێهەم تایبەتمەندیەکانى پێنووسى نوێی (SPen) دەخاتە ڕوو.

٤. ڤیدیۆى چوارەمیش هەر دەربارەى پێنووسى (SPen)ە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانى ئەپی (Samsung Note).

٥. ڤیدیۆى پێنجەم باس لە تایبەتمەندى (Always ON) دەکات و نووسینى ڕاستەوخۆ لەسەر شاشە بۆ هۆى پێنووسى (SPen )ئەگەر ڕوونماکە قفڵیش درا بێت!

٦. کۆتا ڤیدیۆ باس لە چۆنیەتى بەکارهێنانى تایبەتمەنجى (ئایرێس سکانەر – IRIS scanner) دەکات بۆ قفڵدانى مۆبایلەکە.

بۆچونی تۆ