10
بابەتی گرینگ 8, ئه‌یلول 2016 بۆچوون

پوختەی کۆنگرەی PlayStation Meet کە دوێنێ بەڕێوە چوو

1473329606846دوێنێ ڕۆژێکی تایبەت و بە چێژ بوو بۆ گەیمەران و هەوادارانی ئامێری پلەیستەیشن چونکە دەتوانن ئامێرێکی یاری ڤیدیۆیی باشتر بکڕن و خۆشیەکی زۆرترییان پێ ببەخشێت، دوێنێ کۆنگرەی کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی تایبەت بە ئامێری پلەیستەیشن بەڕێوە چوو، تیایدا دوو بەرهەمی باشتر و پوختتری لە پلەیستەیشن ٤ی ئاسایی ڕاگەیاند ئەوانیش بریتیین لە (PlayStation 4 Pro) و پلەی ستەیشنێکی تر ناسراو بە (Slim).

لە پڕوپاگەندەکانی پێش کۆنگرەکەدا پێشبینی پلەیستەیشنێکی جیاوازتریان ئەکرد لەوەی ئێستا ئەویش پلەیستەیشن چوار NEO بوو، بەڵام سۆنی پڕوپاگەندەکانی ڕەتکردەوە بەڵکو هیچ لە پێشبینیەکان ڕاست دەرنەچوون، ئێستا PlayStation Pro لە جیاتی پلەیستەیشنە پێشبینیکراوەکەی پێگەکانە بەناوی PlayStation NEO.
سۆنی لەم دوو بەرهەمەیدا پلەیستەیشن ٤ـی زیاتر پوختتر کرد و توانایەکی زیاتری بەخشی بە گرافیک و پڕۆسێسەری ئامێرەکان و تەکنەلۆژیایەکی نوێی بۆ زیادکردن ئەویش تەکنەلۆژیای High Dynamic Rangeـە ناسراو بە HDR.
لە کۆنگرەکەدا باس لە تەکنەلۆژیای HDR کرا کە له دوو ئامێرە نوێیەکەدا بەکاربراون، شایەنی باسە کە ئەوانەشی خاوەن پلەیستەیشن ٤ـی ئاسایین دەتوانن بە ئەپدەیتێکی نوێ ئەم تایبەتمەندیە دەستەبەر بکەن.
کۆنگرەکە زیاتر دەڕۆیشتە پێشەوە بۆ ئاشکراکردنی ئامێرەکان، ئەوه بوو کە ئەندریو هاوس ئامێری پلەیستەیشن ٤ ناسراو بە Slim ئاشکرا کرد.

1473325011533پلەی ستەیشن چوار Slim، بچووکتر و سادەتر، بەهێزتر و هێزی زۆرتر، ئەم ئامێرە بۆ جێگرتنەوەی پلەیستەیشنی چواری ئاسایی بوو بەڵام بەهێزتر و سادەتر، هەمان پڕۆسێسەر بەڵام توانایەکی بەرزتر لە جاران، لاشەیەکی ڕێک و تەنکتری هەیە لە پلەیستەیشنی پێشوو و بە نزیکەیی نرخی گوونجاوە و نرخی نزیکە لە پلەیستەیشنی ئاسایی.
نرخەکەی ۲۹۹$ دەبێت و لە هەندێ کۆگاکانی جیهان له ڕۆژی ۱٥ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.

زۆرترین سەرنجی ئامادەبووان لەسەر ئامێرەکەی تری سۆنی بوو، کە لە دوای ڕاگەیاندنی پلەیستەیشنی Slim ئاشکراکرا ئەویش پلەیستەیشن چوار Pro بوو.

1473328770872ئامێرەکە بە جیاوازتر له لاشە و گرافیک لە پلەیستەیشن Slim ڕاگەیەندرا، لەم ئامێرەدا ڕوونیەکی زۆر باشتر و ناوازە دەستەبەر کراوە ئەویش ڕوونی 4K یە و یاریکردنی 4kیە بە شێوەی Stream ئەوش لە ڕێگەی ئەپێکی تایبەت بە Streamingـەوە وە لە ئێستاشدا بە هەمان شێوە پێگەی یوتیوب کار لەسەر گەشەپێدانی ئەپێکی تایبەت دەکات بۆ پشتگیری کردنی یاریەکانی 4K پلەیستەیشن چوار پرۆ.
بەرپرسی ئەندازیاری سیستەمی ئامێرەکە دەڵێت: توانای پلەیستەیشن چوار پڕۆ دوو ئەوەندەی پلەیستەیشن چواری ئاساییە لە ڕووی پڕۆسێسەری GPUـی تایبەت به گرافیک و خێراتر کراوە لە نەوەکانی پێش خۆی.

بیرگەی ناوەکی ئامێرەکە بە فراوانی ۱ تێرابایتە.

ئامێرەکە لە ڕۆژی ۱۰ ئەم مانگەدا بە نرخی ۳۹۹$ بەردەست دەبێت و له ئێستادا لە فرۆشگای ئەمازۆن بە شێوەی Pre Order بەردەستە، لەم بەستەرەوە سەردانی بکەن: http://r.zdbb.net/u/1lp4
لە کۆنگرەکەدا باس لە یاری (Call of Duty: Infinite (Warfare و Call Of Duty Modern Warfare Remastered و Call Of duty Black Ops  3کرا کە لە یەکەم ڕۆژدا بۆ ئامێری پلەیستەیشن چوار پرۆ بەردەست ئەبێت.
هەروەها لیستێک لە هەندێ یاری ئاشکرا کرا کە پشتگیری له ڕوونی 4K دەکەن کە ئەمانەن:

  • Spider-Man
  • For Honor
  • Deus Ex: Mankind Divided
  • Rise of the Tomb Raider
  • Days Gone
  • Watch Dogs 2
  • Farpoint
  • Horizon Zero Dawn
  • Call of Duty: Infinite Warfare
  • Call of Duty: Modern Warfare
  • Remastered
  • Call of Duty: Black Ops 3
  • Dishonored 2
  • Final Fantasy XV
  • FIFA 17
  • Battlefield 1
  • Mass Effect Andromeda
  • Killing Floor 2

وە چەندانی تر کە پشتگیری له ڕوونی 4k دەکەن.
لە کۆنگرەکەدا نموونەیەکی یاری Mass Effect Andromeda بە ڕوونی 4k نمایشکرا و پێشانی ئامادەبووان درا.

 

بۆچونی تۆ