10
بیروڕا 21, تشرینی دووه‌م 2016

شاومی بازاڕی ئەپڵ و سامسونگ لەناودەبات.

opinion5
هەر وەکو دەزانین لەم ساڵدا هاوشێوەی ساڵەکانی دیکە چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆژی لەبواری بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان وەکو (کۆمپانیای سامسونگ، ئەپڵ، شاومی، ئێج تی سی، هتد…) بەرهەمە نوێیەکانی خۆیان راگەیاند، خەڵکانێکی زۆر لە جیهان و کوردستانیشدا لە چاوەڕوانی بەرهەمە نوێیەکانی هەردوو کۆمپانیای سامسونگ و ئەپڵ دابوون، نەک هەر چاوەڕوانیش، لەکاتی بڵاوبوونەوەشی لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستانیش یەکسەر بێگوێدانە ئەو پێشکەوتنانەی لەو بەرهەمە نوێیانەی ئەو دوو کۆمپانیایە هەیە خەڵکانێکی زۆر چوون بۆ کڕینی ئەو بەرهەمانە و کڕیشیان، ئەمە هەر چەندە بەرهەمە نوێیەکەی سامسونگ کە بەناوی سامسونگ گالاکسی نۆت حەوت لە کاتی بڵاوکردنەوەی شکستی هێنا و کۆمپانیای ناوبراو لە بازاڕەکاندا کشاندییەوە. بۆیە لەم وتارەمدا بەرهەمەکەی دیکەی سامسونگ وەکو نمونە وەردەگرم کە گالاکسی ئێس حەوتە و لە مانگی (3) ـی ئەمساڵدا راگەیاند.
 
من مەبەستم لەوەیە بڵێم کە کۆمپانیای سامسونگ و ئەپڵ هەوادارەکانی خۆیان بە ساویلکە دەزانن و لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە کەمەش کە لە بەرهەمەکانیاندا هەیە و خەڵکانێکی زۆریش چاوەڕوانی بەرهەمەکانیانن و بە نرخێکی زۆریش بە هاوادارانیان دەفرۆشن، گەر سەرنجی پێشکەوتنەکانی هەردوو کۆمپانیا بدەن بەڕوونی دەیبینن.
 
ئەپڵ کە بەرهەمە نوێیەکەی بەناوی ئایفۆن حەوت راگەیاند بە تایبەتمەندی روونمای شاشەکەی 4.7 ئینج و پرۆسێسەر لە جۆری ئەپڵ ئەی 10 و رامی 2 گێگابایت و کامێرەی پشتەوە 12 مێگاپێکسڵ وکامێرای پێشەوەی 7 مێگاپێکسڵ و توانستی پاترییەکەی 1960 ملی ئەمپێر و بیرگە ناوەکیەکەشی سێ جۆر بوو ئەویش 32 و 128 و 256 گێگابایت و جۆری دەرچەکەی لە جۆری ڵایتنینگە سەبارەت بە نرخەکەشی لەبازاڕەکانی ئەمریکا گەر بیرگە ناوەکیەکەی 32 گێگابایت بێت بە نرخی 649$ ئەمریکیە لە کوردستاندا هەرزانترین شوێن بە 749$ ئەمریکی دەستدەکەوێت، کەچی کۆی تێچووی بەرهەمەکە 300$ ئەمریکی تێناچێت.
ئەگەر سەیری بەرهەمەکەی کۆمپانیای سامسونگ بکەین بەناوی ئێس حەوت دەبینین کە پێشکەوتنی مۆبایلەکە زۆر کەمە، روونمای شاشەکەی 5.7 ئینج لە جۆری سوپەر ئەمۆلد و پرۆسێسەری سناپدراگۆن 820 و رامی 4 گێگابایت و کامێرای پشتەوە 12 مێگاپێکسڵ و توانستی پاترییەکەی 3500 ملی ئەمپێر و بیرگەی ناوەکیەکەشی 64 گێگابایت و دەرچەکەشی لە جۆری یو ئێس بی جۆری سی بوو سەبارەت بە نرخەکەشی لە بازاڕەکانی کوردستان نزیک بوو لە 600$ دۆلاری ئەمریکی.
 
لێرەدا جەخت دەکەینە سەر ئەوەی بۆچی شاومی بازاڕی ئەپڵ و سامسونگ لەناودەبات، لە چەند رۆژی رابردوودا کۆمپانیای شاومی بەرهەمێکی نوێی خۆی راگەیاند بە ناوی شاومی می نۆت دوو روونمای شاشەکەی 2560 * 1440 لە جۆری کیو ئێج دی و رامی 6 گێگابایت و کامێرای پشتەوەی 22 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری کۆمپانیای سۆنی و تۆماڕکردنی بە روونی 4 کەی و بوونی تایبەتمەندی نەجوڵان و تێک نەچوون لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا و کامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێکسڵ و توانای تیشک (فۆکەس) کردنی خۆکارانەی هەیە بۆ سەر تەنەکان و پرۆسێسەری 821 سناپدراگۆنی کۆمپانیای کوالکۆم بە خێرایی 2.35 گێگاهێرتز و توانستی پاترییەکەی 4070 میلی ئەمپێر و بیرگەکەشی جۆری 128 گێگابایتی رامی 6 گێگابایتە و بیرگەی 64 گێگابایتی 4 گێگابایت رامەکەیەتی، سەبارەت بە نرخەکەشی لە جۆری بیرگەی 128 گێگاباتی کە رامی 6 گێگابایتە 515$ دۆلاری ئەمریکییە و لە کوردستان لەوانەیە نرخەی 614$ دۆلاری ئەمریکی بێت و بۆ جۆری بیرگەی 64 گێگابایتی کە رامی 4 گێگاباییتییە نرخی 415$ ئەمریکییە واتە لەوانەیە لە کوردستان نرخەکەی 514$ ئەمریکی بێت.
 
نەک هەر کۆمپانیای شاومی چەندین کۆمپانیای دی هەیە کە ئەگەری لەناوبردنی بازاڕی ئەپڵ و سامسونگی بەدەستەوەیە وەک ئێج تی سی کە بینیمان هەموو هێز و توانایەکی خۆی کۆدەکاتەوە بۆ پێشخستنی بەرهەمەکانی.
ئەگەر بەراوردی ئەم تایبەتمەندیانەی سەرەوە بکەن و لێی بڕوانن، ئەوا بە ئاسانی هەست پێ دەکەن کە بەڕاستی شاومی و کۆمپانیا هاوشێوەکانی وا لەپێشبڕکێدان لە چۆکدادان بەو دوو کۆمپانیایە و ئەمەش هەموو بە پێشکەشکردنی باشترین بەرهەمەکان و ئەوەی بینرا شاومی هەوڵی خۆیداوە لەم نێوەندەدا کە می ٥ ئیس و ٥ ئێس پڵەس و می نۆوت و می میکسی ڕاگەیاندن و بەم بەرهەمانەی سەرەنجی تەواوی میدیای بەلای خۆیدا ڕاکێشا و وایکرد کە میدیاکان بەشێوەی جیاجیا لەم هەنگاوەی دوایی شاومی بڕوانن و لێکدانەوەی بۆ بکەن. بۆیە منیش پێم وایە شاومی و هاوشێوەکانی بەرەوئەوە هەنگاودەنێن کە بازاڕی هەریەک لەکۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ لەناوببەن و فرۆشی شاومی لە چین و هیندستان گەواهی ئەوەدەدات کە بەڵێ ئەوان نزیکبوونەتەوە لەسەرکەوتنی گەورە.
 
جا لەکۆتایی دا دەڵێم گەر کۆمپانیای سامسونگ و ئەپڵ لەسەر ئەو چەواشەکارییە بەردەوامبن و پێشکەوتنی کەم لە بەرهەمەکانییان بکەن و بە نرخێکی گرانیش بیفڕۆشن ئەوە خەڵکی بەتایبەتی خەڵکی کوردستان تێدەگەن ئەم دوو کۆمپانیایە بێجگە لە پڕکردنی گیرفانی خۆیان بیر لە هیچ پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژیایی ناکەنەوە.
 
بۆچونی تۆ