ئاسایشی ئەلیکترۆنی
18, کانوونی دووەم 2017
پڕ بەکارهێنراوترین وشەنهێنییەکان بڵاوکرانەوە. بزانە تۆ بەکاریان دێنیت؟

سەرباری ئەوەی کە بەردەوام پێتان دەگوترێت تکایە وشەی نێهێنی سادە و ئاسان بەکارمەهێنن بەڵام ئێوە گوێی پێنادەن و هەر بەردەوامن لەسەر بەکارهێنانی ئەو وشە نهێنیانەی کە بەئاسانی پێبینی دەکرێن و دەتوانرێت بزاندرێن. ئەوەتا بەگوێرەی دوایین ڕاگەیاندراو پڕ بەکارهێنراوترین وشە نهێنییانەکان بۆ ساڵی ٢٠١٦ بریتین لە ١٢٣٤٥٦ و qwerty و ١١١١١.
ئاشکرایە کە ئەمساڵ چەندین خزمەتگوزاری ڕووبەڕووی دزەکردنی زانیارییەکانیان بوونەوە لەلایەن هاکەرەکانەوە لەوانە لینکدئین و یاهوو و تەمبلەر و ڤی کەی و چەندانی تریش و بەهۆیەوە زۆرترین بەکارهێنەر لەسەر ئەم تۆڕانە هاککران.
شایەنی ئاماژەیە شارەزایان ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکەن کە دووربکەونەوە لەبەکارهێنانی وشەی نهێنی ئاسان و چونکە نەرمەکاڵای زۆر بەردەستن کە بە ئاسانی ئەم جۆرە وشەی نهێنیانە دەتوانن بزانن و بەهۆیەوە دزەبکرێتە ناو هەژمارەکەت. جێگەی باسە و شایەنی تێرامانە کە ئەم لیستەی ئەم ساڵ بڵاوکراوەتەوە زۆر زیاتر مەترسیدارە چونکە وشەی نهێنی تر لەخۆی دەگرێـت کە ساڵانی پێشوو بونیان نەبووە بۆیە تکایە و زۆریش بەجدی ئامۆژگاریتان دەکەم دووربکەنەوە لەم لیستە وشە نهێنییەی کە لەخوارەوە دامناوە.
- 123456
- 12345678
- qwerty
- 12345678
- 111111
- 1234567890
- 1234567
- password
- 123123
- 987654321
- qwertyuiop
- mynoob
- 123321
- 666666
- 18atcskd2w
- 7777777
- 1q2w3e4r
- 654321
- 555555
- 3rjs1la7qe
- google
- 1q2w3e4r5t
- 123qwe
- zxcvbnm
- 1q2w3e
سەرچاوە :
- سکیورتی ویک
- لایف هاکەر
- تێلەگراف
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!