10
سامسۆنگ 23, كانونی دووه‌م 2017

فەرمی: گالاکسی ئێس ٨ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا نمایش ناکرێت.

بە پێچەوانەی دەیان پێشبینی، کە دەوترا گالاکسی ئێس ٨ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل ڕادەگەیەنرێت، لە دوای چەندین دڵنیاییکردنەوەی خەڵکی لەلایەن پێگەکانەوە، سامسۆنگ بە فەرمی ئاشکرای کردووە کە مۆبایلی گالاکسی ئێس ٨ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل “MWC” نمایش ناکرێت.

“کۆ”، بەڕێوبەری بازرگانی ئامێرە مۆبایلەکانی سامسۆنگ لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی جیهانی ڕۆیتەرز ئەوەی ئاشکرا کرد کە گالاکسی ئێس ٨ “کە وا دانرابوو مانگێکی تر نمایشبکرێت” لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل و مانگی داهاتوو نمایش ناکرێت.

گرنگ و سەرنج لێرەدا ئەوەیە، کە سامسۆنگ هەمیشە زنجیرەی “ئێس”ی مۆبایلە نوێی و ئاستبەرزەکانی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا ڕادەگەیاند، هەروەک نموونەی گالاکسی ئێس ٦، گالاکسی ئێس ۷.

بەڕێوەبەر کۆ هیچ زانیاریەکی نەداوە دەربارەی کاتی ڕاستەقینەی ڕاگەیاندنی گالاکسی ئێس ٨، بەڵام چەندەها دەنگۆکان ئەوە دەڵێن کە مۆبایلەکە بە شێوەیەکی تایبەت لە مانگی ٤ی ئەمساڵدا لە شاری نیویۆڕک نمایشدەکرێت.

ئەمه مانای ئەوە نیە سامسۆنگ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا بێ بەرهەم دەبێت. بێگوومان سامسۆنگ هەرگیز ئەم کۆنگرەیەی پشتگوێ نەخستووە، بەڵام ئەوەش دیار نیە کە ئاخۆ چی ڕابگەیەنێت یاخوود بەرهەمی دەبێت یان نا.

سەرچاوە :
تاگەکان Galaxy S8 سامسۆنگ
بۆچونی تۆ