گەرمترین 26, كانونی دووه‌م 2017

ئێچ پی نزیکەی ۱۰۱.۰۰۰ لە پاتری لاپتۆپەکان دەکشێنێتەوە.

کۆمپانیای ئێچ پی نزیکەی ۱۰۱.۰۰۰ لە پاتریەکانی دەکشێنێتەوە، ئەو پاتریانەی لە چوارچێوەی بەکارهێنانی لاپتۆپەکانی کۆمپانیاکانی تردا بوون و لە هەندێکی لاپتۆپەکانی ئێچپیشدا هەن. ئەمە درێژەی کاری ڕابردووی ئێچ پیە، کە لە ساڵی ڕابردوودا ٤۱.۰۰۰ له پاتریەکانی کشاندەوە. بەپێی زانیاریەکانی لێژنەی کارکردن و وەبەرهێنانی سەلامت (CPSC) باس له هۆکار و کێشەی پاتریەکان دەکات، کە دەڵێت پاتریەکان ئەگەری تەقینیان هەیە بەهۆی گەرمبوونیانەوە. پاتریەکان لە لاپتۆپەکانی وەک ئێچ پی پرۆبووک، ئێچ پی ئێنڤای بەکاربراون.

لێژنەی کارکردن و وەبەرهێنانی سەلامت ڕێنمایی بەکارهێنەران دەکات کە سەردانی ئێچ پی بکەن و لاپتۆپەکان بەرن تاکو بە خۆڕایی بۆیان چارەسەر بکات و پاتریەکەیان بۆ بگۆڕێت. ئێچ پی پێگەی تایبەتی بۆ بانگەشەو دەستپێکردنی گەڕانەوەی پاتریەکانی خستۆتە کار.

ئایا پێدەچێت ئێچ پی هاوشێوەی مۆبایلی نۆت ۷ی سامسۆنگ، تووشی چیرۆکێکی خەمناک بێت بۆ ئابووری و بەکارهێنەران؟ ئێچ پی دەڵێت ڕاپۆرتێکمان پێگەشتووە دەربارەی گەرمبوونی پاتریەکان. بەڵام تەنها یەک ڕووداوی لەو شێوەیە تۆمارکراوە.

سەرچاوە :
تاگەکان hp
بۆچونی تۆ