10
یاری 31, ئازار 2017

زانیارى لەسەر یارى Ghost Recon: Wildlands

Ghost Recon: Wildlands یارى ئەکشن و جیهانى کراوەیە لەلایەن ستۆدیۆى Ubisoft Paris ەوە دروستکراوە و لەلایەن کۆمپانیاى Ubisoft ەوە بڵاوکراوەتەوە ئەم بەشەیان دەیەمین بەشە لە زنجیرە یاریەکانى Tom Clancy’s Ghost Recon و یەکەمین بەشە کە جیهانى کراوە بێ واتە یاریکەر بە ئارەزووى خۆى دەتوانێت لە جیهانى یاریکەدا بسوڕێتەوە و سەردانى شوێنەکانى بکات کۆمپانیاى Ubisoft ڕایگەیاند ئەم بەشەیان گەورەترین یاری جیهانى کراوەیە کە دروستیان کردبێت ، بەفەرمى لە بەرواى ٧/٣/٢٠١٧ بۆ هەریەک لە ئامێرەکانى  PC , PlayStation 4 , Xbox One بڵاوکرایەوە.

شێوازى یاریکردن :

یاریەکە جیهانى کراوەیە و کەسى سێیەمى تەقەکەرە واتە دەتوانى ئەو کەسە ببینیت کە یارى پێدەکەیت دەتوانیت بیگۆڕیت بۆ کەسى یەکەم ئەویش لەکاتى تەقەکردن و تەنها بینینى چەکەکە تۆ وەکو ئەندامێک یارى دەکەیت و لە هێزێکدایت بە ناوى Ghost کە سەر بە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکایە و هەڵدەستن بە ئەنجامدانى ئەو ئەرکانەى پێتان دەسپێردرێت، ئەم بەشەى یاریەکە جیاوازە لەبەشەکانى پێشوو و کەلوپەلى پێشکەوتو لە شەڕکردندا بەکارنایەت بەڵکو تەنها چەکە ئاساییەکان و ئەو کەلوپەلانەى هێزە سەربازیەکان بەکارى دێنن تەنها کواد کۆپتەر نەبێت بەکاردێت ئەویش بۆ دیاریکردنى شوێنى دوژمنەکانت و بینینى شوێنەکان لە مەودایەکى دوورەوە کواد کۆپتەرەکەش دەتوانیت دەستکارى بکەیت و بەهێزترى بکەیت تا باشتر کاربکات یاریەکە نۆ شوێنى جیاواز لەخۆ دەگرێت وەکو چیا و دارستان و بیابان و خاکى فراوان و ڕاست هەروەها سیستەمى کەشوهەوا بونى هەیە و دەگۆڕێت لەگەڵ بوونى سیستەمى شەو و ڕۆژ و گۆڕانى، بۆ گەشت کردن و سوڕانەوە بە جیهانى یاریەکە دەتوانیت جۆرەها ئوتومبێلى شێوە جیاواز بەکاربێنیت لەگەڵ ماتۆڕ و هەلیکۆپتەر، سەبارەت بە قۆناغەکانى یاریەکە دەتوانیت بە چەند شێوەیەک بگەیتە شوێنەکان و قۆناغەکان تەواو بکەیت ئەویش بە خۆهەڵدان بە پەڕەشووت یان لێخوڕینى ئوتومبێل یاخود ڕۆیشتن بە پێ بێگومان شێوازى شەڕکردن بۆ تەواوکردنى قۆناغەکان دەکەوێتە سەر خۆت دەتوانیت بەشێوەى بێدەنگ و بەکارهێنانى چەقۆ و کەلوپەلى تر دوژمنەکانت بکوژیت بێ هەستکردنى ئەوانى تر یاخود بە بەکارهێنانى چەکى قورس و سوک، سیستەمى بەرگریش لەکاتى شەڕدا تایبەتمەندى خۆى هەیە و دەتوانیت دوژمنێکت بکوژیت و بەدەستێکت بەکارى بهێنى بۆ بەرگرى و بەدەستەکەى ترت تەقە لە ئەوانى تر بکەیت. دەتوانیت لەگەڵ کەسانى ناو یاریەکە و خەڵک و دانیشتوانەکەى قسەبکەیت و هاوڕێیەتى پەیدا بکەیت ئەو کەسانەشى دەیانکوژیت دەتوانیت پارە و چەکەکەیان هەڵبگریتەوە، لەو ٩ شوێنە گەورەیەى لەسەر نەخشەى یاریەکەدا بونى هەیە ٢١ ناوچەى جیاوازى تیادا هەیە و ئەو ناوچانە لەلایەن چوار گروپەوە بەڕێوە دەبردرێن و هەریەکەیان خاوەن شوێن و هێزى تایبەت بەخۆیانن دەتوانیت هێرش بکەیتە سەر بنکەکانیان، بێجگە لە بوونى یاریکردنى تاکەکەسى یاریکردنى ئۆنڵاینیش بوونى هەیە دەتوانیت لەگەڵ زیاتر لە ٣ یاریزان بەیەکەوە یارى بکەن و جیهانى یاریەکە بگەڕێن یاخود بەیەکەوە قۆناغەکان تەواو بکەن.

چیرۆکى یاریەکە :

ڕووداوەکانى یاریەکە لە ساڵى ٢٠١٩ و لە وڵاتى بۆلیڤیا دەبێت کە ئەو وڵاتە لە لایەن کەسێکەوە بەناوى سانتا بلانکا ئەو وڵاتەى داگیر کردوە ئەو پیاوە پێشتر کارى ئاڵوگۆڕکردنى دەرمانى دەکرد لە مەکسیک و لە ئێستادا بۆلیڤیاى کردۆتە شوێنى بەرهەمهێنانى کۆکاین و هێز و دەسەڵاتى لەو وڵاتەدا زیاد بوە ئەمەش ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا نیگەران دەکات بەڵام بێدەنگ دەبن پاش ماوەیەک سانتا بلانکا بە بۆمبێک ھێرش دەکاتە سەر باڵوێزخانەیەکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و چەندین کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن بۆیە ئەمریکا بڕیار دەدات هێزێک پێک بهێنێت بەناوى Ghosts ئەو هێزە لە چوار کەس پێک هاتوون ئەرکیان ڕۆیشتنە بۆ بۆلیڤیا  تاوەکو سانتا بلانکا لەناوببەن و نهێنیەکانى ئاشکرا بکەن.

ترایلەرى Tom Clancy’s Ghost Recon: Wildlands :

بۆچونی تۆ