HTML & CSS

٤ ڕێنمایی بۆ داڕشتنی باشتری کۆدەکانت

کۆدەکانی پڕۆگرام خاوەن سیستەمێکی دیارینەکراون و توانای کارکردنیان هەیە هەروەکو زمانی مرۆڤەکان. ڕێگا هەیە تاکو بە شێوەیەکی ستانداردی خۆت ئیشەکانت بکەیت و وە هەڵەکانیش کەمتر بکەیتەوە. بێگوومان باشترکردن تەنها لای خۆت دەبێت و هەر داڕێژەرێک دەبێت گەڕان بۆ خۆی بکات وەک لەوەی زیاتر لە کەسێکی داڕێژەری تر بپرسیت، کە بیرکردنەوەیە لە کۆدەکان، نەک ئەوەی کە پێیان وتوویت و بینوسیتەوە. لەم بابەتەدا چوار ڕێنمایی کەی ئای تی ئێن بخوێنەرەوە تاکو خۆت باشتر بکەیت لە داڕشتنی کۆد.

پێش ئەوەی دەست بکەیت بە نوسینی کۆدەکان لە دەستکاریکەری کۆد، لە مێشکی خۆتدا بیاننوسە

لە یەکێک لە باشترین ڕێگەکان بۆ نوسینی کۆدەکان بە خێرایی، زەخیرەکردنیەتی پێش نوسین له مێشکتدا، ئەمە یارمەتیت ئەدات لەوەی کە ئامانجەکەی خۆت دیاری بکەیت لە نوسینەکان. کاتێک تۆ لە مێشکی خۆتدا کۆدەکان ئەنوسیتەوە، ئەوا لە کاتی نوسیندا کۆدەکانی کە لە مێشکتدا زەخیرەت کردووە بە ئاسانی دێتەوە بیر و بە ئاسوودەیی دەیاننوسیتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بە شێوەیەکی ئاسایی و هاکەزایی بینوسیت ئەوا پەستان و تووڕەبوونێکی زیاترت دەبێت وەک لەوەی کە لە مێشکتدا نوسیت.

وتەیەک هەیە دەڵێت: ۲ جار بیربکەرەوە، کۆد ۱ جار و ۱ ساتە

وتەکان لە دونیای کۆددا زۆرن و کاریگەریشیان هەیە لەسەرمان، ئەو وتانە هەروەکو هۆنراوەیەکن بۆ کۆدەکان کە خۆشیان هەر هۆنراوەن. دووجار بیربکەرەوە، کۆد یەکجار و یەک ساتە، بە مەبەستی ئەوەی کە زوو بڕیار مەدە و تێگەشتن لە هەڵەکانی کۆد هێندە ئاسان نیە. وتەیەکی کۆمیدی هەیە لەسەر داڕشتن و هەڵەکانی کۆد، کە کۆمپیوتەرەکە ئاگادارکەرەوەیەکی ئێرەر بە داڕێژەرەکە دەدات و دەڵێت: هەڵە هەیە لە هێڵی ۲۷. بەڵام داڕێژەرەکە دەڵێت: بەڵام خۆ هێڵی ۲۷ نایابە و بێ هەڵەیە!؟ ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە داڕێژەران ناتوانن بە چاو خشاندنێکی خێرا بە کۆدەکان هەڵەکان بدۆزنەوە، هەر بۆیە دووجار بیربکەرەوە تاکو هەڵەیەکی وەها یەکجارەکی بدۆزیتەوە.

زیاتر لە ۱ دەستکاریکەری کۆد بەکاربێنە

ڕووکارەکان لە نەرمەکاڵاکانی دەستکاریکەری کۆد گرنگی و ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە لە کاریگەری و تێڕوانینت بۆ کۆدەکان، زیاتر لە یەک نەرمەکاڵای دەستکاریکەری کۆد بەکاربێنە بۆ پشوودان بە چاوت و دەربازبوون لەو هەڵەیەی کە لەوانەیە لە دەستکاریکەرێکی کۆد بە ئاسانی نەیبینیت. هەروەها بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی نوێ و پێوەکراوی باش لەسەر کۆدەکان، که چێژی تایبەتیت پێدەبەخشێت لە نوسینی کۆدەکان.

بۆ نوسینی هەر کۆدێک تێبینیەکی لەگەڵ بنوسە و لە سەرەتاوە بە وریاییەوە مامەڵە بکە

لە ناو زمانەکانی پڕۆگرامینگ نوسینی تێبینیەکان هەیە یاخود کۆمێنت کە لە هەر زمانێکدا بە شێوەیەکی جیاواز دەنوسرێت. لە کاتی نوسینی هەر کۆد و هەنگاوێک تێبینیەک بنوسە، ئەمە یارمەتی دەرت دەبێت لەوەی لە ئاڵۆزی کۆدەکان ڕزگارت بێت و ئەگەر هەڵەیەکیش لە ناو چەندین کۆد بکەیت، ئەوا دەتوانیت خۆت ڕێکبخەیتەوە و تووشی پەستانی کۆد نەبیت. یاخوود ئەگەر ئەتەوێت کەمترین هەڵە بکەیت پێویستە لە سەرەتاوە بە وریاییەوە کۆدەکانت بە ستاندارد بنوسیت، وەک لەوەی هەڵەیەک بکەیت و نەتوانی دەستنیشانی بکەیت.

تۆ وەکو داڕێژەرێک، ڕێنمایی زیاتر بنوسە و بۆ میوانانی کەی ئای تی ئێن هاوبەشی پێبکە.

28 نیسان، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498