10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 13, ئایار 2017 بۆچوون

باشترین رێگا بۆ چارەسەرکردنی هێرشە ئەلیکترۆنیەکەی (Ransomware-wannacry)

لە دوێنێوە چەندین ماڵپەڕی بواری تەکنەلۆژی لە جیهاندا سەردێڕی هەواڵەکانیان بە هەواڵێکی زۆر ترسناک گەرم بووە! ئەویش بابەتێکی تایبەتە بە نەرمەکاڵایەکی بواری سیخوڕی و پێوەکراوێکی زیانبەخش بە ناوی (Ransomware-wannacry) کە ەپێی ئەو هەواڵانەی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپیەوە  ئاماژەیان بە بابەتەکە داوە، ئەو نەرمەکاڵا زیانبەخشە توانیویەتی بەناو چەندین ئامێری جێگیر کە لە چەندین دامودەزگای گرنگدا جێگیرکراون بڵاوببێتەوە و توشی زیانیان بکات و زانیاریەکانی ناو ئامێرەکان بە تەواوی دەستی بەسەرداگیراوە، وەکو نەخۆشخانە جیهانیەکان، بانکەکان، و هەندێک کۆمپانیای زەبەلاحی جیهانی توشی ئەم کێشەیە بوونە، چەند نەخۆشخانەیەک لە وڵاتەکانی سکۆتلەندا و بەریتانیا ئەوەیان پشت ڕاست کردەوە و دانیان بەوەدا ناوە کە سیستەمی ئامێرەکانیان وەستێندراوە و لەکارکەوتوون، بەهۆی (ڕانسۆموێرەوە)، شایەنی باسە ئەم نەرمەکاڵایە کێشە بۆ هەریەک لە ئامێرەکانی (کۆمپیوتەر و تابلێت و مۆبایلە هۆشمەندەکان) دروست دەکات، ئەمەش ترسێکی زۆری لە وڵاتانی ئەوروپی و لەم دواییانەشدا چەندین وڵاتی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراق و کوردستانیشەوە دروست کردووە دوای ئەوەی دەرکەوت لەناو ئەو سنورەدا ڕێژەیەکی زۆری ئامێرەکانی پەکخستووە.

دوای گەڕانێک زۆر و بەپیکی چەندین سەرچاوە جیهانیەکان توانیم رێگایەکی بچوک و ئاسان بدۆزمەوە بۆ رێگری کردن لەم جۆرە هێڕشە بۆیە لێرەوە سەرجەم فێرخوازانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەم چەند هەنگاوە دەتوان خۆیان بەدوربگرن لەم جۆرە هێڕشە ئەلیکترۆنیە.

پیویستە کرتە لێرە بکەن بۆ داگرتنی ئەم نەرمەکاڵایە 

دوای داگرتنی ئەم نەرمەکاڵایە ئەم رێگایانەی خوارەوە ئەنجام بدەن.

١- سەرەتا پیویستە بەدوا ئێرە بگەرێت Control Panel\Programs\Programs and Features دواتر کرتە لەسەر  Click Turn Windows features on or off دەکەیت،ئەم وێنەیە خوارەوە دەکرێتەوە بۆمان.

دوای کرتە کردن لەسەر   Click Turn Windows features on or off ئەم وێنەیە خوارەوە دەکرێتەوە بۆمان.

 

دواتر پێویستە تۆ نیشانی راست لە SMB 1.0/CIFS File Sharing Support لابدەیت وەک ئەم وێنەیە خوارەوە.

یاخود سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=ETh_v_l7M-I” width=”500″ height=”300″]

بەم شێوەیە دەتوان رێگری لەم جۆرە هێرشانە بگرن کە لەم چەند رۆژەدا سەری هەڵداوە ئەمە باشترین رێگا بوو، ئێمەی ستافی کەی ئای تی ئێن بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون و رێگری کردن لەم جۆرە هێرشەنە لە هەموو چارەسەرێک سەرجەم فێرخوازانمان ئاگادار دەکەینەوە بەهیوای سودی هەبێت بۆتان.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ