گووگڵ 18, ئایار 2017

ئەم هاوینە Asus Zenfone AR بە کۆمەڵێك تایبەتمەندی ناوازەوە بەردەست دەکرێت

دواین هەواڵ کە لەبارەی کۆمپانیا تایوانیەکەوە بیستمان، ڕاگەیاندنی بەرهەمێکی نوێ بوو بەناوی (ZenFone AR) لە کۆنگرەی CESـی ئەمساڵدا، کە پشتگیری کردنی چەند تایبەتمەندییەکی جیاواز و دەگمەن خاڵە بەهێزەکانی مۆبایلەکە بوون. بەڵام هەتا ئێستا نەخراوەتە بەردەستی بەکارهێنەران.

هەواڵە دڵخۆشکەرەکەی ئێستا ئەوەیە کە دوێنێ کۆمپانیای گووگڵ لە کۆنگرەی ناسراو بە I/O 2017 ـی خۆیدا ئاماژەی بە وادەی بەردەست کردنی مۆبایلەکە کرد و ڕایگەیاند کە لە وەرزی هاویندا بەردەست دەکرێت.

بۆ ناسینی زیاتری مۆبایلەکە، پێوستمان بە زانینی دیارترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە دەبێت کە بەم شێوەیەن:

  • ڕوونما: ٥.٧ ئینج بە جۆرایەتی QHD (٢٥٦٠ × ١٤٤٠) پێکسڵ.
  • پڕۆسێسەر: کواڵکۆم سناپدراگۆن ٨٢١
  • ڕام: ٨ گێگابایت
  • کامێرا: ٢٣ مێگاپێکسڵ
  • پاتری: ٣٣٠٠ ملی ئەمپێر
  • لەگەڵ هەبوونی تایبەتمەندی (Vapor System) کە سیستەمێکە تایبەتە بە پارێزگاری کردنی مۆبایلەکە لە گەرم بوون لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی (Tango) یان (Daydream) دا.

ئەسووس زێنفۆن AR یەکەمین مۆبایلی جیهانە کە پشتگیری لە هەردوو سەکۆی زیاد کراوی خەیاڵی (AR) و ڕاستی خەیاڵی (VR) دەکات، هەروەها یەکەم مۆبایلە کە قەبارەی ڕامەکەی 8 گێگابایت بێت، هەرچەندە هەڵبژاردەی دووەمیش لە ڕامی مۆبایلەکە بەردەست دەکرێت کە ڕامی 6 گێگابایتە، بەڵام وادەردەکەوێت کە ڕامێکی 8 گیگابایت باشتر کارەکانت ڕابپەڕێنێت وەکو لە ڕامێکی 6 گێگابایتی.

هەرچەندە گووگڵ بەتەواوی کاتی بەردەست کردنی مۆبایلەکەی دیاری نەکرد، بەڵام هەمووانی دڵنیا کرد لەوەی کە لە وەرزی هاویندا بەردەست دەبێت وەکو ئاماژەمان پێ کرد. ئێمە دڵنیاین کە سیستەمی وەگەڕخەری مۆبایلەکە ئەندرۆید ٧.٠ (نووگەت)ـە، بەڵام هەلێکی بچووك هەیە کە وەشانی هەشتەمی سیستەمی ئەندرۆید کە ناسراوە بە ئەندرۆید (O) بۆ مۆبایلەکە ڕەوانە بکرێت لەکاتی بەردەستبوونی دا.

ئەمانە دوایین زانیارییەکان بوون کە ئێمە لەبارەی مۆبایلەکە دەستمان کەوتووە، بۆ دەستکەوتنی زانیاری دیکە پێویستە تا کاتی بەردەست کردنی مۆبایلەکە چاوەڕێ بکەین، بزانین ئاخۆ ئەم بەرهەمە چ کاردابەوەیەك بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=4Pw0YM9JbVs” width=”500″ height=”300″]
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ