ئای ئۆ ئێس
5, حوزهیران 2017
ڕێنمایی ڕاگرتنی کردنەوەی خودکارانەی ڤیدیۆکانی تویتەر

ڤیدیۆکان بەشێکی گرنگن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کارکردنی خۆکارانەی ڤیدۆکان پێدەچێت هەندێک جار هەراسانت بکات یاخوود هێڵەکەت سنورداربێت توانای ئەوەی نەبێت ڤیدیۆکان بـەشێوەی خۆکاری کارپێبکات، ئێمەش پێویستە لەم کاتەدا ئەم کارپێکردنە خۆکارییە ڕابگرین.
بـەچەند هەنگاوێکی سادە چۆنییەتی ڕاگرتنی کردنەوەی خۆکارانەی ڤیدیۆکانی تویتەرتان بۆ ڕوون دەکەینەوە کە لە هەردوو سیستەی Android و iOS هەمان شێواز و هەنگاون.
سەرەتا پێوسیتە بچیتە سەربەشی Menu کرتە لە Settings and Privacy بکە:

پاشان لەوێدا کرتە لەبەشی Data Usage بکە.

لەبەشی VideoAutoplay دا هەڵبژاردەی Never هەڵبژێرە:


سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.