ئینتەرنێت
21, حوزهیران 2017
گوگڵ خزمەتگوزاریی دۆزینەوەی هەلی کاری بەفەرمی بەردەست خست

کۆمپانیای گوگڵ لەمیانەی کۆنگرەی I/O 2017 ڕایگەیاندبوو نیازی وایە خزمەتگوزاری گوگڵ بۆ کار Google for Jobs بخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی، ئەمڕۆ گوگڵ بەفەڕمی چالاککردنی خزمەتگوزارییەکەی ڕاگەیاند بۆ هاوڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەمەودایەکی دیاریکراودا، کە خاوەن کارەکان دەتوانن دەرفەتی کار بڕەخسێنن بۆ هاوڵاتیان و ئەوانیش لەڕێی هەمان ئەم خزمەتگوزارییەوە ئاگاداری دواین نوێکارییەکانی هەلی کاری ناوچەکەیان بن.
گوگڵ بەهاوکاری لەگەڵ تۆڕە گەورەکانی هەلی کاری وەک Monster ،CareerBuilder ،LinkedIn زانیارییەکان بڵاوەپێدەکات، لەلایەکی دیکەشەوە فەیسبووک بەهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای Glassdoor کە کۆمپانیایەکی بواری ئامادەکردنی هەلی کارە بەگشتی و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی خوازیاری کارن، تائێستا هیچ زانیارییەک نییە ئاخۆ لە چ کاتێکدا ئەم پڕۆژەیە بۆ سەرانسەی جیهان بەردەست دەبێت، چوونکە بەشێوەیەکی فەرمی بەردەست خراوە بەڵام لە ژێر وردبینی زیاتردایە و بەمزوانە لە ناوچەکانی دیکەش هاوبەشیپێدەکرێت.
سەبارەت بە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهۆی نەبوونی ئاماری درووستی کۆمپانیا و دامەزراوەکان هەروەها نەبوونی تەکنیکی پێشکەوتوو و کەسانێک زانیارییەکان لەو پڕۆژەی گوگڵدا هاوبەشی پێبکەن زەحمەتە سەرکەوتووبێت.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.