فۆتۆگرافی 16, ته‌مموز 2017

سۆنی بەرهەمێکی نوێی ڕاگەیاند لە بواری کامێرادا بە ناوی”Digital Filter”

سۆنی زیادکراوێکی نوێ ئاشکرا دەکات بۆ کامێراکانی جۆری (میرۆرلێس) بەناوی (Digital Filter) کە توانای ئەوەت پێدەدات هەستەوەر (سێنسۆر)ــی کامێراکەت دابەش بکەیتە سەر سێ بەش کە توانای ئەوەشت هەبێت ڕێکخستنی کامێراکە بۆ هەر بەشێکیان بە جیا دابنێیت، وەک ئایزۆ، خێرایی داخەر، ئاپرچەر و وایت باڵانس.

ئەم زیادکراوە چۆن کاردەکات؟ کاتێک لە ڕێکخستنەکان تەواو دەبیت و دووگمەی چرکاندن دادەگریت، کامێراکە وێنەی هەر بەشێک وەردەگرێت و دواتر یەکیان دەخات و دەیانکاتە یەک وێنە.

زیادکراوەکە لە ئێستادا ڕوونکردنەوە لەسەر وادەی خستنە بازاڕی نەدراوە، بەڵام بە پێی پێشبینییەکان نرخەکەی ۳۰ دۆلار دەبێت، ئەم زیادکراوە تەنها بۆ کامێرا میرۆرلێسەکانی سۆنییە.

تاگەکان فۆتۆگرافی
بۆچونی تۆ