بابەتی گرینگ
28, تهمموز 2017
لەمەودوا بیڵ گەیتس دەوڵەمەندترین کەسی جیهان نیە
بیڵ گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە و بۆ ماوەی ٤ ساڵ وەک دەوڵەمەندترین کەسی جیهان بوو، ئەو بە دەوڵەمەند لە جیهان ناسراوە و دونیایەک دەنگدانەوە و تەنزی لەسەر هەیە. وەک لە هەواڵێکی نوێدا کە پێگەی ئەمازۆن بڵاویکردووەتەوە، دەوترێت کە بیڵ گەیتس لەمەودوا دەوڵەمەندترین کەسی جیهان نیە و بە ڕێژەیەیەکی کەمی سەرمایە جێف بێزۆسی بەڕێوەبەری کۆگای ئەمازۆن دەوڵەمەندترینە. بە پشتبەستن بە پێگەی (New York Times)، دامەزرێنەر و خاوەنی ئەمازۆن (جێف بێزۆس) لە ئێستادا خاوەن ۹۰,٦ ملیار دۆلاری ئەمریکیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بیڵ گەیتس خاوەن ۹۰,۳ ملیار دۆلارە.

بێگوومان ئەم ڕێژەیە وەک ئاماری مانگی ٨ـی ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، لە هەمان کاتیشدا ئەمازۆن ڕێژەی قازانج و داهاتەکانی خۆی بڵاوکردەوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.