ئەندرۆید 23, ئاب 2017

مەیزوو مۆبایلی ئێم ٦ نۆوتی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیای مەیزووی چینی مۆبایلێکی نوێی ئاشکراکرد لە زنجیرەی M. دواین مۆبایل لە زنجیرەی Mی کۆمپانیای مەیزووی چینی پڕۆسێسەری سناپدڕاگۆن ٦٢٥ی لەسەر جێگیر کراوە کە ئەمە خواستی زۆربەی هەوادارانی مەیزوو بوو و بۆ جاری یەکەمە مەیزوو ئەم چیپە بەکاردێنێت.

ئێم ٦ نۆوت ڕوونمایەکی ٥.٥ ئینجی هەیە بە ڕوونی Full HD، لە خوارەوەی مۆبایلەکە هەستەوەرێکی پەنجەمۆر هەیە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت وەک دوگمەی گەڕانەوە کاتێک تەنها کرتە بکرێت لەسەری یاخود بە داگرتنی وەک دوگمەی ماڵەوە کاردەکات.

هەروەها خاوەنی کامێرایەکی دوانە هاوێنەییە، هەستەوەری کامێراکە لە جۆری سۆنییە و مۆدێلی IMX362ە ڕوونی کامێرایەکیان ١٢ مێگاپێکسڵە و ١.٤ مایکرۆ مەتر قەبارەی پێکسڵەکانییەتی و تیرەی چاوەکەی f/1.9ە و کامێراکەی تریش بە فراوانی ڕوونی ٥ مێگاپێکسڵ یارمەتی کامێراکەی تر دەدات بۆ وێنەگرتن بە شێوەی هونەری کاریگەری Bokeh کە پشتەوەی وێنەکە تەڵخ دەکات، خاوەنی چوار فلاشی جۆری LEDیە یارمەتی کامێراکە دەدەن بۆ گرتنی وێنەیەکی باشتر لە شوێنی تاریک، لە هەمان کاتدا ئەم دوو هەستەوەرە توانای ئەوەیان هەیە لەماوەی ٠.٠٣ چرکەدا سەرنج بخەنە سەر ئامانجەکە.

کامێرای پێشەوەی ١٦ مێگاپێکسڵە تیرەی چاوەکەی f/2.0ە.

مۆبایلەکە دوایین وەشانی ڕووکارەکەی خۆی ناسراو بە Flyme OS 6.0ی لەسەرە کە بنیاتنراوە لەسەر دوایین وەشانی ئەندرۆید نوگەت ٧.١.٢، فراوانی پاترییەکەی ٤.٠٠٠ میلی ئەمپێڕ/کاتژمێرە و پشتگیری لە خێرا بارگاوی کردنەوەی خۆی دەکات ناسراو بە mCharge.

مەیزوو ئێم ٦ نۆوت بە ٣ بیرگەی جیاواز دێت ١٦گب، ٣٢گب و ٦٤گب لەگەڵ ڕامی ٣گب و ٤گب. مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە ڕەنگی زێڕی، شین و ڕەش. نرخەکەی بەپێی ماڵپەڕی سەرەکی لە چین لە ١٠٩٩ یوانی چینیەوە دەستپێدەکات کە دەکاتە ١٦٤ دۆلاری ئەمریکی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ