جۆراوجۆر
24, ئاب 2017
زانیارى دەربارەى یارى PUBG

PlayerUnknown’s Battlegrounds یه‌كێكه له‌یاریه ئۆنڵاینه‌كان و جۆره‌كه‌ی Battle Royale یە ئەم جۆرەیان بریتیە لەوەى کۆمەڵە یاریزانێک لە شوێنێکى دیاریکراودا یارى دەکەن و تەنها یەک کەس براوە دەبێت لەناویاندا، یاریەکە لەلایەن کۆمپانیاى Bluehole ەوە دروستکراوە و لە مانگى ٣ ێى ٢٠١٧ تەنها بۆ ئامێرى کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە و وابڕیارە لە کۆتایى ئەمساڵدا بۆ ئامێرى ئێکسبۆکس یەک بڵاوبکرێتەوە بەڵام بۆ پلەیستەیشن چوار تاوەکو ئێستا کات و بڵاوکردنەوەى ڕانەگەیەندراوە.
شێوازی یاریكردن :
شێوازی یاریكردن ئۆنڵاینه و پێویستت به‌هێلی ئینته‌رنێت هه‌یه ده‌توانی به‌ته‌نها یاری بكه‌ی یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ به‌شداری بكه‌یت ئه‌م یاریه مانه‌وه‌یه له دورگه‌یه‌كی گه‌وره‌دا كه نزیكه‌ی 100 یاریزان له فڕۆكه‌یه‌وه خۆیان به په‌ڕه‌شوتێك له هه‌ر شوێنێكی سه‌ر نه‌خشه‌كه بیانه‌وێت هه‌ڵده‌ده‌ن هه‌ر كاتێك خۆت هه‌ڵدا و گه‌یشتیته سه‌ر زه‌وی ئه‌وا ده‌بێت ده‌ست بكه‌یت به گه‌ڕان به‌دوای چه‌كی جۆراوجۆر و جلوبه‌رگ و دژه گوله و باندج و كه‌لوپه‌لی تر كه یارمه‌تی مانه‌وه‌ت ده‌دات له‌كاتی شه‌ڕكردن یان به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك و شتی تر تۆ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه له نه‌خشه‌كه‌دا بونیان هه‌یه بیانكوژیت و له ناو نزیكه‌ی 100 یاریزاندا دواهه‌مین كه‌س بمێنیته‌وه ببیته براوه‌ی یاریه‌كه چونكه خه‌ڵكانی تریش هاوشێوه‌ی تۆ یاری ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بتكوژن به‌ره به‌ره له نزیكه‌ی 100 یاریزانه‌وه ژماره‌یان كه‌متر ده‌بێته‌وه تاوه‌كو 2 یاریزان ده‌مێننه‌وه و یه‌كێكیان براوه ده‌بێت ماوه‌ی هه‌ر یاریه‌كیش زیاتر له 30 خوله‌كی پێناچێت.

كه سه‌ره‌تا ده‌ستت به یاریكردن كرد هیچ چه‌كێك یان جلوبه‌رگێكی تایبه‌تت له‌لا نیه ته‌نها جلوبه‌رگێكی ئاسایی نه‌بێت چونكه ده‌بێت خۆت ده‌ست بكه‌یت به گه‌ڕان له باڵه‌خانه‌و خانووه‌كان و شوێنه جیاوازه‌كان تا كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر و ئوتومبێل و شتی تر بدۆزیته‌وه له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێ ئاگاداری خۆت و جوڵه‌كانت بی له‌كاتی یاریكردن چونكه خه‌ڵكانی تریش خۆیان له‌ناو خانوو و شوێنه‌كان حه‌شارداوه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان یان خۆشاردنه‌وه بۆیه تۆش ده‌بێ به‌ئاگاداریه‌وه بگه‌ڕێیت و چاودێری ده‌وروبه‌ری خۆت بكه‌یت هه‌ركاتێك یاریزانێكیشت كوشت ئه‌وا ده‌توانیت چه‌ك و پێداویستیه‌كانی ببه‌یت و بهكاریانبھێنیت سه‌باره‌ت به كامێرای یاریه‌كه‌ش ده‌توانیت به 2 شێوه بیانگۆڕیت یان بیكه‌یت به كه‌سی یه‌كه‌م كه ده‌توانیت ته‌نها چه‌كه‌كه‌ت ببینیت یاخود بیكه‌یت به كه‌سی سێیه‌م كه ده‌توانیت ئه‌و كه‌سه‌ی یاری پێده‌كه‌یت ببینیت و بیجوڵێنیت.

له‌ناو یاریه‌كه‌دا بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شین هه‌یه له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌خشه‌كه كه یاریزانه‌كان ده‌بێت له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا بمێننه‌وه هه‌ر خوله‌كێك جارێكیش بازنه‌كه شوێنه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و پێویسته یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵی جوڵهبكهن هه‌ر یاریزانێكیش بچێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه ئه‌وا ده‌مرێت هه‌روه‌ها به‌پێی كات و له‌گه‌ڵ كه‌م بونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیندوو ماون بازنه‌كه بچووكتر ده‌بێته‌وه سوودی ئه‌و بازنه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ماون خێراتر و ئاسانتر یه‌كتری بدۆزنه‌وه و یاریه‌كه كۆتایی پێبێت جار جاره‌ش فڕۆكه‌یه‌ك له‌ئاسمانه‌وه له‌كاتی یاریكردن دێت و سندوقێكی گه‌وره هه‌ڵده‌داته خواره‌وه كه پڕیه‌تی له‌چه‌ك و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت كه له‌كاتی گه‌ڕاندا ئه‌م جۆرانه نادۆزیتهوە له‌كاتی هه‌ڵدانی سندوقه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كه‌وه و گه‌یشتنی به سه‌ر زه‌وی ئه‌وا دوكه‌ڵێكی سووری لێوه ده‌رده‌چێت تاوه‌كو یاریزانه‌كان بتوانن بیناسنه‌وه و بیدۆزنه‌وه گه‌ر تۆ توانیت له ناو 100 یاریزاندا و له‌و نه‌خشه گه‌وره‌یه‌دا دواهه‌مین كه‌س بمێنیته‌وه و ببیه براوه ئه‌وا خه‌ڵات ده‌كرێی ئه‌ویش بڕێك پاره‌یه كه به‌پێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتوته و ماوه‌ی مانه‌وه‌ت به زیندوویی پاره‌كه وه‌رده‌گریت به‌و پاره‌یه‌ش ده‌توانیت چه‌ندین شتی تایبه‌ت بۆ یاریزانهكهت بكڕیت.
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.