ئەندرۆید 9, ئه‌یلول 2017

ڕێبەرێک دەربارەی هێزی گرافیک و GPU لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید(زستانی ٢٠١٩)

لەم بابەتەدا باسی هێزی گرافیک و یارییەکان دەکەین لە مۆبایلەکان کە پەیوەستە بە GPU.

GPU چییە؟ Graphics processing unit هاوشێوەی CPU بەشێکە لە پڕۆسێسەرە جیاوازەکانی مۆبایلەکانی ئەندرۆید و بەرپرسی سەرەکییە لە ئاست و توانای مۆبایلەکان بۆ کردنی یارییەکان لەسەریان، بە گشتی دوو جۆرن:

  • Arm Mali:

سەرەکیترین جۆرە و لە هەریەک لە پڕۆسێسەرەکانی Exynos و Mediatek و Kirin و چەندانی تر بەکاردێت، پێشتر زنجیرەی Mali-T هەبوو وەک Mali-T880 و Mali-T860 و Mali-T830 و چەندانی تر، ئێستاش زنجیرەی Mali-G هەیە کە نەوەیەکی نوێترە و چەند زنجیرەیەکی هەیە، 3Xی ئاست نزم، 5Xی ئاست مام ناوەند و 7Xی ئاست بەرز، بەهێزترینیان Mali-G76ە کە تا ئێستا تەنها لە پڕۆسێسەری Kirin 980ی هواوەی بەکارهاتووە، ئاستی GPUەکان بە شێوەیەکە کە ژمارەی گەورەتر یەکسانە بە ئاستی بەرزتر، ئەمە جگە لەوەی زنجیرەی جی بەگشتی بەهێزترە لە زنجیرەی تی، لە دوای ناوی هەریەک لەم مۆدێلانەش بەپێی پڕۆسێسەرەکان پاشگری جیاوازی لەم شێوەیە بەدی دەکرێت:(ژمارەیەکMP) وەک MP2 و MP4 و MP8 و هتد، ئەمە ژمارەی ناوکەکان دەنوێنێت و ناوکی زیاتر بۆ هەمان مۆدێل واتا هێزێکی زیاتر، بۆ نمونە Mali-T880 MP4 بەهێزترە لە Mali-T880 MP2.

  • Qualcomm Adreno:

تایبەتە بە پڕۆسێسەرەکانی سناپدراگۆن، تەنها لەواندا بەکاردێت، هەرچەندە وەک مالی پاشگر لەدوای ناوەکانیان بەدی ناکرێت بەڵام ناونانەکانیان ئاڵۆزترە، GPUەکانی ئەدرینۆ لەسەر بنەمای نەوەکان ناودەنرێن، نوێترین نەوە بریتییە لە 6xx و لەویش کۆنتر 5xx و 4xxە، ئەدرینۆیەک کە ناوەکەی بە ٦ دەست پێدەکات مەرجە لەوە نوێتربێت کە ناوەکەی بە ٥ دەست پێدەکات بەڵام مەرج نییە بەهێزتربێت! هەروەک چۆن BMW M3یەکی ٢٠١٨ نوێترە لە M5ێکی ٢٠١٧ بەڵام بەهێزتر نییە، پێویستە سەیرێکی ژمارەکانی دووەم و سێیەمیش بکەین، بۆ نموونە ئەدرینۆ ٥٤٠ لە ئەدرینۆ ٦١٠ کۆنترە بەڵام بەهێزترە، ژمارەی یەکەمی گەورەتر واتا نەوەیەکی نوێتر، ژمارەی دووەمی گەورەتر واتا هێزێکی زیاتر و بەکارهێنانی لە پڕۆسێسەری ئاست بەرزتر بە شێوەیەک بە گشتی ئەو ئەدرینۆیانەی ژمارەی دووەمیان ٣ یان ٤ە لە زنجیرەی پڕۆسیسەرەکانی سناپدراگۆن 8xx بەکاردێن و ئەوانەی ژمارەی دووەمیان نزمترە لە زنجیرەکانی 7xx و 6xx و 4xx بەکاردێن، لە ئێستادا بەهێزترین GPUەکانی Adreno بریتین لە:

١-Adreno 640

٢-Adreno 630

٣-Adreno 540

٤-Adreno 530

٥-Adreno 616

٦-Adreno 615

لە دوای GPU گرنگترین لایەن ڕوونی ڕوونمایە، ڕوونی زیاتر کاری GPU قورستر دەکات بە شێوەیەک مۆبایلێکی ڕوونما فوول ئێچ دی ئاستێکی خراپتری دەبێت لە کارکردن بە یارییەکان و ئەپە گرافیک قورسەکان بە بەراورد بە مۆبایلێکی ئێچ دی کە هەمان GPUی هەیە و هتد.

بابەتە ڕێبەرییەکانی دیکە:

ڕێبەرێک دەربارەی کامێرای مۆبایل، زۆرترین زانیاری لەسەر کامێرای مۆبایلەکانمان

ڕێبەرێک بۆ کڕیارانی مۆبایلی زیرەکی ئەندرۆید دەربارەی تێگەیشتن لە خێرایی و هێزی مۆبایل(نوێکراوەتەوە)

ڕێبەرێک بۆ کڕیارانی بیرگەی دەرەکی

ڕێبەرێک دەربارەی پڕۆسێسەرەکانی Core i5 و Core i7 و ئەو لاپتۆپانەی لە خۆیان دەگرن

ڕێبەری ڕوونمای لاپتۆپ(بەشی یەکەم): ڕوونی و ڕێژەی ئاسۆیی بۆ ستوونی

ڕێبەری ڕوونمای لاپتۆپ(بەشی دووەم):ڕێژەی دژیەکی، ڕووناکی

 

 

 

بۆچوونەکان
  • چێنەر علی

    من دەڵێم ئێوە بۆچی یاری زۆر پۆست ناکەن تا ئەوانەی حەزیان لە یاریە داونڵۆدی بکەن بۆ نمونە یاری بۆ کۆمپیوتەر بۆ پۆستی ناکەن ئێوە????

    • سەلمان خالید

      بەڕێزم سڵاو
      دەست خۆش بۆ سەرنجەکەتان
      بەڵام ئێمە کارمان ئەوە نییە یاری کڕاکراو دابەزێنین هەوڵ دەدەین بە ڕاپۆرت و زانیاری بۆتان بلاوبکەینەوە

بۆچونی تۆ