ئای ئۆ ئێس
20, تشرینی یهكهم 2017
ئەپێکی بەسوود بۆ فێربوون لە ڕێگای بابەتی نوسراو و ڤیدیۆ

ڕۆژانە چەندین کاتژمێر بە بەکارهێنانی مۆبایلەکانمان بەسەر دەبەین، بەڵام بە گشتی زۆرینەی بەکارهێنانەکەمان یاری کردن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شتی تا ڕاددەیەکی زۆر بێسوودە، بۆیە ئەگەر گۆڕانکاری بکەین و لە پاڵ ئەوانەدا ڕۆژانە ئەپی بەسوودیش بەکار بهێنین شتێکی خراپ نابێت.
ئەپی Curiosity هاوشێوەی Khan Academy کە پێشتر بابەتم لەسەر نوسیبوو(کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی) بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە و زیاد لە ٥٠٠٠ بابەتی نوسراو و ١ ملیۆن ڤیدیۆ لە بوارە جیاجیاکانی زانست و هونەر لەخۆ دەگرێت کە دەکرێت سودیان لێ وەربگریت و لە ڕێگایانەوە خۆت بەهێزتر بکەیت لەو بوارەی تیایدا تایبەتمەندی، ئەپەکە زۆر بەناوبانگە و زیاد لە ١ ملیۆن داگرتنی هەیە لە کۆگای گووگڵ پلەی.

تێبینی: ١-لە ئێستادا بابەتەکان تەنها بە زمانی ئینگلیزی بەردەستن.
٢-بۆ ئای ئۆ ئێس ٩.٠ و بەرزتر.
٣-بۆ ئەندرۆید ٤.٤ و بەرزتر.
داگرتن:
ئەپ ستۆر
گووگڵ پلەی
ئەی پی کەی پیور
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
دەستت خۆش بابەتێکی زۆر بەسوودە ئەو ئەپە