ئەپ و نەرمەکاڵا
3, كانونی یه‌كه‌م 2017
3utools تایبەت بە گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێنە و ڤیدیۆ له كۆمپیوته‌ره‌وه بۆ ئای دیڤایسه‌كانی ئەپڵ!

زۆرێک لە ئێمە و مانان توشی ئەوە هاتووین کە بە چی رێگایەک یاخود لە رێگەی چ نەرمەکاڵایەک بتوانین ئاڵوگۆری داتا و زانیاریەکانمان بکەین، چەندین نەرمەکاڵایمان هەیە بۆ ئەنجام دانی، بەڵام بەهۆی بەرز کردنەوەی وەشانەکانی سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس رووبەرووی چەندین کیشە دەبیتەوە، و ئاخۆ ئێمە چۆن بتوانین ئاڵوگۆڕی داتا و زانیارییەکانمان بکەین لە نێوان ئامێری مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەماندا زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپل وەک ئای فۆن و ئایپاد رۆژانە ڕووبەڕووی ئەم کێشانە دەبنەوە لە کاتی گواستنەوەی فایل و وێنە، گۆرانی، سودمان لە هەریەکە لە نەرمەکاڵاکانی ( iTools ، Any Trans )وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی بەرزکردنەوە وەشانی ئامێرەکانمان وەک پێویست ناتوانین سود لەو نەرمەکاڵایانە وەربگرین، لای زۆربەمان ئاشکرایە کە نەرمەکاڵای Any Trans لە سایتی سەرەکی بە بڕی ٣٩.٩٩ دۆلار سود لە تەواوی خزمەت گوزاریەکانی وەربگریت تەنها بۆ یەک کۆمپیوتەر کە ئەمەش لەم کاتەدا بۆ بەکارهێنەران ئەم بڕە پارەیە زۆرە بەڵام جێگرەوەی ئەم نەرمەکاڵایانە هەیە بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک سەرف بکەیت دەتوانیت سوود لە باشترین نەرمەکاڵا وەربگریت بە ناوی 3utools کە چەندان تایبەتمەندی زۆر ناوازەی هەیە دەتوانن زۆر بە ئاسانی ئاڵوگۆری داتا و زانیاریەکانتان بکەن لەسەر ئامێری مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانماندا.
تایبه‌تمه‌ندی و تواناكانی نەرمەکاڵای 3utools
- گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌ڕگه و كه‌رەسته‌كان بۆ ئایفۆن و ئایپاد وه‌ك وێنه و ڤیدیۆ و میوزیک… هتد.
- دابەزاندنی ئەپ و یاری و موزیک هتد بە ئاسانترین رێگا.
- توانای گۆرێنی فایلی ڤیدیۆی هەیە بۆ دەنگ توانای گۆڕینی جۆری فۆرماتی دەنگ هەیە بۆ دەنگ.
- چاوپياخشاندن ته‌واوی په‌رگه‌كان، گواستنه‌وه‌ی خێرای په‌رگه‌كان له نێوان كۆمپیوته‌ر و ئایفۆن و ئایپاد.
- پشتگیری كردنی ته‌واوی وهشانەکانی iOS 7 تا iOS 11
- توانای كۆپی كردنی ته‌واوی په‌رگه‌كانی ناو ئامێره‌كه‌ت و گواستنه‌وه‌ی هەیە.
- چاوپياخشاندن و په‌یوه‌ست بوون به ته‌واوی په‌ڕگه‌كانی سیسته‌م به ئاسانترین شێوه وه چوون بۆ هه‌ر په‌رگه‌یه‌ک به بێ هیچ ڕێگریه‌ک.
- یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی تری ئەم نەرمەکاڵایە ئەوەیە دەتوان ڤێرژنی ئامێرەکانتان بەرز بکەنەوە لە رێگای ئەو نەرمەکاڵایەوە تایبەت مەندیەکی تر دەتوان ئامێرەکانتان Jailbreak بکەن بە ئاسانترین رێگا، ئەمانە و چەندان تایبەت مەندی تر هەیە.
چاوپياخشاندن و په‌یوه‌ست بوون به په‌رگه‌كانی iCloud و گواستنه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه. لەم بەستەرەوە ئەپەکە دابگرن.

شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.