فۆتۆگرافی
9, کانوونی یەکەم 2017
کامێرایەکی نایاب و دروستکارێکی نەناسراو
کامێرایەکی نوێ بە توانای بەهێزەوە خزاوەتە بازاڕەکانەوە بەڵام ئەوەی تاکو ئێستا سەیرە و نەزانراوە ئەو کۆمپانیایە کە کامێراکەی درووست کردووە!
کامێراکە ناوی ڵایت ئێڵ ١٦ــیە , بوونی ژمارە ١٦ لە ناوەکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ١٦ کامێرای جیاواز.
تایبەتمەندییەکانی کامێراکە
- وێنەگرتن بە ڕوونی ٨١ مێگا پێکسڵ.
- ١٦ کامێرای جیاوازی هەیە .
- توانای هێنانە پێش(زووم) تاکو ٥ هێندە(5X).
- کێشی کامێراکە ١٨٩ گرامە.
- پاتری ناوەکی بە بڕی ٤٨٥٠ میلی ئەمپێر.
- داینامیک ڕەینجی بەرزە و سیستمی ئێج دی ئاڕی لەسەر جێگیر کراوە.
- تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی ٤کەی.
- ڕوونمایەک بە ڕوونی فوول ئێجدی و ٣.٢ ئینج.



نرخی کامێراکە ١٦٩٩ دۆلارە لە بازاڕەکانی ئەمریکادا.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!