ئای ئۆ ئێس

بە ڤیدیۆ و بە وێنە بە زمانی کوردی چۆنییەتی دروستکردنی هەژمار(Account)ی ئەپڵ بەبێ کارتی بانکی و هەنگاو بەهەنگاو.

appleid16

لەگەڵ زۆربوونی بەکاربەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ (ئایفۆن وئایپۆد وئایپاد) لە کوردستان، کێشەی دروستکردنی هەژماری ئەپڵ بووەتە کێشەیەکی باو لەناو بەکاربەرانی ئەم ئامێرانە لە ناوچەکە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕێژیەکی کەم لە بانکەکان کارتی بانکی وەکو ڤیزا وماستەرکارد دروستدەکەن ونەتوانینی خەڵکیش بۆ کڕینی ئەم کارتی بانکیانە بەهۆی ئەوەی پێداویستی زۆری دەوێت وداواکارییەکانی پڕکردنەوەیان ئەستەمە لەبەرئەمە خەڵکی پەنادەبەنە بەر ڕێگەی نایاسایی ولەم ڕێگەیەوە ئەپڵیکەیشن دەکەنە ئامێرەکانیان بەڵام ئێمە داوا لە بەکاربەران دەکەین کە دوربکەونەوە لەڕێگەی نایاسایی ودەست بکەن بە دروستکردنی هەژماری ئەپڵ بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامە خۆڕاییەکان لە ئەم هەژمارە خۆڕاییەی ئێمە دروستی دەکەین دابگرن وسود لەبەرنامە خۆڕاییەکان وەربگرن ئەمە سەرباری ئەوەی دەتوانن کاردی ئایتونسیش بکڕن و بیکەنە ناو ئەم ئەژمارەوە کە چەندان جۆری هەیە ٢٥ و ٥٠ و ١٠ دۆلاری و لەڕێگەیەوە بتوانن ئەپە بەپارەکانی ناو ئەپستۆر بکڕن و چێژ لەبەشەکانی تری کۆگای ئایتونز وەربگرن.

تێبینی
١- بۆ دروستکردنی هەژمارەکە بەرنامەی iTunes پێویستە وچونکە هەموو ئیشەکان لەم ڕێگەیەوە دەکرێن وهەر لەوێشەوە بەرنامەکان دادەگیرێن.
٢- بۆ ئەوەی تەواوی زانیارییەکانی سەر وێنەکان ببینیت ئەوا کلیک لە وێنەکان بکە بۆ ئەوەی بە قەبارەیەکی گەورەتر بیان بینیت.

فەرموون بەیەکەوە و، هەنگاو بەهەنگاو چۆنییەتی دروستکردنی هەژمار(Account)ی ئەپڵ فێرببین:

١- بەرنامەی ئایتونز بکەرەوە و، کلیک لە iTunes Store بکە وئینجا لەبەشی خوارەوەی iTunes Store کلیک لەم وێنۆچکە بکە کە ئاماژەی پێدراوە.

2015-08-17_22-24-56
2015-08-17_22-25-15
٢- دوای ئەمە ئەم شێویەت دێتە بەرچاو و، تۆش United States هەڵبژێرە.
2015-08-17_22-25-23٣- ئێستا کلیک لە Appstore بکە و،وەرە بەشی خوارەوە لە بەشی Top Free Apps لەسەر یەکێک لە ئەپڵیکەیشنەکان کلیک لە دوگمەی Get بكە.

2015-08-17_22-27-25 2015-08-17_22-28-04
٤- دوای هەنگاوی سێیەم ئەم پەنجەرەیە دەکرێتەوە وکلیک لە Create Apple ID بکە.
2015-08-17_22-28-15

٥- پاشان ئەم شێوەیەت دێتە بەردەم وکلیک لە دوگمەی Continue بکە بۆ بەردەوام بوون.
2015-08-17_22-28-44

٦- دوای هەنگاوی پێنجەم بەڵێننامەی ئەپڵ دێتە پێشەوە وتۆش ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕە و، کلیک لە دوگمەی Agree بکە.
2015-08-17_22-29-02٧- ئێستا کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداربوونەکەیە وبەم شێوەیەی لە وێنەکە ئاماژەی پێدراوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە.

2015-08-17_22-37-56

تێبینی:  لەکاتی دانانی وشەی نهێنی (Password)ـەکە پێویستە لە ٨ پیت کەمتر نەبێت وبەلایەنی کەم پیتێکی گەورە (Capital) وژمارەیەکی دەبێت تێدابێت.

٨- لێرەدا تۆ پێویستە فۆڕمی کڕین پڕبکەیتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە بەخۆڕای دروستی دەکەین کلیک لە None بکە وهیچ کارتێکی بانکی هەڵمەبژێرە وپاشان بەشی خوارەوە بەگوێرەی وێنەکە پڕبکەرەوە.
2015-08-17_23-01-42٩- ئێستا ئەم شێوەیەت دێتە پێش وئاگادارت دەکاتەوە لە ناردنی ئیمەیڵێک بۆ ئەو ئیمەیڵەی کە لە فۆڕمەکە بەکارتهێناوە.
2015-08-17_23-05-52١٠- ئێستا بڕۆ بۆ ناو ئیمەیڵەکەت ولەوێوە لە Inbox ئیمەیڵیکی ئەپڵت پێگەیشتووە بۆ سەلماندنی هەژماری ئەپەڵەکەت کە ئیمەیڵەکە بەم شێوەیەیە.
2015-08-18_0-03-01١١- لەم هەنگاوەیان ئەم ئیمەیڵ و وشەی نێهێنیە بنوسە کە لە هەنگاوی ٧ بەکارتهێنان و، پاشان کلیک لە Verify Address  بکە.
2015-08-17_23-07-25

١٢- لەم هەنگاوە ئەم شێوەیەت دێتە بەردەم و، تۆش کلیک لە Return to Store بکە وئێستا ڕاستەوخۆ وێبگەڕەکەت دەتگەڕێنێتەوە بۆ بەرنامەی ئایتونز.
2015-08-17_23-07-46

١٣- ئەمە دوایین هەنگاوە وئەم شێوەیەت دێتە پێش وکلیک لە Start Shopping بکە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکان لە ئایتونز  وکاتێکی خۆش لەگەڵ ئەپڵیکەیشنە ناوازەکانی ناو کۆگای ئایتونز بەسەرببە.

2015-08-17_23-33-19 2015-08-17_23-34-23
تێبینی: ئەم هەژمارەی ئێستا دروستمانکرد بۆ جگە لە ئایتونزیش دەتوانیت لە زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ بەکاریبهێنیت بۆ نمونە کۆگای سیستەمی ماک وiCloud و،…. هتد.

پیرۆزە وئێستا تۆ بویتە خاوەنی هەژماری ئەپڵ وکاتێکی خۆش.

ئەگەر ئەم وێنە و هەنگاوانەی سەرەوە هاوکارت نەبوون بفەرموو بە ڤیدیۆش لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە باسمان کردووە…سوپاس بۆ نوسەری هاوڕێم کاک مەنسوڕ بۆ ڤیدیۆکە!

18 ئاب، 2015
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1173