فۆتۆگرافی
23, کانوونی یەکەم 2017
نیکۆن کامێرای D5s لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دەناسێنێت
کامێرای D5s کامێرایەکی جۆری پڕۆفیشناڵە و یەکێکە لە بەهێزترین کامێراکانی جیهان کە نیکۆنی ژاپۆنی خاوەنی درووستکردنیەتی.
ئەم کامێرایە نەوەیەکی نوێی کامێرای D5ــــە و هەستەوەرەکەی لە جۆری فوولفرێمە و چاوەڕێدەکرێت کە جۆرێکی نوێی هەستەوەر بۆ یەکەمجار لەسەر ئەم کامێرایە جێگیر بکرێت کە جۆری PDAFـــە.
چاوەڕێ دەکرێت نرخی کامێراکە بگاتە ٨٩٠٠ دۆلار بۆ تەنیا بۆدی کامێراکە.
کامێراکە هەمان تایبەتمەندی کامێرای D5 ــی لەسەر جێگیر کراوە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K و بە خێرایی ٦٠ ئێف پی ئێس.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!