ئەپڵ 27, كانونی یه‌كه‌م 2017

بەهێزترین ئەو مۆبایلانەی لە ساڵی ۲۰۱۷ ڕاگەیەنران بناسە و تایبەتمەندی سەرجەمیان بزانە

چەند ڕۆژێکی کەم لە ساڵی نوێی ۲۰۱٨ جیامان دەکاتەوە و ووردە ووردە پێ دەنێینە ساڵی نوێوە، بە خۆشحاڵیەوە ئەمساڵ چەندین مۆبایلی زیرەکی ئاست بەرز لە بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوبوونەوە.
لەم بابەتەدا گوزەرێک دەکەین بە ناو باشترین ئەو ۱۰ مۆبایلەی ئەمساڵ ئاشکرا کران لە ڕووی تایبەتمەندییەوە.

هواوەی مەیت ۱۰ پڕۆ (Huawei Mate 10 Pro)

  • چیپ(پڕۆسێسەر): Kirin 970 بە لەرەلەریی خێرایی ۲.۳٦ گێگاهێرتز و پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G72 MP12
  • ڕوونما: جۆری OLED بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ بە قەبارەی ٦ ئینچ.
  • ڕام: ٦ گێگا.
  • بیرگەی ناوەکی: ٦٤ و ۱۲٨ گێگابایت
  • کامێرا: دووانە هاوێنە یەکەمیان بە فراوانیی ۱۲ مێگا پێکسڵ و دووەمیش بە هەمان شێوە، کامێرای پێشەوەی بە فراوانیی ٨ مێگاپێکسڵ و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە جۆرێتیی 4K.
  • پاتری: توانستی پاتریەکەی ٤۰۰۰ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک.

ئایفۆن ئێکس(Phone X)

  • چیپ(پڕۆسێسەر): Apple A11 Bionic.
  • ڕوونما: ٥.٨ ئینچ و جۆری ئۆلید.
  • ڕام: ۳ گێگابایت.
  • بیرگە: ٦٤ و ۲٥٦ گێگابایت.
  • کامێرا: دووانە هاوێنەیی ۱۲ مێگا پێکسڵ، بە تیرەی چاوی f1.8 و لەخۆگرتنی سیستمی OIS(optical image stabilizer) کە کاری ڕێگری کردنە لە لەرزین و تێکچونی ڤیدیۆ و وێنە لە کاتی جوڵەدا.
  • پاتری: ۳۰۰۰ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک.

سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٨(SAMSUNG Galaxy S8)

  • چیپ: کواڵکۆم سناپدراگۆن ٨٣٥.
  • ڕوونما: لە جۆری سوپەر ئەمۆڵیدی چەماوە بۆ لایەکانی ڕاست و چەپ، بە قەبارەی ٥.٨ ئینچ و بە ڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ.
  • ڕام: ٤ گێگابایت.
  • بیرگەی ناوەکیی: ٦٤ گێگا و توانای زیادکردنی هەیە بە هۆی بیرگەی دەرەکی لە جۆری microSD.
  • کامێرا: دواوە بە فراوانیی ۱۲ مێگا پێکسڵ بە تیرەی چاویی f1.7، کامێرای پێشەوە بە فراوانیی ٨ مێگا پێکسڵ بە تیرەی چاویی f1.7.
  • پاتری: ۳۰۰۰ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێك.

سامسۆنگ گالاکسی نۆوت ٨ (Samsung Galaxy Note 8)

  • چیپ: سناپدراگۆن ٨٣٥.
  • ڕوونما: جۆریی بێکۆتای چەماوە بە تەنیشتەکانیدا، بە قەبارەی ٦.۳ ئینچ لە جۆری سوپەر ئەمۆڵید بە ڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ.
  • ڕام: ٦ گێگابایت.
  • بیرگەی ناوەکیی: ٦٤ و ۱۲٨ و ۲٥٦ گێگابایت و پشتگیری لە بیرگەی جۆری مایکرۆ ئێس دی دەکات.
    کامێرای دووانە هاوێنە هەردووکیان بە ڕوونی ۱۲ مێگا پێکسڵ، یەکێکیان بە ئاپرێچەری f1.7 و ئەوی دیکە بە ئاپرێچەری f2.4
  • پاتری: ۳۳۰۰ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک.

گووگڵ پێکسڵ ۲ ئێکس ئێڵ (Google Pixel 2 XL)

  • چیپ: سناپدراگۆن ٨٣٥.
  • ڕوونما: لە جۆری تەکنەلۆژیای ئەمۆلید بە قەبارەی ٥ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ.
  • ڕام: ٤ گێگابایت.
  • بیرگەی ناوەکیی: ٦٤ و ۱۲٨ گێگابایت.
  • کامێرا: تاک هاوێنە لە پشتەوە بە فراوانیی ۱۲.۲ مێگاپێکسڵ بە تیرەی چاویی f1.8، کارتێکراو بە ژیریی دەستکرد.
  • پاتری: ۲۷۰۰ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک.

ڕەیزەر فۆن (Razer Phone)

  • چیپ: سناپدراگۆن ٨٣٥.
  • ڕوونما: لە جۆری IGZo بەڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ و بە قەبارەی ٥.۷ ئینچ.
  • ڕام: ٨ گێگابایت.
  • بیرگەی ناوەکیی: ٦٤ گێگابایت.
  • کامێرا: دووانە هاوێنە بە فراوانیی ۱۲ مێگا پێکسڵ.
  • پاتری: ٤۰۰۰ مللی ئەمپێر/کاتژمێر.

ئێج تی سی یوو ۱۱ (HTC U11)

  • چیپ: سناپدراگۆن ٨٣٥.
  • ڕوونما: لە جۆری Super LCD بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ و بە ڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ.
  • ڕام: ٤ و ٦ گێگابایت.
  • بیرگەی ناوەکیی: ٦٤ و ۱۲٨ گێگابایت.
  • کامێرا: پشتەوە بە ڕوونی ۱۲ مێگاپێکسڵ بە تیرەی چاویی F1.7.
  • پاتری: ۳۰۰۰ میلی ئەمپێر/کاتژمێرێك.

ئێڵ جی ڤی ۳۰(LG V30)

  • چیپ: سناپدراگۆن ٨٣٥.
  • ڕوونما: لە جۆری ئەمۆڵید بە قەبارەی ٦ ئینچ و بە ڕەهەندی ١٨:٩ و بە ڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ.
  • ڕام: ٤ گێگابایت.
  • بیرگەی ناوەکیی: ٦٤ گێگابایت و توانای بەرزکردنەوەی هەیە تا ۲ تێرابایت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکییەوە.
  • کامێرا: پشتەوە بە فراوانیی ۱٦ مێگاپێکسڵ بە تیرەی چاویی f1.6.
  • پاتری: ۳۳۰۰ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک.

وەن پڵەس ٥ تی (OnePlus 5T)

  • چیپ: سناپدراگۆن ٨٣٥.
  • ڕوونما: لە جۆری ئەمۆڵید بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ بە قەبارەی ٦ ئینچ.
  • ڕام: ٦ گێگابایت و ٨ گێگابایت.
  • بیرگەی ناوەکیی: بە قەبارەی ٦٤ و ۱۲٨ گێگابایت.
  • کامێرا: دووانە هاوێنە لە پشتەوە بە فراوانیی ۱٦ بە ۲۰ مێگا پێکسڵ، کامێرای پێشەوە بە فراوانیی ۱٦ مێگاپێکسڵ.
  • پاتری: ۳۳۰۰ میلی ئەمپێر/کاتژمێرێك.

شاومی می میکس ۲ (Xiaomi Mi Mix 2)

  • چیپ: سناپدراگۆن ٨٣٥.
  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCDی بێ لێوار، بە قەبارەی ٥.۹ ئینچ.
  • ڕام: ٦ گێگابایت.
  • بیرگەی ناوەکیی ٦٤ و ۱۲٨ و ۲٥٦ گێگابایت.
  • کامێرا: بە هەستەوەریی IMX386 لەلایەن سۆنییەوە، بە فراوانیی ۱۲ مێگا پێکسڵ بە تیرەی چاویی f2.0.
  • پاتری: ۳٤۰۰ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک.
بۆچونی تۆ