فۆتۆگرافی 30, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەستەمە بڕوا بکەیت ئەمە کامێرایە نەک چەک، زانیارییەکان لە کەی ئای تی ئێنەوە بۆ یەکەمجار بخوێنەوە

حەزدەکەیت کە کامێرایەکت هەبێت کە هیچ کەسێک لە چواردەوت نەیبێت؟ پێشنیاری ئەم کامێرایەت بۆ دەکەین، کە بەرهەمی کۆمپانیای  Zeissـی ئەڵمانیە کە نرخی بە نزیکەیی ٧٠٠٠ دۆلارە، لە پێگەی فرۆشتنی کاڵای دەستی دوو بەناوی ئیبای دانراوە بۆ فرۆشتن (کرتە بکە بۆ بینین).

ئەم کامێرایە کامێرایەکی جەنگی و سەربازییە و بۆ یەکەمجار ئەڵمانییەکان بەکاریان هێناوە و لەسەر فڕۆکە و کەشتی و ژێر دەریاییەکانیان جێگیریان کردبوون.

کامێراکە لە مۆدێلی ESK 2000 Bــە، کە زیاتر بە بۆمبێک دەچێت نەک کامێرا و درێژییەکەی ١٨.٥ ئینچە و کێشی ١٥ پاوەندە، بە زۆری لەسەر فڕۆکە جەنگیەکانی Messerschmitt Bf 109 جێگیر دەکرا(کرتە بکە بۆ بینینی زانیاری تەواو دەربارەی فڕۆکەکە).

هەندێک جاریش کامێراکە لەسەر باڵی فڕۆکەکە یاخود لە نزیک شوێنی دانیشتنی فڕۆکەوان دادەنرا.

کامێراکە شریتێکی درێژ لە فیلمی وێنەگرتن و ڤیدیۆی ١٦ ملم بەکار دەبات.

سێ جۆر فلتەری ڕەنگی لەسەر جێگیر دەکرێت بە ناوەکانی aittel, hell,schutzscheibe .

تاگەکان کامێرا
بۆچونی تۆ